وتم: ڕەمەزانە و باسی سیاسەت ناكەم!

وتم: ڕەمەزانە و باسی سیاسەت ناكەم!
ئەمڕۆ پێنج شەممە 23ی حوزەیرانی 2016 خەڵكی ئەو وڵاتە كورت و بچووككراوەی كە ڕۆژێك بوو خۆری لێ ئاوا نە دەبوو"بەریتانیا" دەچنە سەر سندووقی دەنگدان بۆ بڕیاردان لەسەر مانەوە یان نەمانەوە لە ناو یەكێتی ئەورووپادا!
واتە خەڵك بۆ بابەتێكی چارەنووسسازی وەك ئەو پرسە، بڕیار دەدەن و دواییش بڕیارەكە دەچێتە بواری جێبەجێكردنەوە.
لەوەتی گوێمان لێ ڕواوە ئەوەی دەستی داری گرتووە و ڕۆژێك شەرەفی هاوبەشی كردنی لە خەباتی نەتەوەییامان پێ بڕاوە بەڕاستیشی نەبوو بێت لە شەرما هەر باسی مافی چارەی خۆنووسینی كردووە.
ئێستا كە لە هەمووكەس لە پێشتر لە ئەجەندای سەرۆك بارزانی دا ئەو پرسەیە، ڕۆژی لەلایەكەوە كەلێن دەكرێتە ماڵی كورد و ئەو خۆ فرۆشییەی ڕۆژێك بوو بە شەرمەوە دەكرا بە ئاشكرا دەكرێ و دژایەتی كردنی سەربەخۆیی بۆتە مۆركی زۆر لایەنی كوردستانی بە ئیسلامی و نیشتمانییەوە!
دەی نازانم جەنابیان چاوەڕێی چین؟
سەوگەند بەخوا بوون بە دەوڵەتێكی دەسەڵاتداری گەورە، یان دەوڵەتێكی بچووكی سەربەخۆ، بە مەرجێك لەو دیو گەیشتن پێیەوە "بارزانی" بێت لای ئەوانەی بە شیری كینە گۆش بوون هەر قووت ناچێ!
دەك خەجاڵەتی دنیا و قیامەت بن، ئەی درۆزنە دێوەزمەكانی لە كورد و كوردستان بوونەتە بەربەست.
ئەم ڕاپرسیی و بڕیارە چیدی چاوەڕوانی ناخوازێ!
تا بمێنێتەوە گرانتر دەبێ!
تكایە هەلەكە نەقۆزرایەوە ئەمجارەیان با لەدەست نەچێ!
23ی حوزەیرانی2016
Top