ئەو مەترسییەی یەکێتییەکان ئاگادار نین

ئەو مەترسییەی یەکێتییەکان ئاگادار نین
هیچ کات بەقەد ئێستا یەکێتی نیشتیمانی کوردستان، لەبەردەم مەترسی ناوخۆی نییە، چونکە یەکێتی جاران شانازی بەوەوە دەکرد کە ئەو هەڵگری پەیامی مافی چارەی خۆنووسینە، بەڵام ئێستا ئەندامێکی بنەماڵەی تاڵەبانی بەپێچەوانەی دروشمەکەی تاڵەبانی کە دەیگوت (بەرەو مافی چارەی خۆنووسین)، دەوڵەتی کوردستان بە دەوڵەتی سعودیە و تورکیا و ناودەبات و پێی وایە دروستبوونی دەوڵەتی کوردستان مەترسییە، لە کاتێکدا دەبوو پێشو هەموو حزبەکان یەکێتی هەڵگری ئەم پەیامە بوایە و حزبەکانی دیکە چاویان لێکردبایە، نەک ئێستا بوونەتە سەنگەری توانج گرتن لە ڕیفراندۆم و سەربەخۆی کە گرفت لەوە دایە کەسێک نییە ئەم لاسەنگە راست بکاتەوە، دواتر یەکێتی پێشووتر خاوەنی ڕێککەوتنی ستراتیژی بوو لەو رێککەوتنە جگە لەوەی دەسەڵاتێکی زۆری پێ درابوو لەهەمانکاتدا بودجەی پارێزگای سلێمانی لە هەولێر زیاتر بووە کە لەڕووە سیاسییەکەیەوە وابەستەبوو بە زۆرنی سەوز، یەکێتی دەسەڵاتی وەک پارتی بەکاردەهێنا ، بەڵام ئێستا یەکێتییەکەی جاران چوەتە ناو رێککەوتنێکەوە کە لەلایەک لەرێککەوتنی ستراتیژی داماڵدراوە، لەلایکی دیکە بەرێککەوتنێک خراوەتە ناو فشار و بڕیاری سەرکردایەتی بزووتنەوەی گۆڕانەوە کە چاوەڕوان دەکرێت لێکەوتە سیاسییەکان لەبەرژەوەندی ئەودا نەبێت، چونکە خەریکە لەڕووی ئیدارییەوە یەکێتی کۆنترۆڵی سلێمانی لەدەست دەردەچێت، لەلایک باڵادەستی پەکەکە و پێشێلکاری لەسنووری پارێزگاکە هەر لە تەقەکردن و ڕفاندنی خەڵکەوە دواتر داتاشینی سیخوری بۆ خەڵک کە سەرجەم ئەو کەسانە لەژێر سێبەری ئەمنییەتی ئەو شارەن، و بۆ داهاتووش شتی دیکەش ڕودەدات.

یەکێتی دەبێت ئاگادار بکرێتەوە کە تادێت گرفتی بڕیاردان لەناویدا خراپتر دەبێت، ئاراستەی سیاسی یەکێتی خەریکە بەلارێدا دەبرێت لەوەش دەچێت یەکێتییەکان بە براگەورەی نەوشیروان مستەفا رازی نەبن، بۆیە ئەگەری دیکە چاوەڕوانی یەکێتی دەکات، بەتایبەتی لەسەر پرسی میکانیزمی ئیدارەدانی یەکێتی لەناو حکوومەت، جارێکیان ئەندامێکی مەکتەبی سیاسی یەکێتی گوتی: "کاتێک تاڵەبانی ماوەی سەرۆکایەتی حکوومەتی یەکێتی بۆ نێچیرڤان بارزانی درێژکردەوە نیگەرانی لەناو یەکێتییەکان هەبوو دواتر لە تاڵەبانیان پرسیبوو ئەویش گوتبووی، لەدەستدانی پۆستێک لە لەتبوونی یەکێتی باشترە واتە تاڵەبانی تا ئاستی مەترسی دوولەتبوونی یەکێتی گومانی لە حزبەکەی هەبووە، بۆیە مانەوەی عەقڵیەتێکی وەک تاڵەبانی بۆ یەکێتی دەرمانە، چونکە یەکێتییەکان خۆشیان لە نهێنی ئەو بڕیارانەی تاڵەبانی نەدەگەیشتن تائاستێک "شاڵاوی عەلی عەسکەری" ئەندام سەرکردایەتی یەکێتی دەڵێت: "تاڵەبانی هەندێک سیفەتی خوایی هەبوو".
جگە لەمانەش خەریکە یەکێتی بڕیاری لەئاستی مەکتەبی سیاسی لێوەردەگیرێتەوە و لە ئاستی لۆکاتی بڕیار دەدرێت، ئەوەتا بەپێی رێککەوتنی نێوان خۆیان و گۆڕان پرسی ڕیفراندۆم یەکێک لە ستراتیژیەتییەکەیان دەبێت کەچی لە ئاستی فراکسیۆن پرۆژە بۆ عێراقی یەکگرتوو و پرسی یەکڕیزی عێراق و پابەندبوونی هەرێمی کوردستان بەبەغداوە دووبارە دەکەنەوە، مەترسیەک هەیە یەکێتی بکرێتە ئامرازێک بۆ لێدانی پرسی سەربەخۆی کوردستان و تێکدانی پێکەوە ژیانی سیاسی لە کوردستان، چونکە لێکەوتە سیاسیەکانی ماوەی رابردوو لە نێوان یەکێتی و هێزە سیاسییەکان ئەوەمان بۆ دەردەخات کە ئاراستەیەک هەیە بۆ جوڵاندنی یەکێتی.
Top