بۆ سه‌ربه‌خۆیی ته‌نیا بڕیارى گه‌ل ماوه!..
June 29, 2016
وتار و بیروڕا
له‌و نهێنیه ناگه‌ین عێراق چ خۆشیه‌كى تیایه تاوه‌كو لێى جیانه‌بینه‌وه، بۆچى له‌م قۆناغه مێژوویه له نێوان سه‌ربه‌خۆیی و عێراقدا، به‌هۆى رێككه‌وتنێكى نێوان یه‌كێتى و گۆڕانه‌وه عێراق هه‌ڵبژێرین، گه‌ڕانه‌وه بۆ عێراق چیمان پێ ده‌به‌خشێ؟، یان به دیوێكى دیمه جیابوونه‌وه له عێراق چى زه‌ره‌ر ده‌كه‌ین؟.
وه‌ڵامدانه‌وه‌ى ئه‌و پرسیارانه روون و ئاشكران، ئه‌گه‌ر به شێوه‌یه‌كى خێرا سه‌یرى مێژوو بكه‌ین عێراق وڵاتێك بووه هه‌میشه بۆ كورد به‌ڵاو ناخۆشى و سه‌رئێشه بووه، هه‌ر له‌گه‌ڵ دروستبوونى ئه‌و ده‌وڵه‌ته كورد كراوه‌ته نه‌ته‌وه‌یه‌كى بن ده‌ست و هاووڵاتى پله دوو، دواتریش هه‌ر به‌وه نه‌وه‌ستاون ئه‌نفالیان كردوین وێرانیان كردوین ده‌ربه‌ده‌ریان كردوین، ئاخر ئه‌و عێراقه چ خۆشیه‌كى تیایه تاوه‌كو وه‌كو سكۆتلهندیهك بڵین ئه‌گه‌ر بریتانیا نه‌بوایه ئێستا ئێمه ده‌بوو گیرفان بۆ پانتۆڵهكانمان نهدورایه، پێچه‌وانه‌ى ئه‌وه ئه‌گه‌ر عێراق نه‌بوایه ئێستا به‌هه‌زاران منداڵه شه‌هید خاوه‌نى باوك و دایك ده‌بوون، ئه‌گه‌ر عێراق نه‌بوایه ئێستا گونده‌كانى كوردستان له‌و په‌ڕى ئاوه‌دانى ده‌بوو به‌شێوه‌یه‌ك ده‌بوو خه‌ڵكى شاره‌كان ئیره‌یی به گوندنشینه‌كان به‌رن، به‌ڵام ئه‌وه به‌هۆى عێراقه‌وه حاڵى گوند‌و ژیانى خه‌ڵكى شاره‌كانى كوردستانیش بووه‌ته قوربانى كه پێویستى به سه‌دان ساڵ بێت تا ته‌نیا خۆى راست بكاته‌وه.
جیابوونه‌وه له عێراق له‌م قۆناغه بووه‌ته حه‌تمى نه به رێككه‌وتنى یه‌كێتى و گۆڕان و نه به‌رێككه‌وتنى هیچ هێزێكى دیكه ئێمه نابینه‌وه به عێراقى، ئێستا قۆناغه‌كه به‌شێوه‌یه‌ك پێگه‌یشتووه گه‌لى كوردستان بڕیارى خۆى ده‌دات، بێگومانیش بڕیارێكى گه‌لێك كه ئه‌و هه‌موو قوربانیه‌ى دابێت بڕیاردانه له جیابوونه‌وه له عێراقێك كه نه پاریسه و نه له‌نده‌ن، بهغدایهكه به‌سه‌ر گوفه‌ك و خۆڵ و خاشاكدا كه‌وتووه، بهغدایهكه پڕه له داعش، وڵاتێكه نه سه‌رى دیاره و نه سنوور، كاولبوویهكه سه‌گى وڵاتێكى دیكه ته‌نگاو بكه‌ى نایه‌ته عێراقه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ش پارساڵ په‌رله‌مانى كوردستان ده‌نگى به ریفراندۆم داوه و پێویست ناكات جارێكى دیكه بڕیار بداته‌وه بۆ ئه‌وه ته‌نیا بڕیارى گه‌ل ماوه.