چی بە نەوەکانی داهاتوو دەڵێن؟

چی بە نەوەکانی داهاتوو دەڵێن؟
ئێستا نوخبەیەكی سیاسی و میدیایی بە زێدەڕۆییەكی زۆرەوە كار لە سەر بەدناوكردنی سەربەخۆیی كوردستان دەكات، تێكەڵی ڕق و ململانێی حزبی و بەرژەوەندی شەخسی دەكات، مخابن ئەو كەسانە کەرامەت و شانازیی سەروەریی گەلی خۆیان لەبیر كردووە.
بەڵام ئەنجام، دەبێ نەخشەڕێگای سەربەخۆیی كوردستان قەبووڵ بكەن، دەبێ هەمان ئاراستەو ئامانج بۆ ژیانێكی نوێی قەبوڵ بكەن، ئاڕاستەیەكی نوێ بگرنە بەرو واز لە ڕەفتارو كردارەكانی پێشویان بێنن، گۆڕینی ڕیتمی بیركردنه‌وه‌و سیاسه‌ت كردنی ئه‌وانه‌ش كه‌ئێستا دژی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان سیاسه‌ت ده‌كه‌ن، به‌و پرسیاره‌ ده‌ست پێده‌كات كه‌ده‌ڵێت: ئه‌گه‌ر كورد ئه‌م ده‌رفه‌ته‌یشی له‌ده‌ست بچێت و هیچ كارێك نه‌كات بۆ سه‌ربه‌خۆیی، له‌و حاڵه‌ته‌دا ده‌ستكه‌وتمان چی ده‌بێت و چی به‌ نه‌وه‌كانی داهاتوو بڵێین؟ چۆن په‌ڕه‌كانی مێژووی ئێستامان بنوسینه‌وه‌؟ په‌ندێكی كوردی هه‌یه‌ ده‌ڵێت: كرده‌ په‌شیمان باشتره‌ له‌نه‌كرده‌ په‌شیمان! ئه‌وه‌ش بۆ پرسی سه‌ربه‌خۆیی ده‌قاوده‌ق ڕاسته‌، ئێمه‌ ئه‌گه‌ر كاربكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م ده‌رفه‌ته‌مان له‌ده‌ست نه‌چێت، ئه‌گه‌ر نه‌شگه‌ینه‌ ئه‌نجام، ئه‌وه‌مان باشتره‌ له‌وه‌ی كوێرایی ستراتیژیمان دابێت و هیچ كارێك نه‌كه‌ین و ده‌رفه‌ته‌كه‌ بڕوات!
Top