ئەو سۆحبەتە چی بوو کردتان!؟

ئەو سۆحبەتە چی بوو کردتان!؟

دل وەلا ناکەوێ هەر دێتەوە لات تاماوە
شانە هەنگوین! لە وزەی مێش نییە لات لێ لادا ! "سەعدی"
کەسانێکی سادەو دڵساف لە ئەهلی دڵسۆزو نیشتمانپەروەر، لە پێناوی گۆڕییندا، وەک ئەوەی وەدووی شۆڕشێکی ڕاستەقینە کەوتبن، دوای کۆمەڵێک قیادەی مونشەقی (ی.ن.ک) کەوتن، ئەو گۆڕانخوازە دڵ پڕئومێدانە، تا ڕادەی شەکەتبوون ماندووکران، لە پڕێکا بە سەر جەژنی (حەڵالکردنەوەی تەڵاقە سیاسییەکەدا کەوتن! هەقە نوخبە دەنگ دلێرەکەی گۆڕان، لە گەڵ سەرکردەکانیان بەکەونە جەدەلێکی نوێ، پێیان بڵێن: ئەگەر ژاراووی دووری دیداری یارانتان ئاوا بە گەروودا چووبو، بۆ وەک زەمانەی بێ وەفا، هەر ڕۆژە و ڕەنگێک ئەنوینن، چۆن بوو وا زوو دەستتان لە ئیش هەڵگرتوو ئەو یارەی وەک داری گەندەڵی لیهاتبوو بروسکەئاسا، گەڕایەوە تافی لاویی وبووەوە نەمامێکی شل وشەنگ و ئیسلاحی سۆفییان، ئاخرئەو لەبزە شیریینەتان لە کوێ هێنا، هێندە بە تامەزرۆە بەیعەتتان پێ نویکردەوە وکۆنەبرینتان پێچانەوە !؟
Top