دواجار نەوشیروان مستەفا قسەیکرد!!

دواجار نەوشیروان مستەفا قسەیکرد!!
دوای حەوت مانگ ڕاکردن و خۆ شاردنەوە، نزیکە ساڵێک لەبێ دەنگی دواجار نەوشیروان مستەفا وەدەنگ هات، نەوشیروان مستەفا لەدوا قسەی خۆیدا لەبارەی دۆخی هەرێمی کوردستان بەو هەموو نەهامەتیەی لەسایەی سەری ئەو و دارودەستەی حزبەکەیەوە دووچاری ئەو خەڵک هاتووە دەیەوێت دستی چەوری خۆی بە پارتی بسڕێتەوە.

کەسێک نیە لەو نیشتمانە لەوەحاڵی نەبێت هەموو ئەو قەیران و کێشەی ئیداری و سیاسیانەی ئەمڕۆ ڕووی لەهەرێم کردووە، لەدروست بوونیدا نەوشیروان مستەفا پشکی شێری بەردەکەوێت، ئەوەی هەرێمی دووچاری ئەو چەقبەستنە سیاسیەکردو متمانەی نەهێڵا لەنێوان لایەنە سیاسیەکان جگە لە نەوشیروان مستەفا کەسێکی تر نەبوو، هەموو لایەکیش ئەوە دەزانێت لەو فەوزەویەتیە مەرام و نیازەکانی نەوشیروان مستەفا چییە، ئێمەش لەوەدەگەین نەوشیروان و حزبەکەی دەیانەوێت کوردستان بەروەکوێ ببەن، لەوپێناوەشدا ئەوەی لە توانایانداهەبووە کردیان، بەڵام سەرەنجام بەشکستی خۆیان کۆتایی هات، وەک ئەوەی لەڕابردووی نزیکدا بینمان.

نەوشیروان مستەفا دوای ئەو هەموو شکستەی لەگەڵ دەستەو ڕایەڵەی‌ مەكۆكانی‌ حزبەکەی پارتی دیموکراتی کوردستان تاوانباردەکات بەوەی بەرپرسیاری یەكەمە لەم دۆخەی هەرێمی کوردستان تێ کەوتووە، واش وێنا دەکات کە بەهۆی ڕێککەوتنەکەی لەگەڵ یەکێتی نیشتیمانی کوردستان تەرازووی‌ هێز لەهەرێمی کوردستان دەگۆڕێت.

لێرەوە ناوەڕۆکی حقدی نەوشیروان مستەفامان زیاتر بۆدەردەکەوێت کەچۆن لەهەوڵی ئەوەدایە یەکێتیش پەلکێشی ناو ئەو موعادەلەییە بکات کە سەرەنجام ئەوشکستەی توشی خۆی و حزبەکەی بوو بەهەمان شێوە یەکێتیش تووش بکات، لەدوا قسەکانی نەوشیروان ئەوەڕاستەیەمان بۆ ئاشکرا دەبێت کە ئامانجی نەوشیروان مستەفا تەنها و تەنها دژایەتیکردنی بارزانی و ئەو پڕۆژەیەیە کەبەرەو سەربەخۆیی بوونمان دەبات ومقاوەمەتی پێشمەرگە تێک بشکێنێت. ئامانجی چەندین ساڵەی نەوشیروان مستەفا تەنها هێنانەدی داخ لەدڵەکەی خۆیەتی، بەڵام بەهیچ شێوەیەک ئەوەسەرناگرێت بۆی، چونکە ئیرادەی میللەت و خواستی خەڵکی کوردستان لەخواستی کەسێکی وەک نەوشیروان مستەفا زیاترو مەزنترە، دواجار وەک هەمیشە تەنها شکست بۆ نەوشیروان مستەفا دەمێنێتەوە.
Top