خیلافی ئەحزاب کۆتایی نییە

خیلافی ئەحزاب کۆتایی نییە
کە باس لە تاوان دەکرێت زانایانی ئەم پرسە دەلێن کۆمەلگای مرۆڤ قەت بێ تاوان نابێت،هەرچەندەش پێشبکەوێت و گەشە بکات.
هەمان مەنتیق بۆ خیلافی ئەحزاب لە ژیانی سیاسی دنیای مۆدێرنیشدا دروستە. چآو لە کوردستان و تەجرۆبەی کوردیی بکەین .
لە سەردەمی خەباتی شاخ دا خیلاف لە نێوان ئەحزاب دا هەبوو، لە دەورانی ناوچەی دژەفریندا خیلاف هەبوو و تەنانەت گەیشتە شەری نێو خۆش،لە دوای ٢٠٠٣ئەوە خیلاف هەبووە و لەدوای ساز بوونی بزووتنەوەی گۆران خیلاف هەبووە و ئێستا ش هەیە و لە دوای سەربەخۆییش خیلاف هەر بوونی دەبێ و ......ئەمە تەنانەت لە پێشکەوتووترین ولاتانی دنیاشدا وایە.
گرینگی سرنجدان بەم خالە لەوەدایە کە ئێستا ئەم خالە خۆی بۆتە بەشێک لە فۆرموولە کردن و داریشتنی ستراتێژیی سیاسی.
ئالترناتیڤی جیاواز لە راستیدا لە سەر بنەمای ئەم خالەدا لە کوردستاندا ساغ دەبنەوە. سەرۆکایەتی کوردستان و لایەنگرانی سەربەخۆیی ستراتێژییەک دەخەنە روو کە بریتییە لەمە کە، سەرەرای خیلافات با کۆ بینەوە بۆ ئەنجامی رێفراندۆمی سەربەخۆیی.
لایەنگرانی ئۆپۆزیسیۆن ستراتێژییەکەیان بریتییە لەمە کە ، کۆ بینەوە تا کوو سەرۆکی کوردستان یان لای بەین یان بێ دەستەلاتی کەینەوە بە رێگای گواستنەوەی دەستەلاتی بریار بۆ پارلمان و ئەوجا باس لە رێفراندۆم و سەربەخۆیی بکەین.
ئەگەر هەبوونی خیلافات بە سروشتی وەرگرین وەک ئەوەی باسێمان لێوە کرد و باسی سەربەخۆیی وەک پرسیێکی گشتی و لە سەر سەرەوەی هەموو پرسەکان چاوی لێ بکەین،ئەگەر قەبوول کەین کە خیلافی ئەحزاب کۆتایی نایێت بەلام فرسەتی هەنگاو نان بەرەو سەربەخۆیی سنووردارە، یەک جار لە سەد سالدایە و فرسەت دەتوانرێ لە کیس بچێ، ئەوجا ناتوانین لایەنگری ئەوە بین کە چارەسەری خیلافاتی ئەحزاب ببنە ناوەندی سرنجمان.
ناتوانین چارەنووسی میللەت لەم مەرحەلە حەساسەدا بدەینە دەست پارلمانێک کە بنەمای کاریی لە سەر خیلافاتی ئەحزاب دادەندرێت، پارلمانێک کە تەجروبەمان لە کارا بوون و تواناکانی هەیە. ناتوانین پارلمانێک کۆ کەینەوە کە ئامانجی یەکەمی وەدەستخستنی گشت بریاریی چآرنووس سازی ئەم میللەتە یە، و مەرجی ئەم کارەش لابردنی سەرۆکی ولاتە کە ئاکتۆرێکی چارەنووس سازە بۆ کورد، ناتوانین چارەنووسی میللەت بدەینە دەست پارلمانێک کە تەجروبەمان کردووە.
ئەم ستراتێژییە چەک کردنی کوردە لە کارامەیی نەتەوەیی تاکوو بتوانێ لەم مەرحەلە گرینگەدا وەک ئاکتۆرێکی کاریگەر لە داریشتنەوەی نەخشەی ناوچەدا رۆل بگێرێت و سەربەخۆیی و رزگاریی خۆی مسۆگەر بکات.
بۆیە بە لە بەر چآو گرتنی ئەم راستییە کە جۆرها خیلافی نێوان ئەحزاب لە ژیانی سیاسیدا بوونیان دەبێ ، نابێ پرسی چارەنووسی میللەت و داریشتنەوەی مێکانیزمی گەیاندنی میللەت بە کەناری ئارام ،مەشروت بکرێت بە چارەسەری خیلافاتی ئەحزابەوە.
بۆیە نابێ داوای کۆبوونەوە و بە یەک گەیشتن بکەین بۆ ناکارامە کردنی مێکانیزمی بریاریی سیاسی لە ولاتەدا بە رێگای تەسلیمی بریارلەمەر چارەنووسی میللەت بۆ پارلمانێکی پڕ لە خیلافاتی حیزبی و ناکارامە و لە کار خستنی ئەنیستیتوشنی سەرۆکایەتی ولات بەلکوو دەبێ کۆبینەوە بۆ بریار لە چارەنووسی میللەت، ئەمە ئەرکی مێژوویی و گرینگە، دەنا خیلافی ئەحزاب کۆتایی نایێت.
Top