گۆڕان کەوتە هەڵەوە
June 18, 2016
وتار و بیروڕا
خاڵی دواتر ئێستا لە جیاتی ئەوەی بزووتنەوەی گۆڕان بەشێک بێت لە چارەسەری قەیرانەکان کەچی بووەتە بەشێک لە گرفت، لە کاتێکدا گۆڕان لەم کاتەدا دەبێت ئەوە قبول بکات کە ئەو شەڕە راگەیاندنییەی لە دژی پارتی و بارزانی ئەنجامی داوە، پێشووتر لەگەڵ یەکێتی نیشتیمانی کوردستان و تاڵەبانی، تاقیکردەوە هیچ سودی نەبوو بگرە بە زیانیش بۆی گەرایەوە ئیتر بۆ چی دەیەوێت ئەم رێگایە تاقی بکاتەوە؟ لە کاتێکدا هیچ نەما لە راگەیاندنەکانەوە بەرانبەر بە یەکێتی نەیلێن دواجار لەبەر چاوی ئەو هەموو خەڵکەی کوردستان هاتنەوە رێککەوتنیان لەگەڵ یەکێتی ئەنجام دایەوە وەک ئەوەی هیچیان نەکردبێت.
لە سایکۆلۆژی سیاسی کوردستاندا ناکرێت تۆ هەرکاتێک ململانێیەک لەگەڵ حزبێکی سیاسی هەبێت بێت لە رێگای راگەیاندنەوە هەڵمەتی تیرۆر لەبەرانبەری بکەیت، چونکە دواجار ئەوەی تێیدا زەرەردەکات هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان و لەدەستدانی متمانەی دەنگی جەماوەرە ئاخر خۆ ناکرێت حزبێکی سیاسی بە ئاراستەی بیری تاکە کەسێک سیاسیەت بکات.
بزووتنەوەی گۆڕان هێرشی تەشیرو راگەیاندنی لەماوەی یەک شەو دەستپێکرد و دواتر لەبەیاننامەیەکدا سەرۆکی دامەزراوەی میدیای گۆڕان خراپتر لە هەڵمەتە لە راگەیەنراوێکدا باسی لەوە کرد کە هەڵمەتەکەیان راگرتووە، باشە هێزێکی سیاسی کە خاوەنی کورسی و دەنگە دەکرێت لە شەو رۆژێکدا سیاسەتی راگەیاندنی بگۆڕێت؟ کە ئەمەش تەواو دەرخەری ئەو راستیەیە کە لەناو بزووتنەوەی گۆڕان ستراتیژیەتی کارکردن نییە.