ریفۆرم و ریفراندۆم...
June 11, 2016
وتار و بیروڕا
كوردستانى باشوور چه‌ند پێویستى به‌وه‌یه ئه‌و قۆناغه‌ى ئێستا كه بۆى هاتووه‌ته پێشه‌وه به سه‌ركه‌وتوویی و به‌ره‌و سه‌ربه‌خۆبوون تێیپه‌ڕێنێت له پڕۆسه‌ى ریفراندۆمدا، هێنده‌ش پێویستى به چاكسازى و ریفۆرم هه‌یه به‌شێوه‌یه‌ك هه‌موو سكێكته‌ره‌كانى ئابوورى و سیاسى و ئیدارى بگرێته‌وه
به‌رده‌وامى جه‌ختكردنه‌وه‌ى سه‌رۆك بارزانى له پڕۆسه‌ى چاكسازى و ئاشكراكردنى ئه‌و دۆسیانه‌ى له‌و بواره‌دا ئاراسته‌ى داواكارى گشتى و لیژنه‌ى چاكسازى كردوه كه نزیكه‌ى 100 دۆسیه ده‌بێ و له هه‌موو كه‌رته‌كانى ئابوورى و نه‌وت و گه‌نده‌ڵى ئیدارى و سیاسى تیایه، ئه‌وه نیشانه‌ى ئه‌وه‌یه كه سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان هاوكات له‌گه‌ڵ هه‌وڵدان بۆ ئه‌نجامدانى ریفراندۆم بۆ سه‌ربه‌خۆیی كوردستان، ده‌یه‌وێ پڕۆسه‌ى ریفۆرم و چاكسازیش ئاراسته‌یه‌كى هاوته‌ریب بێت له‌گه‌ڵیدا، چونكه به‌بێ چاكسازى ئیدارى و سیاسى و ئابوورى ئه‌وه هه‌رێمى كوردستان ئه‌گه‌ر بگات به سه‌ربه‌خۆییش ئه‌وه ناتوانێ ده‌وڵه‌تێكى به‌هێزبێت له ناوچه‌كه و هه‌روه‌كو ئه‌و ده‌وڵه‌تانه ده‌بێ كه ئێستا به شێرپه‌نجه‌ى گه‌نده‌ڵیه‌وه ده‌ناڵێنن.
ئه‌وه‌ى له‌م قۆناغه‌شدا جێگه‌ى ئومێده ئه‌وه‌یه چاكسازییەكەی ئەمجارەی حكوومەتی هەرێمى كوردستان لۆكاڵى نییه، به‌ڵكو بە چاودێری و تەئیدی دەولی و بە پێی پێوەر و ستانداردەكانی بانكی جیهانی و یوئێنە و ڕاوێژكاری بیانی یارمەتیی داڕشتنی پلانەكەیان داوە.
به‌ڵام ئه‌وه‌ى خاڵێكى زۆر گرنگتره ئه‌وه‌یه كه پڕۆسه‌ى چاكسازى هاوشێوه‌ى ریفراندۆم و سه‌ربه‌خۆیی به تاك حزبى نه‌به‌سترێته‌وه و سه‌نگه‌ر به‌ندى لێنه‌كرێ، به‌ڵكو له‌سه‌ر هه‌موو پارته سیاسیه‌كان و رێكخراوه‌كانى كۆمه‌ڵگه‌ى مه‌ده‌نییه پاڵپشتى بكه‌ن، چونكه چاكسازی پڕۆسەیەكە پەیوەستە بە ژیان و خۆشگوزەرانی هاووڵاتیان و ئاساییشی نەتەوەیی و پەیوەندی بە ململانێی حزبەكانەوە نییە، هه‌ر كه چۆن سه‌ربه‌خۆییش بۆ هه‌مووانه نه‌وه‌كو پارتێكى دیاریكراو، هه‌ربۆیه‌ش ئه‌وه‌ى ئێستا بارزانى ده‌ستیپێكردوه دووره له فه‌وزارى حزبه سیاسه‌كان و خۆیان راسته‌وخۆ سه‌رپه‌رشتى ده‌كه‌ن و ده‌یانه‌وێ به شێوه‌یه‌كى له سه‌رخۆو دوور له موزایه‌ده و به‌شێوه‌یه‌كى نه‌رم رۆچێته نێو هه‌موو سكێكته‌ره‌كان و له‌وه‌شدا چاوپۆشى له كه‌س ناكرێت و له هه‌موو كه‌رته‌كانى نه‌وت و ئابوورى و ئیدارى و سیاسى خه‌ڵكى كوردستان رۆژ به رۆژ هه‌نگاوه‌كانى بۆ ده‌رده‌كه‌وێ.
به‌ڵام ئه‌وه‌ى زۆر پێویسته له‌و پڕۆسه‌یه‌دا كه سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستانیش له دوا په‌یامیدا زۆر جه‌ختى له‌سه‌ر كردوه‌ته‌وه ئه‌وه‌یه كه ئه‌و پڕۆسه‌یه تەنیا لە جیۆگرافیای هەولێر و دهۆك نه‌بێت، به‌ڵكو پێویستە دەستەڵاتدار و مشەخۆر و گەندەڵەكانی هه‌موو پارێزگاكانى كوردستان بگرێتەوە، هه‌ر لایه‌نێكیش پشتیوانى ریفۆرم و ریفراندۆم نه‌بێ له‌م قۆناغه خیانه‌تێكى گه‌وره‌ى نیشتمانى ده‌كات.