سه‌ردانه‌كه‌ی مالیكی زوڵم بوو یان سوكایه‌تی؟!

سه‌ردانه‌كه‌ی مالیكی زوڵم بوو یان سوكایه‌تی؟!
سه‌ردانه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی نوری مالیكی بۆ سلێمانی هه‌م زوڵم بوو له‌ خه‌ڵكی ئه‌و شاره‌ و هه‌م سووكایه‌تی.
زوڵم بوو له‌ پرسی كورد و خواست و ئامانجه‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌كان و خه‌ون و خوێنی شه‌هیدان.
زوڵم بوو‌ له‌ خه‌ڵكی هه‌ژار و به‌شمه‌ینه‌تی سلێمانی.
سووكایه‌تیش بوو به‌ هه‌موو ئه‌وانه‌ی شانازی به‌ بڕوانامه‌وه‌ ده‌كه‌ن و پێیان وایه‌ ده‌بێ چاره‌نووسی كورد بدرێته‌ ده‌ست خاوه‌ن بڕاوانامه‌كانی وه‌ك یوسف محه‌مه‌د.
سووكایه‌تی بوو به‌و به‌ناو رۆشنبیرانه‌ی سه‌ری زمان و بنی زمانیان سلێمانی و فرمێسك رشتنی درۆزنانه‌یه‌ بۆ سلێمانیه‌كان.
Top