وای هاتنی بودجه‌ بره‌كه‌ ئیتر هه‌موو شتێك روون بوه‌وه‌....

وای هاتنی بودجه‌ بره‌كه‌ ئیتر هه‌موو شتێك روون بوه‌وه‌....
گومانی پارتی له‌رێككه‌وتنه‌كه‌ی یه‌كێتی وگۆران جێكه‌وته‌وبنه‌مایه‌كی زانستی هه‌بوو بۆ هه‌موو هاونیشتیمانیانیش ئه‌و راستیه‌ ساغ بوه‌وه‌.
ئاخر مالكی كه‌به‌قوتبروبودجه‌بره‌كه‌ی خه‌ڵكی كوردستان ده‌ناسرێته‌وه‌ به‌خه‌نده‌ی دیكتاتۆرێكه‌وه‌ هاتوه‌وله‌ناوجه‌رگه‌ی سلێمانی وله‌ناوئاپوره‌به‌رپرسه‌كانی ئه‌وشاره‌دا پێمان ده‌ڵێت هاتوین پشتیوانی له‌ورێككه‌وتنه‌ بكه‌ین!
مالكی ئه‌و سیاسیه‌ فاشیل وسته‌مكاره‌ی به‌له‌ماوه‌ی حوكمرانی دا عێراق وكوردستانیشی توشی موسیبه‌تی گه‌وره‌ی داعش كرد ئه‌و دیكتاتۆره‌ی له‌سه‌رسته‌یجی سیاسی لێوی به‌خه‌نده‌یه‌وبریاره‌كانی سته‌می لێده‌چۆرا ،ئه‌ی ئه‌وه‌ نیه‌ زیارت له‌دووساڵه‌ خه‌ڵكی سته‌مدیده‌ی كوردستان به‌ده‌ست قه‌یرانێكه‌وه‌ ده‌ناڵێت كه‌ مالكی باعیسی بوو نه‌خشه‌ دارێژه‌ره‌كه‌شی هه‌رئه‌وانه‌ بوون كه‌دوێنێ‌ به‌ره‌وپیری چوون وفه‌رشی سوریان بۆ راخست.
ئێستا روون وئاشكرا دیاره‌ ئه‌جندای ئه‌م رێككه‌وتنه‌ی یه‌كێتی وگۆران كه‌ نه‌وشیروان مسته‌فا پیلانده‌رێژێتی وبه‌داخه‌وه‌ یه‌كێتیش به‌وهه‌موو خه‌باته‌وه‌ ده‌خاته‌ به‌رده‌می پرسیارگه‌لی قورسه‌وه‌ بۆهه‌موومان به‌یان بوو كه‌خۆشه‌تكدانه‌ به‌عێراقی داگیركه‌ره‌وه‌ ،تازه‌كردنه‌وه‌ی عه‌هدی ئه‌وهه‌موو قه‌ساوه‌ته‌یه‌ كه‌به‌ده‌ست سته‌می داگیركه‌ره‌وه‌ چه‌شتومانه‌.
مالكی هاتوه‌وپیرۆزبایی وپشتیوانی له‌وئه‌جندایه‌ ده‌كات كه‌ خواستی له‌وه‌دا چركردۆته‌وه‌ پرسی سه‌رخۆبون نه‌گاته‌ مه‌نزڵی مه‌به‌ست.
لێ‌ باش به‌وه‌یه‌ میلله‌ت وشیاره‌وئاپوره‌ی گرتوه‌ به‌ده‌وری روانگای سه‌رۆك بارزانی ئه‌وروانگایه‌ی هه‌نگاوی پراكتیكی ناوه‌ به‌ره‌و سه‌ربه‌خۆیی وراگه‌یاندنی ده‌وڵه‌تی كوردستان ئاسۆی كوردستان روونه‌ هه‌ڵپه‌ی هه‌لپه‌رستانه‌ی ئه‌م ئه‌جندایه‌ی مالكی ودۆسته‌كانیشی كوردوته‌نی وه‌ك ئه‌وه‌یه‌ ئاوله‌بێژنگدا عه‌مبار بكه‌ن.
Top