میدیای گۆڕان و که‌ناڵی که‌ی ئێن ئێن و نوسه‌ره‌کانی ئاماده‌ن ستایشی هه‌رچی دوژمنی کورده‌ بیکه‌ن

میدیای گۆڕان و که‌ناڵی که‌ی ئێن ئێن و نوسه‌ره‌کانی ئاماده‌ن ستایشی هه‌رچی دوژمنی کورده‌ بیکه‌ن
میدیای گۆڕان و که‌ناڵی که‌ی ئێن ئێن و نوسه‌ره‌کانی ئاماده‌ن ستایشی هه‌رچی دوژمنی کورده‌ بیکه‌ن، ڕق و کینه‌و لێدوانی کۆنی نه‌یاره‌ دۆڕاوه‌کان دژ به‌ بارزانی نوێ ده‌که‌نه‌وه‌ و هه‌ر دوژمنێک بڵێ سه‌رۆک بارزانی خراپه‌! ئه‌وان هه‌ڵ هه‌ڵه‌ی بۆ لێده‌ده‌ن و به‌ خۆشحاڵیه‌وه‌ چه‌ندین جار بڵاوی ده‌که‌نه‌وه‌!

ئاخر هێشتا مه‌کینه‌ ئیعلامیه‌ جنێو فرۆشه‌که‌ی گرده‌که‌،له‌ کوێ پێشمه‌رگه‌ بکشێته‌وه‌ به‌ شکستی بارزانی ده‌زانن به‌ڵام سه‌رکه‌وتنه‌ گه‌وره‌کانی پێشمه‌رگه‌ به‌ ڕابه‌رایه‌تی سه‌رۆک بارزانی نادیده‌ ده‌گرن!

نه‌ک من به‌ڵکو پارتیش له‌ هیچ کاتێکدا و هه‌رگیز له‌گه‌ڵ شه‌ڕه‌ جنێو و سوکایه‌تی نه‌بووه‌، چونکه‌ هه‌میشه‌ ئامانجێکی مه‌زنتری له‌ پێش بووه‌ و تەشھیر و دوژمنه‌ بچووکه‌کانی خستووه‌ته‌ ژێر پێ تا گه‌یشتن و به‌ده‌ستهێنانی ئاواته‌ گه‌وره‌که‌ی که‌ خه‌باتی بۆ دەکات‌،
بۆیه‌ ئه‌و هه‌موو ته‌شهیر و جنێو و سوکایه‌تیه‌ی گۆڕان و سه‌رانی گرده‌که‌ ئه‌یکه‌ن هه‌رگیز بێ ده‌نگی هه‌ڵناگرێت و پێویسته‌ له‌ جێی هه‌ر ته‌شهیرێک ده‌یان به‌ڵگه‌ و دۆکۆمێنتی ڕاست و له‌ جێی هه‌ر جنێوێک ده‌یان دێڕی ڕاستی و له‌ بری هه‌ر سوکایه‌تییه‌ک مێژووی ڕه‌ش و ئاژاوه‌گێڕی و دواجار دادگایی کردنیان وه‌بیر بێنینه‌وه‌.
Top