پارتی وبارزانی و مەسەلە چارەنوس سازەکان

پارتی وبارزانی و مەسەلە چارەنوس سازەکان
سەرەتا دروست بوونی هەر حزبێکی سیاسی پێویستە هەڵگری ێستڕاتیژیەتێک بێت کە تەعبیر لە بەرژەوەندی گشتی گەل و وڵاتەکەی بکات و لەم پێناوەش دا خەبات و تێکوشان بکات هەروەها حزبی سیاسی پێویستە هاوشانی ێیڕادەی سیاسی گەلەکەی هەنگاو بنێت و هەمو ئەو مەسەلانەی کە پەیوەستن بە دۆزی ڕەوای نەتەوەکەیەوە بە هەند وەربگرێت سەقامگیری سیاسی و ئەمنی وڵات بپارێزێت واتە حزبی سیاسی ڕاستەقینە ئەو حزبەیە کە ئاراستەی خەبات و تێکوشانی نەتەوەییانەو نیشتیمانیانە بێت دور لە بەرژەوەندی تەسکی حزبایەتی.
لە و وڵاتانەی کە بە پڕوسەی دیموکراسی دا گوزەریان کردووە و ێیستاش خاوەنی سیستەمی سیاسی دیموکراسین هیچ حزبێک یان کەسایەتیەکی سیاسی ناتوانێت هێلە سورەکان ببەزێنێ هەمو ئەو هێلانەی کە زیان بە ئاسایشی نەتەوەیی و نیشتیمانی دەگەیێنن توندترین سزای هەیە بویە ئەرکی سەرشانی هەر حزبێکی سیاسی ئەوەیە کەخزمەت بە بەرژەوەندی گشتی گەل و وڵاتەکەی بکات نەک پێچەوانەکەی.

شایانی باسە لە ژیانی دیموکراسی دا هەروەک چون لە نێوزانستە مروڤایەتیەکاندا شتی ڕەها بوونی نیە بەڵکو هەمو شتەکان ڕێژەیین بویە هیچ حزبێکی سیاسیش ناتوانین بڵێیین هەڵە و کەمو کۆڕی نیە واتە هەر حزبێکی سیاسی و کەسایەتیەکی سیاسیش بەدەر نیەلە هەڵە و کەمو کۆڕیەکان بەڵام گرنگ ئەوەیە ئەو هەڵانە نەکەونە خانەی تێکدانی سە قامگیری سیاسی ئاشتە وایی کومەڵایەتی لە وڵات دا خۆی نەبێتە بەشێک دژی مەسەلە چارەنوس سازەکان کە لە ئەنجامدا ئاسایشی نیشتیمانی بحاتە ژێر هەڕەشەوە و مەترسیەوە.
لێرەدا ئەگەر بەراوردێک بکەین لە نێوان هەڵویستی حزبە سیاسیەکانێ کوردستان بە شێوەیێکی گشتی ئەوەمان بو ڕون دەبێتەوە کە پارتی و بارزانی پشکی شێری ئەو خەبات و قوڕبانیدانەی بەردەکەوێت کە هەمیشە لە سەنگەری بەرگریکردندا بووە و بەرگریکردندایە لە پێناو پاراستنی ناسنامە ی نەتەوەیی کورد لە لایەک و ڕوبەڕوی هەمو ئەو تەحەددیاتە ناوخویی و دەرەکیانەش بوتەوە لە لایێکی هەتا وەکۆ ێیستا کە ڕوبەڕوی دوزی ڕەوای نەتەوەییمان بونەتەوە و دەبنەوە ودەیان شانازیان تومار کردووە لە نێو بزاڤی ڕزگاریخوازی کوردستان دا بە درێژایی قوناغەکانی سەدەی ڕابردوو. وئەگەر بگەڕێیینەوە بو مێژوی سیاسیمان لە سەدەی ڕابردوو ئەوەمان بو ڕون دەبێتەوە کە پارتی و بارزانی تاچ ڕادەیێک خزمەتیان بە دوزی ڕەوای کورد کردووەڕە وسەروەریەکانی پارتی و بارزانی چ ڕەنگدانەوەیێکیان هەبووە هەیە لە ڕابردوو ولە ێیستادا وە بەردەوامە لە تومارکردنی سەروەریەکان بو ئایندەی نەتەوەکەمان.

لەکوتایی دا بە پێویست دەزانم ئەوە بڵێم کە پارتی و بارزانی هیچ کات ئامادە نەبووە و نابێت موساوەمە لە سەر مەسەلە نەتەوەیی و نیشتمانیە چارەنوس سازەکان بکات و هەر لایەنێک یان کەسایەتیەکیش ئە مە بکات ڕوبەڕوی دەبێتەوە وبە هێلی سور دانراون و دادەنرێن بویە هەمیشە پارتی و بارزانی ئامانجی دوژمنە دەرەکی و نەیارە ناوخوییەکان بووە چونکە هەوڵەکانی دوژمنان بو لاواز کردن پارتی و بارزانی لەکوردستاندا بە واتای لاواز کردنی دوزی ڕەوای کوردە لە هەمو ڕویێکەوە کەواتە پاڵپشتی کردنی پارتی و بارزانی بو بە رەو پێشەوە بردنی پڕوژەی سەربەخویی کوردستان بو ئەمڕوش دەبێتە ئەرکی سەرشانی هەر کوردێکی دڵسوز و نیشتیمان پەروەر بو ئەوەی پڕوژەی سەربەخویی بگاتە ئامانجی کوتایی .
Top