پرۆتۆکۆلی هاوکاریی نیزامی ئامریکا و کوردستان چەندە گرینگە؟

پرۆتۆکۆلی هاوکاریی نیزامی ئامریکا و کوردستان چەندە گرینگە؟
بار و دۆخی سیاسی ولاتی ئێمە لە باشووردا وای لێ هاتووە کە هەر لایەنێک کارێکی زۆر خێریش بکات لایەنی تر پێی، یان خەراپە یان لە گرینگی کەم دەکاتەوە و بە جۆرێک کە ئێستا بۆتە باو کە، ئەوەی بە دەستی خۆم نەکۆژرێ حەرامە.
لەبارو دۆخێکی لەم چەشنەدا دەبێ هەول بدەین کە تەنانەت پێشکەشکردنی باسەکانیش لە سەر بنەمای پێکهێنانی جۆرێک لە کۆنسێنسۆس و هاوبیریی دا پێشکەش کەینەوە.
لایەنگرانی پارتی و سەرۆکایەتی هەریم ئەم رێککەوتنە بە رووداوێکی مێژوویی دەزانن و لایەنگرانی ئەحزابی دژبەر بە شتێکی کەم بایەخ، نە رەسمیی و ........
پسپۆر هەیە دەلێت ئەمە هەر رێککەوتن لە نێوان ئامریکا و کوردستاندا نییە بەلکوو شتێکی کەم بایەخە کە دەزگایەکی بچووک و پەراوێزی وەزارەتی بەرگری ئامریکا لەگەل ئەو هێزە پێشمەرگانە کردوویەتی کە راستە و خۆ لە ژێر فەرمانی وان دا دەبن و شەریان بۆ دەکەن و لەبەرانبەریشدا خوادرن و تێچووی رۆژانەیان ئەو ئیدارە بچووکە ئەمریکییە دابینی دەکات
پرسیار ئەوەیە کە هاوولاتی ئاسایی دەبێ چۆن لەم رووداوە تێبگات ؟ و گەنجەکانمان چۆن ئەم پرۆتۆکۆلە هەلبسەنگێنن؟ معیار چییە بۆ گرینگ بوون و نەبوونی ئەم رێککەوتنە؟
لە ئیدارەی سیاسەتی ولاتدا هیچ چارمان نییە کە درەنگ یان زوو دەبێ بگەینە ئەو قەناعەتەوە کە دەبێ لە سەر بنەمای ساز کردنی کۆنسێنسوس و هاوبیرییدا کارەکان بەرێوە بەرین تاکوو بتوانین لە قسەی یەکتر تێبگەین. بۆیە لە پێوەندی لەگەل ئەم رێککەوتنەدا دەتوانین هاوبیر بین کە ئەم رێککەوتنە هێزی کوردیی و کورد بە گشتی لە سەر خاکی خۆێدا بە هێزتر دەکات و نەک بە پێچەوانەوە. داخوا دەتوانین لە سەر ئەمە رێککەوین ؟ دەتوانین هاوبیر بین کە پشتیوانی مادی و چەک و تەقەمەنی پێویست دەگاتە دەستی هێزی پێشمەرگەی کوردستان ، دوخوا دەتوانین لە سەر ئەمە رێککەوین ؟دەتوانین هاوبیر بین کە لە بار و دۆخی رووخانی دەولەتانی ناوچەدا و لە ناو ئەو ئالۆزیی و ئاژاوەیەدا کورد درێژ بوونی دەستی هاوکاریی و دۆستایەتی دنیای دەرەوەی بۆ لای خۆی دەبینێت و ئەمە هیوا بەخشە و میللەتی کورد کە ئێستا لەشەرێکی بێ ئەمان لە گەل تێرۆردایە هیوا و ئۆمیدێکی بۆ دەگەرێتەوە. داخوا دەتوانین لە سەر رێککەوین؟
ئەگەر ئەرکی سیاسەتی رزگاریی نەتەوەیی بە دوور لە شیعارات ئەوە بێ کە کورد دەبێ رۆژ لە دوای رۆژ لە سەر خاکی خۆیدا بە هێزتر بێت، ئەمە ئەو معیارەیە کە بۆ لایەنگرانی گشت ئەحزاب دەتوانێ معیار و پێوانەی هەلسەنگاندن بێت، ئەو کات دەبینین کە ئەم هەنگاوە لەو ئاراستەیەدایە کە کورد لەسەر خاکی خۆێدا بە هێزتر دەکات. بۆیە ئەگەر نەلەین مێژووییە و کورد بۆ قۆناغەکانی داهاتوو بە هێزتر دەکات و نیشانەی ئەمەیە کە ولاتانی جیران ناتوانن هەرەشە ی نەمان لە کوردستان بکەن و .....لانی کەم دەتوانین و دەبێ بلەین کە هەنگاوێکی پیرۆزە و دەبێ زیاتریش بکرێت.
Top