خەباتی نەتەوەیی تێکدەر وخەباتی نەتەوەیی بەننا

خەباتی نەتەوەیی تێکدەر وخەباتی نەتەوەیی بەننا
لە رۆژهەلاتی ولاتی کوردان دا هەر کە دەچێت باس و خواست لە سەر چۆنییەتی بە رێوە بردنی خەباتی رزگاریی بە شێوەی چالاک گەرمتر دەبێتەوە.
جێ داخە کە رەهەندی جیاوازی خەبات لە بەرانبەر یەک دادەندرێت، جێ داخە کە ئەمەش خۆی دەبێتە هۆی دابەش بوونی سیاسی نێوکورد وجێ داخە کە ئەم دابەش بوونە کەلێنێک ئامادە دەکات بۆ دەست تێوەردانی دوژمن.
گرینگە بزانین کە هیچ کام لەم رەهەندانە مەرج نییە ببنە رێگر لە یەکتر یان هۆی لاواز بوونی یەکتر. بەلکوو بە پێچەوانەوە دەتوانن ببنە هۆی بە هێزتر کردنی یەکتر و کاملتر کردنی بزووتنەوەی رزگاریی ئەم میللەتە.
بۆ ئەوە کە لەم ئەرکەدا سەرکەوین دەبێ مەیدانی سیاسەت بکەینەوە، ئەوەندەی پێمان دەکرێ کراوەتر و کراوەتر بین. ئەمە خۆی رێگا خۆش دەکات بۆ هاتنە ژورێ زۆرێک لە تواناکان بۆ ناو بزووتنەوەی رزگاریخوازیی.
ئەگەر ئەوەمان کرد توانا و قوولایی زانستی ستراکچێریی ئیدارەی شۆرش، خەبات فرە رەهەند دەکات و تەرکیز لەسەر یەک مێتۆد نامێنێ و هەلسەنگاندنی هەنگاوەکانمان وای لێ دێت کە هیچ هەنگاوێک لە دژی هەنگاوی تردا نەبێت بەلکوو پشتیوان و پالپشتی یەکتر بن.
بۆیە ئێستا بۆ رۆژهەلات زۆر گرینگە کە نەکەوێتە نێو ئەو داوە کە خەباتی بەرگریی وشەری چەکداریی بۆ رامالینی داگیر کەر، یەک شتە و خەباتی مەدەنی لە هەموو شێوازەکانی تری دا شتێکی ترە. ئەم باسە باسێکی هەلەیە و مەنتیقی تێدا نییە بە مەرجێک کە بزووتنەوەی رزگاریخوازی بتوانێ خۆی بکاتەوە وبەم جۆرە بتوانێ ئاستی زانست لە ناو ستراکچێری ئیدارەی شۆرشدا بەرز کاتەوە . بۆیە رۆهەلاتی کوردستانی پێویستی بە کاری فرە رەهەندە لە پرۆسەی بووژانەوەی شورش بۆ رزگاریی ولات. ئەم مەنتیقە کە باسی لێوە کرا لە دنیای تیئۆری وتەجروبەی ئابووریی و سیاسی ولاتاندا دروستی خۆی سەلماندووە بۆیە هیوا ئەوەیە کە ئێمەش بتوانین سوودی لێ وەرگرین.گەشەی دێمۆگرافی رۆژهەلات و بوونی چینێکی خۆێندەواری شاریی وزۆریی ژمارە و رێژەی ئەم گەنجانی ولات، لە لایەکەوە پێویستی ئەم سیاسەتەی دەسەلمێنێت و لە لایەکی تریشەوە هەبوونی ئەم تۆێژە کۆمەلایەتی بە توانایە خۆی مەرجی سەرکەوتنی سیاسەتێکی لەم چەشنەیە.
Top