هه‌ربه‌راستی خواقبوڵی ناكات ....
July 7, 2016
وتار و بیروڕا
ئه‌م خانمه یان له‌بیری كردوه یان مه‌به‌ستێتی به‌زمانی چه‌واشه بدوێت و وه‌ك رێكخه‌ری حزبه‌كه‌ی مه‌یلی بۆ ئاژاوهههیه، ده‌نا هاونیشتیمانیان له‌گوتاری نه‌ته‌وه‌یی پارتی گه‌یشتون ،گوتاری پارتی خۆی له‌وه‌دا ده‌بینێته‌وه كه ده‌وڵه‌تی كوردستان رابگه‌یه‌نین وله‌گه‌ڵ عێراق دوو دراوسێی ته‌بابین .
په‌یامی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانیش ئه‌وه‌بوو كه لایه‌نه سیاسیه‌كان كۆببنهوهوشاندێكی هاوبه‌ش بچێته به‌غدا ودانوستانی ئه‌مجاره بۆ راگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆیی بێت .
هه‌ربه‌راستی ئه‌وه‌ی خوا قبوڵی ناكات ئه‌وه‌یه‌كه:
1-دوای ئه‌م هه‌موو قوربانیه نه‌ته‌وه‌یه‌كی چل ملیۆنی ده‌وڵه‌تمان نه‌بێت
2-رێكخه‌ری حزبه‌كه‌ی ئه‌م خانمه په‌رله‌مانتاره به‌رۆژی رووناك هه‌ره‌شه‌ی تۆقێنه‌ر ده‌كات وناچێته به‌رده‌م یاسا.
3-شاندی هاوبه‌شی حزبه‌كه‌ی (بزوتنه‌وه‌ی گۆران) ویه‌كێتی ده‌چنه بهغداولهوێوه له‌پرێس كۆنفرانسێكدا پشت ده‌كه‌نه مافی ره‌وای نه‌ته‌وه‌ییمان.
4-له‌سه‌رپشكی كوردستان به‌ده‌نگی كوردستانیان ئه‌م خانه بوه‌ته په‌رله‌مانتار كه‌چی له‌به‌غدا لافی عێراقچێتی لێده‌دات وبروای به‌یه‌ك پارچه‌یی عێراقه.
5-بیرم كهوتهوهههربهراست خوا قبوڵی ده‌كات پشكه‌كانی چاڤی لاند له‌قوتی خۆیان بێبه‌ش ده‌كه‌ن؟ئهوهكهمترین مافی خه‌ڵكه له‌به‌رده‌ستی ئێوه‌دا زه‌وتتان كردوه ئیدی چۆن ده‌توانن باس له‌مافی گشتی بكه‌ن چ روو قایمیهكه ئه‌مه.
6-ئه‌وه‌ی خوا قبوڵی ناكات ئه‌وه‌یه حزبه‌كه‌ی ئه‌م خانمه په‌رله‌مانتاره كار بۆئه‌وه ئه‌كات به‌ناوی لامه‌ركه‌زیه‌وه سلێمانی شاری هه‌ڵمه‌ت وقوربانی بخاته‌وه سهركهلاوهكهی به‌غدا.
ئهمهوچهندین دێری تر هه‌ن بۆ ووتن هه‌ر به‌راستی خواقبوڵی ناكات.