وەڵامی دادگە جنێو نییە...

وەڵامی دادگە جنێو نییە...
جنێو و دەمپیسی كورتەڕێگەن بۆ دڕندەیی.
جنێو هێمایەكە بۆ سووكسەرنجدانی مرۆڤ.
جنێو پیسكردنی ژینگەی دەرووبەرە.
هەڵڕشتنی ئەو گرێ و درم و هەڵاوسانە دەروونییانەیە كەسی تووشبووی لە مرڤبوون شۆراندووە.
جنێو ناشرینترین هەڵسوكەوتە ئادەمیزاد دەستی بۆ دەبات. ئەوە جنێوە پێمان دەڵێ كێیە ئامادەیە بۆ نكۆڵیكردن.
گەر جنێو نزیك بێت لە لێواری سیاسەت ئەوە مەترسی و كرێتییەكانی چەند قات دەبێتەوە. چونكە جنێودەر لەو كاتەدا دەیەوێت ئاسوودەیی خەڵك هەڵتەكێنێ كە وەك ئەو بیر ناكەنەوە.
لەگەڵ هەمو ئەوانەیشدا جنێودەر جێگەی بەزەییە چونكە كۆیلەی ئێرەیی و ڕقەكانی خۆیەتی. ناتوانێ سەربەرز بێ. قەت ناتوانێ شكۆمەند بێ. ناتوانێ سەرمەشقیش بێت.
Top