دۆزی ڕەوای کوردو لە یەکترازانی سیاسی

دۆزی ڕەوای کوردو لە یەکترازانی سیاسی
لەسەرەتای وتارەکەم دا پێش ئەوەی بپرژێمە نێو ناوەروکی بابەتە کەمەوە بە پێویست دەزانم ئاماژە بو ئەوە بکەم کە کورد بە درێژایی سەدان ساڵە خەبات دەکات وقوڕبانی دەدات لە پێناو وەدی هینانی ئەو مافە ڕەوایەی کە لێی زەوت کراوە واتە هەڵگرتنی ئەو زوڵم و ستەمکاریەی کە لێی کراوە لە لایەن دەوڵەتە بە هێزەکانی دونیا بوبێت یان دەوڵەتە سەردەستەکانی ناوجەکە لە سەرخوی کە هەتاکو ئەمڕو نەیتوانیوە خوی لە ژێر دەستی و چەپۆکی ڕزگاربکات و لە خەبات و قوڕبانیدان دا بەردەوامە.
ئەگەر یەکێک لە هۆکارە سەرەکیەکان هۆکاری دەرەکی و هەرێمایەتی بو بێت بە هوی هاوتەریب بوونی بەرژەوەندی زلهێزەکان و دەوڵەتە سەردەستەکان ئەوا هوکاری ناوخوییش ئە گەر بەهێزتر نەبوبێت لاوازتر نەبووە لە هۆکاری دەرەکی واتە هەردو هوکاری دەرەکی و هەرێمایەتی لە لایەک وهوکاری ناخوییش لە لایەکی تر کوسپی گەورە بونە لە بەردەم گەیشتنی کورد بەو ئامانجەی کە خەبانی بو کردووە .
لە یەکترازانی ماڵی کوردی هاوشانی هۆکارە دەرەکی و ناوچەییەکە بەیێکەوە کاریگەری نەرێنی مەزنیان هەبووە ڕاستە بەڵام دڵسوزان و نیشتیمان پەروەرانیش دەستە وەستان نەبونە لە بەرامبەر هەردوکیان دا وەستاونەتەوە و قوڕبانیەکی یەکجار زوریشیان داوە لە پێناو مانەوەی کوردو ناسنامەکەی دا هەر بویە ناسنامەی کوردو کوردستان وەک خوی بە پارێزراوی مایەوە.
کورد شوڕش و ڕاپەڕینی گەورەی بەرپاکرد ولە گەرمەی بارودۆخی دژواری نێودەوڵەتیدا بەرگری لە خوی و خاکەکەی کردووە لە هەر چوار پارچەی کوردستان ولە سەروی هەموشیانەوە شوڕشەکانی بارزانی نەمر کە لە گەرمەی شەڕی سارد دا هەڵگیرسان لە نێوان دوو بلوکی جیهانی دا واتە سەرمایەداری و سوسیالیستی دا و بە سە ختترین قوناغی خە بات و تێکۆشانی بزوتنەوەی ڕزگاریخوازی کوردستان لە قەڵەم دەدرێت چۆنکە جیهان لە سەر بنەمای بەرژەوەندی هاوبەش بەڕێوە دەچوو و دوزی کوردیش لە دەرەوەی بەرژەوەندی ئەوان دابوو بویە بزوتنەوەی ڕزگاریخوازی کوردستان لە هەمو لایێکەوە پەلامار درا و سەرەڕای ئەو دۆخە سەخت و دژوارە بارزانی توانی بە هوی ڕێکخستنەوەی ماڵی کوردی کە بووە هوی ئەوە یەکڕیزی و تەبایی باڵی خوی بە سەر هەمو باشوری کوردستان دا بکێشێت و ئەو واقعەی کە بەسەر کورد دا فەرز کرابوو ڕەت بکاتەوە و دوخی سیاسی باشوری کوردستان بە رەو واقعێکی سیاسی نوێ ببات و وچوک بە دوژمنانی کورد دا بنێت و سەرکەوێت لە ئەنجام دا و هەروەها لە کوتایی ساڵانی هەشتاکاندا جارێکی تر کورد بەرەیێکی یەکگرتوی کوردستانی پێکهێنا کە ئەمەش دوزی کوردی گواستەوە بوقوناغێکی نوێتر ئەزمونی باشوری کوردستانی لێ کەوتە وە واتە مەبەستمان ئەوەیە کە هەرکات کورد ێیڕادەی سیاسی خوی ڕێکخستبێت ئەم ێیڕادەیە سەرکەوتنی بەدوای خویدا هیناوە و کورد هەنگاوێکی دیکە بەرەو پێشەوە چووە .
قوناغی ێیستاش دەتوانم بڵێم لە هەمو قوناغەکان هەستیارترە بو کورد وەرچەرخانێکی سیاسی گەورە بە سەر دوزی کورد دا هاتووە لە هەمو ڕویێکەوە سەوک مەسعود بارزانی کە ئەمڕو خاوەن سەنگ و پێگەیێکی سیاسی بەهێزە لە سەر ئاستی کۆمەڵگای نێودوڵەتی دا توانیویەتی لە ڕوی سیاسی و دیبلوماسی پشتیوانیەکی گەورەی نێودەوڵەتی دەستە بەر بکات هەم بو پاراستنی کورد وکوردستان وهەم بو پشتگیری کردنیان لە کورد لە کاتی ڕاگەیەیاندنی دەوڵە تی کوردی دا ئە مە لە لایەک لە لایەکی تریشەوە بەرگری کردنی پێشمەرگە قارەمانەکان لە خاکی کوردستان و مروڤایەتی ئەمەش زیاتر پێگەی کوردی بە هێز کردووە وسیمایێکی جوان و شڵرستانیان بە کورد بە خشیوە لە هەمو جیهانی مروڤایەتیدا .
لە کوتاییدا ماوە بڵێم کە بارزانی و پێشمەرگە ی کوردستڵن پڕوژەی سه ربەخویی کوردستانیان هەڵگرتووە و اخەریکە بەرهو ئامانجی کوتایی پاڵی پێوە دەنێن کە چی بە داخەوە هندێ لایەن و باڵۆ کەسی سیاسی لە هەوڵدان کوسپ دروست بکەن لە بەردەم ئە م ئامانجە پیروزەدا و مو بە مو خەریکی جێبەجێ کردنی ئەجیندای سیاسی ئەو دەوڵەتە داگیرکارانەنن کە بەرپرسن لەو هەمو قەیران و نەهامەتیانەی کە بە سەر کورد دا هاتوون هەتا ێیستا و بیانوی جوراوجویشی بو دە دوزنەوەکە لە ڕاستی دا هیچ بیانویێک لە خوی دا هەڵناگرێت تەنها ئەوە نەبێت پێییان بوترێت ئەوەی ێێوە دەیکەن گەورەترین خیانەتی نێشتیمانیەوە وبەس .
Top