كورد و كوده‌تاكه‌ی توركیا
July 18, 2016
وتار و بیروڕا
هه‌موو دونیا و ته‌نانه‌ت خه‌ڵك و ئۆپۆزسیۆنی توركیاش هه‌ڵوێستیان وه‌رگت و دژی كوده‌تاچیه‌كان وه‌ستانه‌وه به نه‌یار و دوژمنه‌كانی وڵاتی توركیاشه‌وه، تاكه وڵاتێك كه خۆشحاڵی ده‌ربڕی و خۆزگه‌ی بۆ سه‌ركه‌وتنی كوده‌تاچیه‌كان ده‌خواست حكومه‌ته شه‌قوشڕه‌كه‌ی به‌شار ئه‌سه‌د بوو، له دیمشق ته‌قه‌ی خۆشی ده‌كرا و له سلێمانیش ئاماده‌سازی بۆ ئاهه‌نگ گێڕان ده‌كرا، با له هه‌ڵوێستی سوریا بگه‌ڕێین و سه‌رنج بخه‌یه‌نه سه‌ر حزبه‌كانی سلێمانی و بپرسین: ئایا چ به‌رچاو روونیهكیان هه‌بوو له‌وه‌ی كوده‌تاچیه‌كانی توركیا به ده‌نگ خواست و داوا ره‌واكانی كورده‌وه دێن؟ یان لانی كه‌م بۆ كورد له حكومه‌تی ئێستای توركیا باشتر ده‌بوون؟ یان ده‌پرسم: ئایا خوێندنه‌وه‌ی ئێوه بۆ كوده‌تاچیه‌كان له خوێندنه‌وه‌ی خه‌ڵكی توركیا و ئۆپۆزسیۆنه‌كه‌ی به خه‌ڵكی كورد و حزبه كوردیهكانیشهوه راست و درووست تر بوو؟! لێره‌دا هه‌ر ئه‌وه‌نده ده‌ڵێم: به‌ڵای هه‌ر گه‌ل و نه‌ته‌وه‌یه‌ك له‌وه‌دایه به هه‌ڵوێستی رق و سیاسه‌تی قیڕوسیا لێكدانه‌وه بۆ پرسه هه‌ستیاره‌كان بكرێ، وه‌ك ئه‌وه‌ی حزبه‌كانی سلێمانی كردوویانه و كردیان و له‌مه‌ولاش ده‌یكه‌ن.