لە پێشوازیی ئاغای (مالیکی)دا

لە پێشوازیی ئاغای (مالیکی)دا
تۆ هاتوویت و
من لەوێ نیم
لەسەر سەر بێم بۆ پێشوازیت،
ئەی ئەو پیاوەی
ڕەمزی ڕێز و جێی شانازیت،
ئەی ئەو پیاوەی
عەلەفی هەرێمت بڕی،
ئەی ئەو پیاوەی
لە ئاستی داعشا مشک و
بەرانبەر کورد سەگی دڕی.
میللەتێ چاوەڕێی لوتفی
بەغدا و تۆبێ،
ئینسانە یاخوود ئاژەڵە؟
هەقە جێگەی گفتوگۆبێ.

١٨ی تەممووزی ٢٠١٦
ستۆکهۆڵم
Top