وەڵامێک بۆ شانازی ئیبراهیم ئەحمەد

وەڵامێک بۆ شانازی ئیبراهیم ئەحمەد
هەموو کەس بۆی هەبێ باسی دیموکراسی و هەقی خەڵکی تر بکات شاناز تۆ بۆت نیە باسی بکەیت، چونکە تۆ کەسێکی تا ئێستا لەسەر میراتی حاقدی باوکت دەژی و هەر بەو ژیانەشت ڕاهاتووی، تۆ بۆ یەک جارێش ناتوانی ئۆقرە بگریت و دژ بە وڵاتەکەت قسە نەکەی، هەر ئەو ڕقەش بووە هۆکاری ئەوەی تۆ و خوشکەکەت میژووی مام جەلال لێک هەڵوەشێنەوەو لەت و پەتی بکەن، یەکێتیی نیشتیمانی کوردستانیشتان کرد بە حزبێک لە هەرشوێنێک دژی کوردستان هەڵوێستێک یان کردارێک هەبێ بەرەو ئەوێی ڕاکێشن. تۆ لەگەڵ خوشکەکەت دووکەسایەتی بەکرێگیراوی ژێر فەرمانەکانن.

داخ لەدڵێ تۆ گەیشتۆتە ئەندازەیەک زۆر جاران لێکدانەوەی وادەکەیت بەزەییمان بە ئەقڵتدا بێتەوە، وەک ئەوەی لەدوا نوسینتدا زۆر ئەحمەقانە بەراوردت لەنێوان بەریتانیا و کوردستان کردووە، ئەحمەقی تۆ لەوەدایە بەریتانیا هیچ کاتێک بەراورد ناکرێ بەکوردستان، تۆ ئەگەر نەفام نەبیت دەبێ بیزانی میژووی بەریتانیا و هێزی بەریتانیا و ڕۆشنبیری بەریتانیا لەگەڵ کوردستان زۆر لەیەک جیاوازە.

بۆیە ئەگەر تۆ وەک سیاسیەک لە بەریتانیا کارت بکردیایە ئەوا دەمێک بوو لە کونجێکی زیندانی ئەو وڵاتە بوویت و وەک هاوڵاتیەکی فاشیلی ئەو وڵاتە و دژ بە وڵاتەکەت دەریاندەکردیتە دەرەوە، ئێمە خاترت دەگرین دەنا وات لێدەکەین بەم دەم و لفتە جەفتەت نەتوانی جارێکی تر قسان بکەیت.
Top