تاکڕەوی و توندڕەوی جێگا ی نابێتەوە لە نێو پڕوسەی سیاسی وڵاتدا
June 16, 2016
وتار و بیروڕا
پارتی دیموکراتی کوردستان شەست ساڵە بە بەردەوام لە خەبات و قوڕبانیدانایە لە دژی ئەقڵیەتی سیاسی دیکتاوری ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناڤین ولە سەرویی هەموشیانەوە لە دژی ڕژیمە یەک لە دوا یەکەکانی عیڕاق کە ئامانج لێی چەسپاندنی کولتوری دیموکراسی بووە و دیموکراسیە هەم بو عیڕاق و هەم بو کوردستان و ڕزگاربونی یەکجارەکی کورد لە چوارچێوەی دیموکراسیەت دا .
ڕێبازی پیروزی بارزانی ڕێبازی دادپەروەری و پێکەوە ژیانی سیاسی و نەتەوەیی و ئایینی یە و هەمو بیروڕایێکی سیاسی کە تەعبیرێکی ڕاستەقینە لە مەسەلەی نەتەوەیی و نیشتیمانی بکات لە سەر بنەمای بڕوا بونی تەواو بە بنەماکانی دیموکراسیەت بە شێوەیێکی پراکتیکی نەک بە دروشمی بریقەدار جێگای دەبێتەوە ولە هەمان کات دا ڕێبازی بارزانی نەمر هەمو کات لە ڕابردوو و لە ێیستادا پشکی شێری پاراستنی پرەنسیبی پێکەوە ژیانی سیاسی و ئایینی و نەتەوەیی بەرکەوتووە لە پێناو سە قامگیری سیاسی وکۆمەڵایەتی دا بویە لە هەر شوێنێکی باشوری کوردستان دا پارتی و بارزانی تی تیایدا دەستەڵاتدار بن ئەمن و ئەمان واتە ئاشتی و ئارامی لەوێدا جێگیر بووە.
شایانی باسە لە بەرامبەر ئەم ڕلبازە پیزوزەدا خەڵکانێک سەریان هەڵداوە ودەیانەوێ پارتی و بارزانی وا بە خەڵک پێشان بدەن کە پارتێکی تاکڕەوەو و دژی پلکەوەژیانی سیاسیە و خویان بە فرشتەی دیموکراسی وهتد لە قەڵەم دەدەن لە کاتێکدا پارتی و بارزانی هەمو دەرگایکیان بەسە ر ئەواندا والا کرد لە پێناو بەرژەوەندی گەل و وڵات دا بە ڵام توبەی گورگ مەرگە لەجیاتی ئەوەی بێن خزمەتی پڕوسەی سیاسی وڵات بکەن کە چی هەرزوو کەوتنە هەوڵدان بو کودەتا کردن بە سەر ئەزمونی باشوری کوردستان دا و بە تاێبەت لێدانی پارتی و بارزانی کە بە دەنگی گەل جڵەوی دەستەڵاتی بە دەسەتوەیە واتە ئەمانە لە دژی ێیڕادەی سیاسی گەلی کوردستان وەستانەوە.
ئەجیندای سیاسێ پارتی و بارزانی و ئاراستە سیاسەکەێ دیارە و ئاراستەی سیاس ئیوەش بە هەمان شێوە ڕون و ئاشکەرایە ێیوە بەرەی دیکتاوری و توند ڕەویدا و لە ژینگەیکی سیاسی لەم چەشنەدا نەبێت جێگاتان نابێتەوە بەرەیێک کە نە لە ێستاونە لە ڕابردودا نەک هەر لە بەژەوەندی کورد دا نەبوو بەڵکو هەمو ئەو نەهامەتی و ماڵوێرانێانەی کە بەسەر کورد دا هاتن و دێن تا ێیستاش سەرچاوەکەی ئەم بەرەیەیە کە ێیوە دەهوڵ و زوڕنای بو دەکوتن لە پێناو بەرژەوەندی تەسکی حزی خۆتان دا و ئامادەن بە هەر نرخێک بێت ئەم دەرفەتە گۆنجاوە ی ئەمڕو لە کوردو کوردستان تێک بدەن.
لە کوتایی دا ئەمڕو بیری تاکڕەوی و توند ئاژوو کە هندێ لایەنی نسیاسی و کەس و باڵی نێو حزبەکان پەیڕەوی لێ دەکەن ئەمانە بێجگە لە زیان گەیاندن بە دوزی ڕەوای نەتەوەکە مان هیچی تری لێ بەرهەم ناهلت و کەواتە دەبێ ڕوڵەکانی نەتەوەکەان نە هێڵن ئەمانە سەقامگیری سیاسیوکومەڵایەتی تێک بدەن چونکە ئامانجیان ئەوەیە لە پێناو بەرژەوەندی دوژمنانانی پڕوژەی سەربەخویی کوردستاندا هە مو ئەو ئەرکانەی کە پێییان ڕاسپێردراون جێ بە جێ بکەن بەڵام هەوڵەکانتان بێجگە لە شەرمەزاری بەرامبەر گەل و مێژوو هیچی لێ ناهێتە دی .