نهێنی پشت سەردانەکەی مالیکی
July 19, 2016
وتار و بیروڕا
ماوەیەک پێش ئێستا "محەمەد رەفعەت" سەرکردەی هاوبەشی گۆڕان و یەکێتی ئاماژەی بەوە دابوو کە پرۆژەیەکی عێراقی گەڵاڵەکراو هەیە بۆ ئەوەی کێشەکانی کورد لە چوار چێوەی عێراق چارەسەر بکرێن، بۆ ئەمەش دەبێت پارتی دیموکراتی کوردستان ناچار بکرێت کە بگەرێتەوە بۆ بەغدا چونکە بەتەنیا ناتوانێت دەوڵەتی کوردی دروست بکات.
پێش هەمووشتێک هاتنی مالیکی بۆ سلێمانی چەند هۆکارێکی لەپشتەوەیە یەکەم: دوورخستنەوەی مەرجەعیەتی بڕیار دان لە کوردستان و لێدان لە پێگەی بارزانی، دووەم: پشتگیری یەکێتی و گۆڕان بۆ ئەوەی دووبارە ببێتەوە بەسەرۆک وەزیرانی عێراق، سێیەم: دروستکردنی دوو بەرەی سیاسی لە کوردستان ئەوەش بەپێدانی پارە و بودجەی شاری سلێمانی بۆ ئەوەی لە شارەکانی دیکەی کوردستان جیایی بکاتەوە، چوارەم: چوونە بەرەی هاوبەش لەگەڵ پەکەکە و حزبوڵا بۆ ئەوەی لەڕزگارکردنەوەی شاری موسڵ پلانی ئەمنی تێک بدرێت و بەشێک لەپارێزگاری موسڵ بەهاوکاری مالیکی دەستی بەسەردا بگرن.