ره‌وتی جنێو وداشۆرین روانگه‌ی فاشیه‌كانه..
June 23, 2016
وتار و بیروڕا
ئه‌وه‌راسته كه فاشیه‌كان وه‌ك بزوتنه‌وه‌یه‌كی ئه‌نارشیست وروخێنه‌ر له‌ناوه‌ندی سه‌ده‌ی رابردوو سه‌ریانده‌رهێناوله‌كۆتایی جه‌نگی دووه‌می جیهانی ئیدی كۆتایی به‌وانیش هات وه‌ك رژێم لێ وه‌ك ره‌وتێكی نامۆوقێزه‌ون وه‌ك سێبه‌رێكی قورس مانه‌وه.
له‌سه‌رده‌می جیاواز له‌دۆخی ناسه‌قامگیر لێره‌وله‌وێ سه‌رتاته‌كێی خۆراگه‌یاندنیانه هه‌رجاره‌وبه‌به‌رگ وكاڵاوپێتاوێكه‌وه له‌گه‌ڵ كۆتایهاتنی ئه‌ودۆخه سه‌ره‌تای كۆتایی فاشیه‌تیش ده‌ستپێده‌كات.
هه‌ڵپه‌ی بێ ئه‌رزشی ئه‌م ره‌وته كه‌بایه‌خكردنی پرسی مۆڤایه‌تیه ده‌ستگرتنه به‌ره‌وتی داشۆرین له‌رێی جنێووبۆختان هه‌ڵبه‌ستنه‌وه ،په‌لاماردانی شكۆی نیشتمان ونه‌ته‌وه‌یه ،ره‌وتێكه تاسه‌رئێسقان پۆپۆلیسته بۆیه گه‌مه به‌سۆزی شه‌قامه‌وه ده‌كات دواجار سواری شه‌پۆلی جاده ده‌بێت ئیتر ئیرهابی فیكری به‌دوی خۆێدا كێشده‌كات ،زمانێكی نیه بۆ خوایشت قسه‌یه‌كی نیه بۆ ئاینده رابردوو له‌ته‌مدا ده‌هێڵیته‌وه.
بۆ رێخۆشكردن وجێكردنه‌وه‌ی له‌مه‌یداندا پرۆژه‌ی خۆفه‌رزكردنی هه‌یه ،ته‌خوینی به‌رامبه‌ری ده‌كات سوكایه‌تی به‌پرنسیپه‌وه راڤه‌یه‌تی شه‌یدایه به‌نمایشكردنی ماسوله‌كه‌لاوازاكانی هه‌میشه زمان له ریفۆرم ئه‌سوێ وكه‌چی تاڵه‌مویه‌ك به‌ریفۆرمه‌وه نایبه‌ستێته‌وه ،بۆیه ناچار له‌قاپی عه‌به‌سیه‌ت ده‌دات.
له‌كوردستان مونه‌زیری ئه‌م ره‌وته نامۆوتێكدره‌وئه‌نارشیسته خودی نه‌وشیروان مسته‌فایه ئه‌م به‌شه‌ره ئالوده‌یه به‌خه‌یاڵپڵاوی سه‌یروسه‌مه‌ره چنگ له هه‌ره‌شه وگوره‌شه به‌رنادات ،سه‌ری زمان وبنی زمانی جنێو وبه‌خشینه‌وه‌ی بوختانه .
هه‌ردوو ده‌سته خوێناوی وچه‌وره‌كه‌ی به‌سه‌ری ئه‌وه‌ی تردا ئه‌سوێ ،ده‌وروبه‌ره‌كه‌ی خۆی به‌ده‌رباره‌كان ته‌نیوه‌ته‌وه تۆرێكی جاڵجاڵۆكه‌یی هه‌یه بۆ نانه‌وه‌ی پشێوی نائارامی له‌رووی سیاسیه‌وه مایه‌پوچ وده‌ست به‌تاڵه بۆیه دواجار له‌وكایه‌یه‌دا كۆتایی پێهات به‌شێك نیه له هاوكێشه‌ی سیاسی .
نه‌وشیروان موسته‌فا مونه‌زیری پۆپۆلیزم وفاشیزم له‌كوردستان به‌هه‌موو ته‌مه‌نی یه‌ك تاقانه دێری نیه ستایشی رۆڵی نیشتیمانی پێشمه‌رگه بكات كه‌چی سه‌دان لاپه‌ره له‌بوختانی هۆنیوه‌ته‌وه هه‌زاران دێری له‌ستایشی رشتتنی خوێنی براكاندا نویسیوه‌ته‌وه.
هه‌ڵگه‌ران ودابه‌زین به‌شێكه له‌خوڵقه‌تی ئه‌و بۆیه له‌قۆناغێكدا ئیدعای سه‌روه‌ری خۆی ده‌كات له‌قۆناغێكی تردا موحتاج ده‌بێته‌وه به‌شكست ،هه‌میشه وا پێناسه ده‌كرێت كه‌پریه‌تی له‌خۆفووتێكردن به‌ڵام هه‌رزوو خۆخاڵی ده‌كاته‌وه،فێره كه‌رووبه‌رووی شكست ده‌بێته‌وه په‌نا به‌فه‌وزه‌ویت بگرێت .
گوێ له‌ده‌وروبه‌ری ده‌خه‌وێنێت رێك وه‌ك رۆپۆت ره‌فتاریا له‌ته‌ك ده‌كات به‌ڵام كه‌ده‌گاته سه‌ر خۆی وواده‌ی ئاشكرا بوونی شوناسی نزیك ده‌بێته‌وه هه‌راسان ده‌بێـت به‌ئه‌ندازه‌ی دۆن‌كیشۆت ئنجا ئه‌وده‌ربارانه‌ی بونه‌ته ئه‌شكه‌وتی ده‌نگی قافیه‌ی جنێوی بۆ رێكده‌خه‌ن ،هه‌ربۆیه خۆی ده‌بوێرێ له‌ئاوردانه‌وه ،ئاخر ئاوردانه‌وه له‌رابردووی به‌ڵایه‌كه له‌نه‌وشیروان نابێته‌وه.