پێشوازیکردنی دوژمنی سه رسەختی دوزی کورد ڕوڕەشیەکی دیکەیە بە نێو چاوانتانەوە

پێشوازیکردنی دوژمنی سه رسەختی دوزی کورد ڕوڕەشیەکی دیکەیە بە نێو چاوانتانەوە
سەردانی ئەمڕوی نوری مالیکی بو شاری سلێمانی و پێشوازیکردنی لەلایەن هندێ کەسایەتی سیاسی و لایەنە وە لەم ئان و ساتە هەستیارەی کە باشوری کوردستان تیایدا تێدەپەڕێت بە سەردانێکی زور خڕاب دەبینم چونکە نوری مالیکی لە ماوەی حوکمڕانیەکەیدا وەک سەروک وەزیرانی عیڕاق سەرەڕای ئەوەی کە سەرکردایەتی سیاسی کوردستان زور ڕێزی گرت و و پشتگیریشی کرد لە هەمان کات دا بەڵام ناوبراو زور بێ بەزەییانە و نامروڤانە وەڵامی ماف و داخوازیەکانی گەلی کوردستانی دایەوە و وهەتا کو ێیستاشی لە گەڵدا بێت خەریکی گێڕانی نەخشەو پیلانە لە دژی باشوری کوردستان وبە تایبەت لە دژی پارتی وبارزانی وگەلێ هەوڵی داوە دەستەڵاتی پارتی و بارزانی لاواز بکات و هەمو کارتەکانی خوی بەکارهیناوە هاوشانی باڵی دەستڕویشتوی نێو یەکیەتی نیشتیمانی کوردستان و بزوتنەوەی گۆڕان وهتدبەڵام خوشبەختانە کارتەکانیان سوتان و پارتی و بارزانیش ڕوژ دوای ڕوژ وا بەرەو پێشەوە هەنگاو دەنێن لە ڕوی سیاسی و دیبلوماسی و ئەمنی وتاد... دور لە بەرژەوەندی تەسکی حزبایەتی بە هەسێکی بەرزی نەتەوەییانە و نیشتیمانیانە هەمو هەوڵێکیان خستوتە گەڕ بو سود وەرگرتن لەم درفەتە زێڕینەی کە بو گەلەکەمان هاتوتە پێشەوە تاکو دوزی کورد بگاتە ئامانجی کوتایی خوی کە ئەویش سەربەخویی کوردستانە.
شایانی باسە نازانم بە چ ڕۆیێک ئەمانە ئەمڕو پێشوازیان لە کەسێکی وەکو نوری مالیکی کرد کە هەتاکو ئەمڕو گەلی کوردستان بە دەست سیاسەتە دوژمنکارانەکەیەوە دەناڵێنێت هەر لە بڕینی بودجە و موچەی پێشمەرگەو فەرمانبەرانی باشوری کورددستانەوە بگرە تا دەگاتە بە هێز کردنی ڕێکخراوی تیروریستی داعش و گوڕینی ئاراستەی ئەو ڕێکخراوە لە بەغداوە بەرەو باشوڕی کوردستان وپێش ئەوەش هینانی سوپای دیجلە ئەمەو چەندان هەوڵی دوژمنکارانەی تر لە دژی باشوری کوردستان بەڵام ناشبێ بە شتێکی سەیرو نامو تەماشا بکەین چونکە هەر خودی ئەمانە بوون کاتی خویشی داوایان لە مالیکی کرد بودجەو قوتی خەڵکی باشوری کوردستان ببڕن بویە ئەمڕوش پێسوازی بودجە بڕو موچە بڕ ی خەڵکی کوردستان نوری مالیکی دەکەن.زور بێ شەرمانە.
ئەمڕو لەگوڕەپانی سیاسی کوردستاندا ململانێی سیاسی گەیشتوتە ئاستێک هندێ کەسو لایەن و باڵی سیاسی لە پێناو سڕینەوەی بەرامبەرەکەیان ئامادەن هەمو جورە موساوەمەیێک بو دوژمنانی کوردو کوردستان بکەن و پەنای خویان بردووەو دەبەنە بەر سەرسەختترین دوژمنی گەلی کوردستان لە ێیستاو لە ڕابردودا و بە درێژایی قوناغەکان سەنگەریان لە کوردایەتی گرتووە و زیانی گەورەش بە دوزی کوردیان گەیاندووە نمونەش گەلێ زورن پێویست بە باسکردنیان ناکات.
ئامانجی نوری مالیکی سەردان نیە بو هەواڵ پرسینی مام جەلال بەڵکو ئەم سەردانەی ناوبراو دوای ئەوە هاتووە کە ڕێککەوتنی نێوان گۆڕان و یەکیەتی و ێێتیلافی دەعوە کە پێش ماوەیێک لە نێوانیاندا لە بەغدا واژووکراوە بەدوای خویدا هیناوە بویە پێم وایە ئەم سەردانە هەڵگری ئەجیندایێکی سیاسی دیکەیە بێجگە لە دژایەتی کردنی ڕیفراندوم بو سەربەخویی کوردستان هیچی تری لێ ناخوێندرێتەوە وهەر لەم ڕوژانەدا بەرپرسانی کوماری ێیسلامی ێێران زور بە توندی جارێکی تر دژایەتی خویان بو ئەنجامدانی ڕیفراندومی سەربەخویی کوردستان ڕاگەیاند و هاتنی نوری مالیکیش ڕێک هاوتەرببە لە گەڵ ئەو پەیامەی ێێران ئەمە لە لایێک و لە لایێکی تریشەوە ئەم سەردانەی ناوبراو لە کاتێکدایە کە هەوڵی جیددی لەئارادان لە لایەن پارتی و بارزانیەوە بو یەکلاییکردنەوەی کێشەکانی ناوخوی باشوری کوردستان بەڵام هاتنی مالیکی لە یەکترازانی سیاسی قوڵتر دە کاتەوە و ئەمەش ئامانجی سەرەکی دوژمنان بووە لە هەمو قوناغەکاندا.
لەکوتایی دا جارێکی تر ئەوە دوپات دەکەمەوە کە پێشوازیکردنی دوژمنێکی سەرسەختی وەک مالیکی کە بەرپرسە لە هەمو ئەو کێشەو قەیرانانەی ڕوبەڕوی گەلی کوردستان بونەتەوە هەر لایەنێک یان کەسایەتیەک یان باڵێکی سیاسی هاوپەیمانی لەگەڵ دا ببەستێت دەکەوێتە نێو سەنگەری دوژمنایەتی گەلی کووردستان و ڕوڕەشی گەل ومێژوو دەبێت.
Top