دوو سیناریۆی مەترسیدار

دوو سیناریۆی مەترسیدار
هەڕەشەکانی سعوودیە، لەبارەی هەڵوەشاندنەوەی حەشدی شەعبی و توندبوونەوەی پەیوەندی نێوان عێراق و سعودیە و هەڕەشەکانی نوری مالیکی، لەتورکیا هەندێک ئاماژەی سەرەتایی تێدایە بۆ داهاتووی عێراق، یەکێک لە سیناریۆ مەترسیدارەکان ئەوەیە کە، کۆتایی بەدەسەڵاتی حەیدەر عەبادی، سەرۆک وەزیرانی عێراق بهێنرێت، و کەسێکی دیکە لەلایەن دەوڵەتی یاساوە بەشێوەی کودەتابێت، وەک باس دەکرێت گفتووگۆ نهێنی لەنێوان ئێران و موقتەدا سەدر، سەرۆکی رەوتی سەدر کراوە بۆ ئەوەی بەیەکێک لە سیناریۆکان رازی بێت، باشترین سیناریۆ لەنێوان دولایەنی ناکۆکی وەک سەدرییەکان و دەوڵەتی یاسا، دانانی کەسێکە کە نەرمی بۆ هەردووکیان بنوێنێت، هاوکات هەندێک لە میدیا عێراقییەکان سیناریۆی نهێنی باس دەکەن، بەوەی دوای بڕیاری مەسعود بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، بۆ کۆکردنەوەی هێزە سیاسییەکانی کوردستان و بڕیاردان لەسەر چارەنووسی کوردستان لەگەڵ بەغدا... بەغدا پلانی تایبەتی بەرانبەر بەو پێشنیارە هەبێت، کە پلانەکە لە دوو سیناریۆی (A) و (B)خۆی دەبینێتەوە، لە سیناریۆی یەکەم، لەگەڵ نزیک بوونەوەی وادەی هەڵبژاردنی ئەمەریکا کە کورد بەدەرفەتی دەزانێت، گۆڕانکاری لە پێکهاتەی حکوومەتی عێراق بکرێت، چونکە ئەو پشتگیریەیی ئێستا ئەمەریکا بۆ حکوومەتی عەبادی هەیەتی گۆڕانکاری بەسەر دادێت، بۆ ئەمەش پێشبینی دەکرێت حەشدی شەعبی بکەوێتە ژێر فەرمانی ئەو کەسەوە کە وەک پێشنیاری دەوڵەتی یاسا لەدوای عەبادی دیاری دەکات، چونکە تائێستاش حەشد بەفەرمانی مالیکی دەجوڵێتەوە، کە لەمەترسیدارترین ئەگەردا هێرشی حەشدە بۆ موسڵ و بەشداری پێنەکردنی سوننە و ئاگادارنەکردنەوەی هێزی پێشمەرگەیە لە هێرشەکە کە ئەمە گەورەترین مەترسییە لەسەر ئایندەی عێراق، سعودیەش تەواو لەو مەترسییە گەیشتووە، چونکە بەچوونی حەشد بۆ موسڵ پێشبینی رەشەکوژی و بەشداری راستەوخۆ ئێران دەکرێت لە هێرشەکە، بەم شێوەیەش بابەتی ڕیفراندۆم دەکرێتە قوربانی ئەم سیناریۆیە.
سیناریۆی دووەم (B)، حکوومەتی عێراق لەرێگای هەندێک سیناریۆوە دەیەوێت ناوماڵی کورد شەق بکات، بەتایبەتی ئاراستەیەک لەبەغداوە دەیەوێت سلێمانی لەچوار چێوەی هاوکێشە سیاسیەکانی کوردستان جیابکاتەوە، بەوەی ئامادەیی دەربڕیووە بۆ ئەوەی کە لەهەموو رووێکەوە هاوکاریان دەکات، بەتایبەتی لەسەر پرسی پێدانی بودجە و نەوت و کارەبا و قیرتا و لە ئەگەری یەکەم پارێزگاری سلێمانی سەردانی بەغدای کردووە لەئاستی باڵا پێشوازی لێکرا و هەموو بەڵێنێکیان پێداوە، هاوکات بریارە پارێزگاری هەڵەبجەش سەردانی بەغدا بکات، چونکە وەک خۆی دەلێت داواکاریمان هەیە هەردوو پارێزگاش لەسنووری زۆنگی سەوز و نیلی دان، لەماوەی رابردووش هەڵوێستی یەکێتی و گۆڕان لەسەر پرسی ڕیفراندۆم جیاواز بووە، واش پێشبینی ناکرێت جارێ بێنە سەر بار و کۆبوونەوە لەبارەی ئەو پرسەوە بکەن.
Top