ره‌وتی جنێووداشۆرین روانگه‌ی فاشیه‌كانه...
July 2, 2016
وتار و بیروڕا
هه‌ڵپه‌ی هه‌لپه‌رستانه‌ی ره‌وتی فاشیان بۆ سرینه‌وه‌ی رابردووه په‌لاماردانی شكۆی نه‌ته‌وه‌ییه رێكخۆشكردن وبژاندنی كاڵكردنه‌وه‌ی ئینیتمای نیشتیمانیه له‌رێی بڵاوكردنه‌وه‌ی ته‌رزی نامۆیی ،كیرگاردی بیرمه‌ندی دانیماركی له‌تێزه‌فه‌له‌سه‌فیه‌كه‌ی دا ده‌ڵێت(خراپترین جۆری نامۆیی نامۆییه‌له‌خودچونكه به‌ره‌و نامۆیی له‌نیشتمانت ده‌بات) .
نه‌وشیروان مسته‌فا وه‌ك ئه‌وه‌ی له‌به‌شی یه‌كه‌می ئه‌م وتاره‌دا ئاماژه‌مان پێكرد مونه‌زیری فاشیزمه له‌كوردستان هه‌ربۆیه سه‌ره‌تای دارشتنی پیلانه‌كه‌ی به‌و ته‌رزه ده‌ستپێكرد ته‌رزی خود نامۆیی تاده‌گاته نامۆیی له‌نیشتیمان ،بۆدارشتنه‌وه‌ی ئه‌م پیلانه‌شی ده‌ستی بۆ شێواندنی مێژوو برد ئه‌وه‌بۆیه له‌توێی یاداشته‌كانی دا ده‌ستی بۆ شێواندنی مێژوو برد كتێبه‌كانی به‌نێوی (له‌كه‌ناری دانوپه‌وه بۆخری ناوه‌زه‌نگ –په‌نجه‌كان یه‌كتر ده‌شكێنن-خولانه‌وه له‌بازنه‌دا) نوسیونه‌وه‌ی دێره زه‌قه‌كانی فاشیزمه مه‌راقی گه‌وره‌ی مونه‌زیری فاشیزم له‌كوردستان بۆ ئه‌وه‌وبوو گومان بخاته سه‌ر رابردووی نه‌ته‌وه‌یه‌ك كه‌نه‌وه‌یه‌ك شانازی پێوه‌ده‌كات هه‌ربۆخاتری ئه‌وه‌ی به‌ره‌و نامۆییان ببات وپێیان رابگه‌یه‌نێت كه‌هیچ به‌هایه‌ك نیه به‌م نیشتیمانه‌وه بیانبه‌ستێته‌وه ،لێره‌وه ئیرهابی فكر ده‌ستپێده‌كات هه‌رچی ئاوله‌ئاشه‌كه‌ی فاشیزم به‌رنه‌دات دوژمنه‌یه‌تی وتاوانباری ده‌كات .
پاشان بۆدرێژه دان به‌م ره‌وته په‌نا ده‌باته به‌ر رای گشتی هه‌ڵپه‌ی دووه‌می نه‌وشیروان له‌وه‌دا چرده‌بێته‌وه كه‌رای گشتی چه‌واشه‌بكات بۆئه‌مه‌ش ده‌بوو رای شه‌قام له‌لۆژیك وپرسی نه‌ته‌وه‌یی دوور دوور بخاته‌وه له‌م بواره‌شدا پێوستی به‌ده‌ربار هه‌بوو ژماره‌یه‌ك نوسه‌ری ده‌رباری بۆ ئه‌م ره‌وته راسپارد له‌كۆتایی ساڵانی نه‌وه‌ده‌كان یه‌كه‌مین رۆژنامه‌ی بۆخسته گه‌ر به‌نێوی هاوڵاتی ئه‌م رۆژنامه‌یه زمانی پێكه‌وه ژیانی به‌زمانی زبر گۆریه‌وه ،له‌هه‌نگاوێكی تری دا ده‌ستی بۆ ئاستێكی تری میدیا برد كه خۆی له‌بواری ئه‌لكترۆنی دا ده‌بینێته‌وه ماڵپه‌رێكی كرده‌وه به‌نێوی كوردستان پۆست به‌ئاشكراو بێ پێچ وپه‌نا ئه‌م ماڵپه‌ره ئه‌جندای داگیركه‌رانی ته‌رجومه وته‌وزیف ده‌كرد ئه‌مه جگه‌له‌وه‌ی لانه‌ی جنێو وداشۆرین بوو كردیه مه‌كۆی بوختان وجنێو سوكایه‌تی تاده‌گاته ئیرهابی فكری .
