واز له یه‌کپارچه‌یی عێراق بێنن، خه‌می یه‌کڕیزی نێو حیزبه‌که‌تان بێت!
June 30, 2016
وتار و بیروڕا
جگه له‌مانه‌ی باس کران، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی به‌غدا ویستوویه‌تی هه‌میشه کێشه بۆ کوردستان بنێته‌وه، به‌ڵام حکومه‌تی کوردستان له ڕووی په‌یوه‌ندی نێوده‌وڵه‌تی و دیپلۆماسی، به‌بێ گه‌ڕانه‌وه بۆ حکومه‌تی عێراق ڕۆژ به ڕۆژ بره‌و به سیاسه‌تی دیپلۆماسی و په‌یوه‌ندییه‌کانی خۆی ده‌دات و زۆربه‌ی وڵاته زلهێزه‌کانی جیهان وێڕای پشتیوانیان، هه‌میشه تاکید له دۆستایه‌تی و هاوکاری خۆیان بۆ کوردستان دوپات ده‌که‌نه‌وه.
ئه‌گه‌ر ستراتیژییه‌تی یه‌کێتی گۆڕان ئه‌وه بێت که شانده‌که‌یان له سه‌ردانی به‌غدا به ڕاشکاوی باسیان کردبوو، که‌واته ده‌بێت دڵنیاش بن که پڕۆسه‌ی ڕیفراندۆم، پرسێکی حه‌تمیه و هه‌موو هه‌نگاوێکی یاسایی و زانستی بۆ ده‌هاوێژرێت و دواجاریش گه‌لی کوردستان بڕیاری یه‌کلاکه‌ره‌وه‌ی خۆی ده‌دات.
بۆیه باشتریش وایه ئه‌و دوولایه‌نه واز له خه‌مخۆرییان بۆ یه‌کپارچه‌یی عێراق و پاشکۆیه‌تی به‌غدا بێنن و چیتر ئاسنی سارد نه‌کوتن، گه‌ر ناشتوانن و لێیان ناگه‌ڕێن که له‌گه‌ڵ هه‌وڵه نه‌ته‌وه‌ییه‌کانی سه‌رۆک بارزانی بن، هیچ نه‌بێ با خه‌می یه‌کڕیزی نێو حیزبه‌که‌یان بێت، چونکه دژایه‌تی بارزانی و پارتی به پاشکۆیه‌تی ده‌سه‌ڵاتێکی لێکترازاو و سه‌رکرده فاشیله‌کانی ناکرێت و جاری یه‌که‌میش نیه ئه‌و قه‌وانه‌تان ده‌مێکه لێداوه و دوباره‌ی مه‌که‌نه‌وه.
سه‌نگه‌ر مسته‌فا