مالیكی بۆچی دێته سلێمانی؟
July 18, 2016
وتار و بیروڕا
هاتنی نوری مالیكی له ئێستادا بۆ سلێمانی كه دوو حزبی یه‌كیتی و گۆڕان وه‌ك باڵاده‌ست به‌سه‌ر ئه‌و شاره‌دا رێككه‌وتوون و ده‌رگای رێككه‌وتنه‌كه‌شیان خۆیان گوته‌نی: واڵایایه بۆ هه‌ر حزب ه لایه‌نێكی تر كه بێته ناو رێككه‌وتنه‌كه‌یان، سه‌ركرایه‌تی هاوبه‌شی ئه‌و دوو حزبه له كوردستان سه‌ردانی هه‌موو حزب و لایه‌نه‌كانی كوردستانیان كرد و ده‌ركه‌وت وه‌ك ئه‌وه‌ی چاوه‌ڕوانیان ده‌كرد پشتیوانی له رێككه‌وتنه‌كه‌یان نه‌كرا، دواتر هه‌ر بۆ ئه‌و مه‌به‌سته و به بیانوی روون كردنه‌وه‌ی ناوه‌رۆكی رێككه‌وتنه‌كه‌یان سه‌ردانی به‌غداشیان كرد و یه‌كێك له‌و كه‌سانه‌ی دیتیان نوری مالیكی بوو، ئێستا كه نوری مالیكی سه‌ردانی سلێمانی و سه‌ردانی ئه‌و دوو حزبه ده‌كاته‌وه، بێ هۆ نییه و كورد گوته‌نی ئه‌و ماسته موویه‌كی تێدایه.
یه‌كێتی و گۆڕان به بیانووی جۆراوجۆر دژایه‌تی پرۆسه‌ی گشتپرسی و سه‌ربه‌خۆیی كوردستانیان نه‌شاردۆته‌وه و له‌سه‌ر زاری سه‌ركرده باڵاكانیان و ناوه‌نده‌كانی بڕیاردانیان چه‌ندین جار ئه‌و دژایه‌تی كردنه‌یان به ئاشكرا و پێ په‌رده به دۆست و دوژمن راگه‌یه‌ندووه، نوری مالیكیش نه‌ك هه‌ر دژی پرۆسه‌ی گشتپرسی و سه‌ربه‌خۆیی كوردستانه، به‌ڵكو دژی ئه‌و ده‌ستكه‌وتانه‌ی ئێستاشه، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته و لاواز كردنی پێگه‌ی كورد تا ئاستی خۆبه‌ده‌سته‌وه‌دان، مووچه و قووتی خه‌ڵكی كوردستانی بڕی، بۆیه ده‌گونجێ نوری مالیكی و حزبه‌كه‌ی به نهێنی و بۆ دژایه‌تی و پێش‌گرتن به پرۆسه‌ی گشتپرسی و راگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان بێنه ناو رێككه‌تنه‌كه‌ی یه‌كێتی و بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان، هه‌ر ئه‌و مه‌به‌سته‌ش له پشت سه‌ردانه‌كه‌ی نوری مالیكییه، ئه‌گه‌رنا نووری مالیكی تا له ده‌سه‌ڵاتدا بوو چه‌ندی بۆی كرا دژایه‌تی كوردی كرد، خێره ئێستا سه‌ردانی سلێمانی و دوو حزبی دیاریكراو ده‌كات؟!
ئه‌و بیرۆكه‌یه‌ش له سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌ركردایه‌تی هاوبه‌شی ئه‌و دوو حزبه بۆ به‌غدا و دیتنی نوری مالیكی درووست بوو، به تایه‌تیش كاتێك ئه‌و دوو حزبه و هه‌موو دژانی گشتپرسی و سه‌ربه‌خۆیی كوردستان كاتێك بینیان ئه‌و رێككه‌وتنه له كوردستان ناتوانێ ئه‌و سهنگهربهندییه درووست بكات كه پێش به ره‌وتی گشتپرسی و سه‌ربه‌خۆخوازانی كورد بگرێ و حزب و لایه‌نه‌كانی كوردستان له‌گه‌ڵ ئه‌و رایه نه‌بوون، به ناچاری و وه‌ك پێشتر ئاماژه‌م بۆ كرد كه نوری مالیكی و حزبه‌كه‌ی به نهێنی بۆ دژایه‌تی گشتپرسی و پێش‌گرتن به پلانی راگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان دێنه ناو رێككه‌وتنه‌كه، پێده‌چێ له داهاتوودا حزب و لایه‌نی تری عێراقی و ده‌ره‌وه‌ی عێراقیش به نهێنی بێنه ناو رێككه‌وتنه‌كه‌یان.