ئاوڕێک لە ڕابردوی پڕ لە شەرمەزاری خوت و بنەماڵەکەت بدەوە شاناز خان
July 14, 2016
وتار و بیروڕا
شایانی ئاماژە پێکردنە کە یەکێک لە و کەسایەتیە سیاسیانە شاناز ێیبراهم ئەحمەدە کە ماوەیێکە لێرەو لەوێ پەلاماری پارتی و بارزانی دەدات و وپەنجەی تومەتیان بودرێژ دەکات
بێ ئەوەی ئاوڕێک لەو ڕابردویە خیانەتکارانەی بنەماڵەکەی بداتەوە کە هەر لە سەردەمی شوڕشی مەزنی ئەیلولەوە بە ڕێبەرایەتی سومبولی ڕوحی نەتەوەی کورد بارزانی نەمرەوە بگرە تا ئەمڕو بەردەوام پاڵپشتی ئەجیندای سیاسی دوژمنە سەرسەختەکانی کوردو کوردستان بونە و کوردو کوردستانن وڕێگر بونە لە بەردەم پێشڤەچۆنەکانی دوزی ڕەوای گەلەەمان و ێیستاش شاناز ێیبراهیم ئەحمەد هەمان ڕێبازی باوکی و بنەماڵەکەی پەیڕەو دەکات و و هەر وەک چۆن باوکی دوژمنی سەرسەختی پارتی و بارزانی بوو ئەویش دەیەوێت لە سەر هەمان پاشخانی کین و ڕق لێبونەوەو دوژمنایەتی بڕوات و بەردەوامی پێ بدات وکەوتوتە نێو شەڕێک بەرامبەر پارتی وبارزانی کە نە باوکی و هاوڕێییانی تیایدا سەرکەوتن و نە خویشی تیایدا سەردەکەوێت بەڵکو تەنها سەری خوی لە شاخ دەدات و بەس.
شاناز خان و هاوبیرەکانی باس لە کەمو کوڕیەکانی پارتی وبارزانی دەکەن و بە گەندەڵی تومەتبار دەکەن پێش ئەوەی ناوبراو پەنجەی تومەت بو پارتی وبارزانی درێژ بکات دەبێ باسی ئەوەی کردبایە کە حزبەکەی هەتا وەکو ێیستاشی لە گەڵ دابێت لە پڕوسەی سیاسی وڵات دا بەشدارێکی سەرەکی بووە و سەرەکیە و هاوشانی پارتی و چەند لایەنی سیاسی تر بە یێکەوە جڵەوی دەستەڵاتی سیاسی هەرێمی کوردستانیان بە دەستەوە بووە و بەدەستەوەیە با لەوەش گەڕێیین حزبەکەی شاناز خان بە درێژایی حوکمڕانی هەرێمی کوردستان نیوەی بودجەی هەرێمی کوردستان بو هەمو ئەو شوێنانەی وەک سلێمانی وگەرمیان وهتد کە بە تەنیا حزبەکەی شاناز لەوێدا دەستەڵاتدار بووە وەریگرتووە بێ ئەوەی خرابێتە بواری خزمەتگوزاری گشتی وبو خوشگوزەرای هاوڵاتیان بە کار هێنابێت لەو دەڤەرانە بەڵکو خستویانەتە خزمەت بەرژەوەندی تەسکی حزبی و تاکەکەسی وە ئەگەر بێتوناوچەکانی ژێر دەستەڵاتی پارتی و بارزانی بەراود بکەین لەگەڵ ئە وناوچانەی ژێر دەستەڵاتی حزبەکەی شاناز خان ئەوەمان بو ڕون دەبێتە وە کە پارتی و باررانی سەرەڕای هەبونی کەمو کوڕی خزمەتێکی بەرچاوی ناوچەکانی ژێر دەستەڵاتی خویان کردووە وە ئەوە ی کە نەتوانراوە بکرێت هەرخودی حزبەکەی شانازو هاوبیرەکانی بە فەرمانی دوژمنانی کوردو کوردستان ڕێگریان کردووە لە بەرەو پێشڤەچونەکانی هەرێمی کوردستان لە هەمو ڕویێکەوە وسەرەڕای ئەوەی کە ناوچەکانی ژێر قەڵەمڕوەیشیان وەک کەلاوە مایتەوە و شاناز خان و هاوشێوەکانی لە سەر حیسابی خەڵکی ئەو ناوچانە ئەمڕو بونەتە سەرمایەداری گەورەو و سەروەت و سامانێکی یەکجار زوریان کۆ کردوتەوە .
لە کوتایی دا ئەوەی ماوە باسی لێوە بکەم ئەوەیە کە شاناز خان و هاوشێوکانی بێجگە لە گەندەلی دارایی و ئابورێ لە ڕوی سیاسیشەوە ڕوڵێکی گەورە دەبینن لە گەڵ تاران و بەعداو دیمەشق بو
لەباربردنی پڕوژەی سەربەخویی کوردستان بە ڕێبەرایەتی ڕ ێزدار بارزانی و هەمو هەوڵێکیان بو ئەوەیە ئەم دەرفەتە زێڕینە جارێکی تر لە دە ست کورد بدەن و دوزی کورد جارلکی دی بگەڕێننەوە بو دواوە و دوخەکە بە قازانجی دوژمنانی دوزی ڕەوای کورد بشکێننەوە بەڵام سەرکەوتن هەر بو دوزی ڕەوای کوردە و ئەمانەش بێجگە لە شەرمەزاری و ڕوڕەشی لە بەردەم گەل و مێژودا هیچی تریان بو نامێنێتەوە.