درۆکه‌ی په‌که‌که و ده‌ڵاڵییه‌که‌ی شار
July 13, 2016
وتار و بیروڕا
هه‌ر بۆ دڵنیابوون، ئه‌م به‌یانییه قسه‌م له‌گه‌ڵ دووان له‌و به‌ڕێزانه‌دا کرد که ناویان له لیسته درۆيينه که‌ی په‌که‌که‌ی درۆزندا هاتووه. زۆر دڵنیابووم که ئه‌وانه نه‌گیراون و له پاکی و نیشتیمانپه‌روه‌ریدا خۆیان به هه‌زار په‌که‌که‌ی جاشی ئێران و ئه‌سه‌د ناگۆڕنه‌وه.
ئه‌ڵبه‌ت خه‌ڵک، درۆی زۆر ڕووقایمانهتریان له په‌که‌که بینیووه، زۆر خراپتریشیان له ده‌ست دێت، به‌ڵام شار، بۆچی هێنده سڤکه، ئه‌م ده‌ڵاڵییه ئاشکرایه بۆ په‌که‌که ده‌کات و ئه‌م درۆ موخابه‌راتییه ئابڕوبه‌رانه‌یه وه‌ک ڕاستیی و به مانشێتی گه‌وره، بڵاو ده‌کاته‌وه.
بۆیه هه‌قه ئه‌و به‌ڕێزانه‌ی ناویان له لیسته‌که‌دا هاتووه، به تۆمه‌تی ناوزڕاندنی بێ به‌ڵگه، سکاڵای یاسایی له‌سه‌ر شار تۆمار بکه‌ن... ده‌زانن بۆچی؟
چونکه ئه‌وه‌ی شار کردوویه‌تی و ده‌یکات، ڕۆژنامه‌وانیی نییه، پارهپهیداکردنێکی ناڕه‌وایه.