هه‌ڵه‌دنى له گۆمى لێڵى گۆڕاندا...
July 13, 2016
وتار و بیروڕا
یه‌كگرتووى ئیسلامى كوردستان كه هێزێكى نیشتمانپه‌روه‌رى دڵسۆز به ئازادى خاك و سه‌ربه‌خۆییه و له هه‌موو كۆنگره‌كانیدا سه‌ربه‌خۆیی دروشمى بووه، به‌ڵام گیرۆده‌یه به‌ده‌ست عه‌قڵیه‌تێكى وه‌كو هه‌ڵه‌دنى كه له گۆمێكى لێڵدا هاوشێوه‌ى ئه‌و شه‌پۆله‌ى كه گۆڕان له سلێمانیه‌وه كادیر‌و هه‌ڵسوڕاوه‌كانى خۆى خستووه‌ته ناودا، ئه‌ویش حه‌زى له‌و مه‌له‌كردنه‌یه.
هه‌ڵه‌دنى له‌دوا لێدوانی‌دا بۆ ده‌نگى ئه‌مریكا هه‌مان ئه‌و قسانه‌ى كه به‌ره‌ى گۆمى لێڵ ده‌یڵێن دووباره ده‌كاته‌وه و بانگه‌شه بۆ دوو پارچه‌یی كوردستان ده‌كات، هه‌ڵبه‌ته ئه‌وه یه‌كه‌مجاریشى نییه كه خۆى ده‌كات به هه‌ڵسوڕاوێكى گۆڕان و زۆریش حه‌زده‌كات له‌برى په‌رله‌مانتارێكى پارتێكى خاوه‌ن ئیراده و بڕیار، خۆى نزیك بكاته‌وه له‌و ته‌وژمه‌ى كه له‌م قۆناغه بوون به په‌ڵه‌یه‌كى ره‌ش به ئاسمانى رووناكى سه‌ربه‌خۆیی كوردستانه‌وه.
هه‌ڵه‌دنى ده‌بێت بزانێ به‌و قسانه‌ى كه له سیاسیه‌كى ده‌مپاك ناچێت، كه هاوشێوه‌ى هه‌ڵسوڕاوێكى لاچه‌پى گۆڕان په‌لامارى بارزانى ده‌دا كه ئێستا قائیدى سه‌ربه‌خۆیی و شه‌ڕى داعشه، ئه‌وه حسابى هه‌ر له‌گه‌ڵ ئه‌وانه ده‌بێ كه ئێستا له سه‌نگه‌رى دژ به ئایینده‌ى وڵاته‌كه‌یان وه‌ستاونه‌ته‌وه، وه نه هه‌ڵه‌دنى و نه ئه‌وانى دیكه‌ش چاویان به پارچه پاچه بوونى كوردستان ناكه‌وێت، له‌به‌رئه‌وه باشتره بۆتان وه‌كو سیاسیه‌كى راسته‌قینه‌ى پارته‌كه‌تان و وه‌كو په‌رله‌مانتارێكى پله به‌رز قسه بكه‌ن، نه‌ك ئێوه‌ش خۆتان بكه‌نه بڵقى سه‌رئاو.