هیچ دەرەچەیەك نیە لە عێراق لەرێگای فیدرالی كێشەكان چارەسەر بكرێت، ئەگەر لەتەك " عێراقی یەكپارچە" هەوڵی چارەسەری كێشەی " سیاسی و ئابووری و ئیتنكی و مەزهەبی بدرێت، ئەوە بێ ئاگاترین هەوڵە لە تێگەیشتن عێراق، چونكە كێشە سیاسی و ئابووریەكان بەتایبەتی لەنێوان هەولێر و بەغدا، فەشەڵی فیدرالی بووە، رێگا چارەی مانەوەی عێراق بەیەكپارچەیی، تەنها بەكۆتای هاتن و كۆمەڵكوژ كردنی كورد و سوونە دەبێت و شیعەش كۆنترۆڵ بكرێت، لەچوارچێوەی رژێمی هاوشێوەی سەدام حسین، مەگەر نا هیچ دەرچەی مانەوەی عێراق بەیەكپارچەی نیە، لەبنەرەتدا كێشەكان لەمانەوەی عێراق هاتووە، ئەوەی یەكێتی و گۆڕان تێی ناگەن و مالیكی دەكەنە میوانی بێ ئاگای خۆیان، گەیشتنی عێراقە بەكۆتای یەكپارچەی لەچوارچێوەی سیستەمە سیاسیەكان هاتووە، راشكاوانە، مانەوەی عێراقی یەكپارچە كۆتای كوردە وەك قەوارەیەكی سیاسی لەو وڵاتە و هیچ بەدیلی تر نیە، یان هەڵوەشاندنەوەی هەرێمی كوردستان و هێنانەوەی سوپای عێراق بۆناو شارەكانی باشوری كوردستان، یان جیابوونەوە، هێلی سێهەم نیە. یەكێتی و گۆڕانیش لەو ئاراستە سیاسیە تێ ناگەن.