نه‌وشیروان مسته‌فا له‌ورته‌ی پۆپۆلیستیانه‌وه‌ بۆ كۆتایهاتنی ژیانی سیاسی....

نه‌وشیروان مسته‌فا له‌ورته‌ی پۆپۆلیستیانه‌وه‌ بۆ كۆتایهاتنی ژیانی سیاسی....
نه‌وشیروان مسته‌فا له‌كۆی حه‌وت ساڵی رابردوودا جگه‌له‌ ورته‌ ورتی به‌رهه‌ڵستكارێكی بێ‌ پرۆژه‌ وبێ‌ پلان هیچی دیكه‌ نه‌بوو ،شه‌یادبوونی به‌ئه‌ده‌بیاتی عه‌به‌سی وای لێكرد وه‌ك دۆنكیشۆت به‌ته‌وه‌رێكه‌وه‌ به‌گشت هه‌وردابچێت .
ئه‌وه‌ نه‌وشیروان به‌درێژایی ژیانی سیاسی خۆی كردی جگه‌له‌ چنینه‌وه‌ی رك وكینه‌ هیچی دی لێ‌ شین نه‌بوو بۆیه‌ به‌سه‌ره‌تا به‌ رووره‌شنامه‌ی رزگاری ده‌ستیپێكرد وسه‌ره‌نجام له‌گردێك گیرسایه‌وه‌.
نۆرمی سیاسی لای ته‌نها بریتی بوو له‌به‌خشینه‌وه‌ی جنیووبوهتان خۆ له‌م كایه‌یه‌دا كه‌س نیه‌ شان بدات له‌شانی له‌نێو مێژووی سیاسی كوردستاندا كه‌س هێنده‌ی ئه‌و جنێوی نه‌داوه‌وبه‌قه‌ده‌رئه‌و داهێنه‌رنه‌بووه‌له‌به‌خشینه‌وه‌ی بوختاندا.
رۆژێك له‌رۆژان به‌زاریان نه‌هاتووه‌ وئیزنی به‌خۆی نه‌داوه‌ به‌ته‌نیا ناوی كوردستان بهێنێت هه‌ربۆیه‌ به‌خه‌ست وخۆڵی پاشكۆی عێراقی داگیركه‌ری لێگیركردووه‌ هه‌رئه‌مه‌شه‌ والێكرد ناوی حزبه‌كه‌ی پاشكۆی كوردستانی پێوه‌ نه‌لكێنێت،كه‌س هێندی ئه‌و به‌پرسی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان هه‌راسان نابێت مه‌گه‌ر داگیركه‌رانی كوردستان هه‌ربۆیشه‌ كه‌قسه‌وباس له‌باره‌ی ئه‌و پرسه‌وه‌ گه‌رم وگوری له‌خی ده‌گرێت ئه‌و خۆی پێناگیرێت له‌خه‌می نانه‌وه‌ی ئاشوبێكی تردایه‌.
كه‌س به‌قه‌د نه‌وشیروان پیلانگێر نیه‌ به‌ڵام كه‌سیش هێندی ووی شكستی نه‌چنیوه‌ته‌وه‌ ،له‌یه‌كێتی جیابوه‌وه‌ودووكه‌رتی كرد به‌ڵام دواجار گه‌رایه‌وه‌ به‌رهه‌یوانه‌كه‌یان وبه‌زمانی تكاوپارانه‌وه‌ شانامه‌ی بۆهۆنینه‌وه‌.
17ی شوباتی رێكخست سه‌ره‌نجام پشتی كرده‌ هه‌موو ئه‌وانه‌ی كه‌له‌به‌رده‌ركی سه‌را خۆشیان نه‌یانده‌زانی بۆچی ئامانجێك كۆبونه‌ته‌وه‌ بگره‌ به‌گیره‌شێوین ناوی هێنان .
كوده‌تای له‌ناوپه‌رله‌مان دارشت به‌ڵام كه‌شكستی هێنا حه‌وت دانه‌مانگی ره‌به‌ق سه‌ری خۆی هه‌ڵگرت بۆده‌ره‌وه‌ی وڵات كه‌گه‌رایه‌وه‌ زاری له‌ده‌ستی به‌تاڵ وحه‌تاڵ تر بوو.
نه‌وشیروان مسته‌فا له‌رووی سیاسیه‌وه‌ كۆتایی پێهاتوه‌ له‌رووی یاسایشه‌وه‌ بانگێشتی دادگا كراوه‌ پرسی دووه‌م په‌ێوه‌سته‌ به‌دادگاوه‌ ده‌بێت چاوه‌رێی سه‌ره‌نجام بین ،به‌ڵام سه‌باره‌ت به‌پرسی دووه‌م روون روون دیاره‌ نه‌وشیروان به‌شێك له‌هاوكێشه‌ گه‌وره‌یه‌ی له‌ناوچه‌كه‌دا به‌رێوه‌ده‌چێت له‌گرده‌كه‌ بتارزێت خاوه‌نی هیچ گوتارێكی كاریگه‌ر نیه‌.
له‌شه‌ری رووبه‌روو بونه‌وه‌ی تیرۆردا كورد ووته‌نی مێش میوانی نیه‌ بۆیه‌ بۆجارێك چی یه‌ ناتوانێت سه‌نگه‌ری پێشمه‌رگه‌یه‌ك پرسه‌ی تێكۆشه‌رێك به‌سه‌ربكاته‌وه‌.
له‌پرسی چاره‌نوسسازی نه‌ته‌وه‌یی دا بێ‌ ده‌ربه‌ست راوه‌ستاه‌و بێده‌نگیه‌كه‌ی بۆنی بێده‌نگی مردوویه‌كی لێدێت وهیچی تر ،چونكه‌ له‌رووی سیاسیه‌وه‌ كۆتایی پێهاتوه‌ ناچاره‌ په‌نا بۆ پیلان به‌رێت لێ‌ شكست چاوه‌روانیه‌كی تریه‌تی،نه‌وشیروان فێره‌ گره‌وله‌سه‌ر مه‌حاڵ بكات وخۆی وده‌وروبه‌روحزبه‌كه‌شی توشی نه‌زیفی فه‌شه‌ل بهێنێت .
له‌مێژه‌ ئولفه‌تی به‌وه‌وه‌گرتوه‌ خۆشخه‌یاڵ بێت ئه‌وه‌بۆیه‌ لای وایه‌ هاوسه‌نگی هێز ده‌گورێت چما خۆی وحزبه‌كه‌شی هاوسه‌نگیان له‌ده‌ست داوه‌ ئیدی كام هاوسه‌نگی وكامه‌ هێز؟چاوه‌روانی نه‌وشیروان به‌وهه‌موو پیلانه‌یه‌وه‌ بۆ ئه‌وخۆشخه‌یاڵیه‌ی بوو كه‌ ببێته‌ ره‌مز به‌ڵام كوردووته‌نی بۆئاوی حه‌یات گه‌را وشوێن پێی گای ده‌ستكه‌وت ،تازه‌ چی تر نه‌وشیروان مسته‌فا له‌رووی سیاسییه‌وه‌ كۆتایی پێهاتووه‌.
Top