له‌ ركابه‌ریه‌كه‌دا یه‌كێتی سه‌ركه‌وت

له‌ ركابه‌ریه‌كه‌دا یه‌كێتی سه‌ركه‌وت
دوای ئه‌وه‌ی پارتی و یه‌كێتی وه‌ك یانه‌كانی به‌رشه‌لۆنه‌ و ریاڵ مه‌درید له‌سه‌ر به‌ده‌سهێنانی تواناكانی قادر عه‌زیز كه‌وتنه‌ ركابه‌ریه‌وه‌، هه‌ردوو لایان بۆندیان پێشكه‌ش به‌ قادر عه‌زیز كرد، بۆندی پارتی ئه‌وه‌بوو قادر عه‌زیز له‌سه‌ر كورسی یه‌ده‌گ دابنیشێ به‌و مه‌رجه‌ی پاره‌ی كورسیكه‌ش بدات، به‌ڵام بۆندی یه‌كێتی خایاڵی بوو، هه‌ر بۆیه‌ش یه‌كێتی له‌ به‌ده‌ستهێنانی تواناكانی قادر عه‌زیز سه‌ركه‌وت و پارتی له‌ ركابه‌ریه‌كه‌ وه‌ده‌نا، ئێستا یه‌كێتی له‌ هه‌وڵی ئه‌وه‌ دایه‌ به‌ هۆی تواناكانی قادر عه‌زیز له‌ یاری كلاسیكۆی ئه‌مجاره‌دا كاسی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم له‌ بارتی بستێنێته‌وه‌، قادر عه‌زیزیش چه‌ند جارێك هه‌وڵی به‌ده‌ستهێنانی ئه‌و كاسه‌ی داوه‌، با چاوه‌ڕوانی كلاسیكۆی نیوان پارتی و یه‌كێتی بین و بزانین قادر عه‌زیز چی ده‌كات؟!
Top