فاشیه‌كان به‌هیچ جۆرێك بروایان به ئازادی بیر‌ورا نیه بگره تاسه‌رئێسقان تاسێنه‌ری ده‌نگی ئازادن له‌كوردستان نمونه‌ی زۆر له‌به‌رده‌ستن هه‌رله‌تیرۆركردنی شاعیر به‌كر عه‌لیه‌وه تاده‌گاته رووداوه دڵته‌زێنه‌كه‌ی سیانزه‌ی حوزه‌یرانی 1994 ودواجار په‌لاماردان وچاوسوركردنه‌وه‌وهه‌ره‌شه‌كردن له‌قه‌ڵه‌می ئازاد به‌جۆرێك هه‌رچی له‌به‌رژوه‌ندی وان نه‌نوسێت ده‌یان تۆمه‌تی بۆهه‌ڵده‌به‌ستن تاده‌گاته ته‌خوین كردنی.
نه‌وشیروان گرێیه‌كی ده‌روونی قورسی له‌گه‌ڵ ئه‌هلی فكرومه‌عریفه هه‌یه بۆیه‌له‌چاوپێكه‌وتنێكی دا به‌روونی ده‌ڵێت به‌نوسه‌ران ده‌ڵێت ئێوه كاریگه‌ری به‌عستان به‌سه‌ره‌وه‌یه له‌كاتێكدا به‌عسیزم وفاشیزم تاڵه مویه‌كیش له‌نێوانیان نه‌ماوه‌ته‌وه‌وئه‌وه نه‌وشیروان مسته‌فایه مونه‌زیری فاشیزمه .
نه‌وشیروان له هه‌شتاكاندا نامه‌كانی مه‌رگی ده‌نوسیه‌وه كه‌چی له‌دوای راپه‌رین زمانی زبری ته‌خوین وداشۆرین وجنێوی كرده مۆدیڵ چ مۆدێلێك هێند قێزه‌نه كه روانین لێی وه‌ك ته‌ماشاكردنی سه‌رانوێلكێكی بۆگه‌نه.
ئێستا ئه‌م ره‌وته له‌كوردستان وبه‌تایبه‌تی له‌شاری سلێمانی بوونی هه‌یه هه‌رچی له‌به‌رژوه‌ندی ره‌وتی فاشیزم نه‌ڵێت ونه‌نوسێت رووبه‌رووی ئیرهابی فكری ده‌بێته‌وه دوورنیه چاره‌نوسی ناگات به‌چاره‌نوسی لۆرگا ئه‌وشاعیره‌ی تیپی ره‌ش له‌سه‌ر ئاستی بیر‌ورا له‌ئیسپانیان تیرۆریان كرد.
فاشیه‌كان پیلانیان ئه‌وه‌یه كه رابردوو بكه‌ن به‌تۆز بۆیه ئه‌وده‌مه‌ی گومان ده‌خه‌نه سه‌ر رابردوو وای ده‌هۆننه‌وه كه‌شكاندنی تابۆی موقه‌ده‌سه به‌ڵام كه‌س به‌قه‌د وان تابۆی له‌سه‌ر نوسه‌ران وه‌ك كابوس دروست نه‌كردووه ئه‌ی ئه‌وه‌نیه ته‌قدیسی پرسی فاشیزم ده‌كه‌ن ئاخر هه‌رچی له‌كوردستان بۆجارێك دێرێك چی یه له‌دژی ئه‌م بزاوته بینوسێت رووبه‌رووی هه‌زاره بوختان وجنێو وداشۆرین ده‌بێته‌وه.