گله‌یی له‌ چی بکه‌ین؟!

گله‌یی له‌ چی بکه‌ین؟!
یه‌کێتی و گۆڕان شتێکی نوێیان نه‌کردووه‌ که‌ نامۆ بووبێت له‌گه‌ڵ ڕه‌وتی ٥٠ ساڵه‌ی ڕابردوویان، به‌ڵکو زۆرجار، ئه‌وساو ئێستاش هه‌ر کاتێک کورد هه‌وڵی کۆده‌نگی دابێت و ویستبێتی هه‌نگاوێک له‌ وه‌دیهێنانی ئامانجه‌کانی نزیکتر بێته‌‌وه‌، ئه‌وان له‌ پێناو به‌رژه‌وه‌ندییه‌ بچووکه‌ حیزبیه‌کانیان و بۆ دژایه‌تی هه‌وڵه‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌کانی سه‌رۆک بارزانی، په‌رته‌وازه‌یی و دووبه‌ره‌کیان دروست کردووه‌.
ئه‌مجاره‌ش دیسان به‌ گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ به‌غدا و پاشکۆیه‌تی ده‌‌سه‌ڵاته‌ فاشیله‌که‌ی و دووپات کردنه‌وه‌ی به‌ڵێنی پاراستنی یه‌کپارچه‌یی عێراق بۆ مالکی و عه‌بادی،ئامانجی ڕێککه‌وتنه‌که‌یان ڕوون کرده‌وه‌.
ئاخر لای ئه‌وان له‌ هه‌رکوێیه‌ک و لای هه‌ر نه‌یارێک ئاوازێک دژ به‌ بارزانی هه‌بێت سه‌مای بۆ ده‌که‌ن! ئیتر گله‌یی له‌ چی بکه‌ین؟

Top