راگه‌یاندن بۆته بۆمبی ئه‌تۆم بۆ ره‌وشی سیاسی كوردستان
June 30, 2016
وتار و بیروڕا
به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێگه‌ی نیگه‌رانیه له‌هه‌رێمی كوردستان هه‌ندێك له میدیاكان ته‌نیاو ته‌نیا كاریان بڵاوكردنه‌وه‌ی زانیاری نادرووست و وروژاندن و تۆمه‌ت هه‌ڵبه‌ستن به پیرۆزییه‌كانی وڵات و نانه‌وه‌ی دوبه‌ره‌كی و كه‌م بایه‌خ كردنی ئه‌و ده‌ستكه‌وتانه‌ی كه به رووبارێك خوێن به‌ده‌ست هاتوون ،ئه‌مه‌ش دووره له‌كاری پیشه‌یانه‌ی راگه‌یاندن كه هیچ خزمه‌تێك به نه‌ته‌وه و نیشتیمان ناكات ئه‌وه‌نده‌ی خزمه‌ت به دوژمنانی گه‌له‌كمان ده‌كات سه‌ره‌رای ئه‌وه‌ش هه‌ندێ میدیا به‌ناوی ئه‌هلی ده‌بینین ته‌رف گیری لایه‌نێك یان چه‌ند لایه‌نیك ده‌كات دژی لایه‌نێكی تر ،هه‌ر بۆیه ده‌كرێت بپرسین گه‌وجاندنی خه‌ڵك بۆچی و له‌پای چی؟ بۆ وه‌ڵام دانه‌وی ئه‌و پرسیاره ده‌گه‌ینه ئه‌و قه‌ناعه‌ته‌ی كه هه‌ندێ له ده‌زگاكانی راگه‌یاندن ئه‌وه‌ندی هه‌وڵ بۆ نانه‌وی پشێوی و شه‌ری سیاسی ئه‌ده‌ن نیو ئه‌وه‌نده كار له‌سه‌ر خزمه‌ت كردنی هاوڵاتیان و داخوازیه‌كانی هاوڵاتیان ناكه‌ن ئه‌مه‌ش رێك پێچه‌وانه‌ی ئه‌ته‌كێتی راگه‌یاندنه .له‌كاتێك دا ده‌زانین له‌سه‌رده‌می ئه‌مرۆدا میدیا ته‌نیا له بواری ته‌سكی (نوسین و بیستن) دا نه‌ماوه‌ته‌وه به‌ڵكو پێشكه‌وتنی یه‌كجار گه‌وره‌ی به‌خۆوه بینوه و تا ئه‌و ئاسته‌ی كه خۆی له میدانه‌كه‌دا سه‌پاندوه و هه‌ر بۆیه‌شه ع به‌ده‌سه‌ڵاتی چواره‌م ناوزه‌ند ده‌كرێت .
كه‌واته ده‌كرێت بڵێن خراپ به‌كارهێنانی ده‌زگاكانی راگه‌یان كاره‌سات و ماڵ وێرانی ده‌خوڵقێنێت كه دواجار ته‌واوی كوردستانیان لێی زه‌ره‌ر مه‌ند ده‌بن هه‌ر بۆنمونه " یه‌كێك له هۆكاره ناراسته‌وخۆكانی جه‌نگی یه‌كه‌می جیهانی ده‌زگاكانی راگه‌یاندن بوو كه هه‌زاران كه‌س بونه قوربانی ".
جا ئه‌گه‌ر له‌رۆژگاری ئه‌مرۆدا میدیا به‌و هه‌موو پێشكه‌وتنه‌ی به‌خۆیه‌وه بینیووه خراپ به‌كار بهێندرێت به‌دڵنیاییه‌وه له بۆمبی ئه‌تۆم ئه‌چێت بۆ تێك دانی ئاشته‌وای كۆمه‌ڵایه‌تی و نانه‌وه‌ی فیتنه‌و ئاژاوه گێری ،هه‌ر بۆیه پێویسته سه‌رجه‌م ده‌زگاكانی راگه‌یاندن كه له هه‌رێمی كوردستان بونیان هه‌یه رۆڵێكی باش بگێرن له كاری گه‌شه‌سه‌ندن له رووی چه‌مكی مرۆییه به‌رفراوانه‌كه‌دا وه‌ك (باری سیاسی و رۆشنبیری و كۆمه‌ڵاییه‌تی و په‌روه‌رده‌یی و ته‌ندروستی و نیشتیمانی) دا،چونكه هه‌موومان ده‌زانین كه‌ئێمه ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆ نین له‌هه‌مان كات دا هه‌رێمی كوردستان به بارودۆخێكی هه‌ستیار دا تێپه‌ر ده‌بێت، گرینگه ده‌زگاكانی راگه‌یاندن هه‌ست به به‌رپرسیارییه‌تی بكه‌ن بۆ خزمه‌ت كردن به دۆزی ره‌وای گه‌له‌كه‌مان تا بگه‌ینه كه‌ناری ئارامی كه خه‌ونی له مێژینه‌ی هه‌موومانه.