سەربەخۆیی و بیانووە بێماناكان!

سەربەخۆیی و بیانووە بێماناكان!
بڕیاری سەربەخۆیی و بەدەوڵەتبوونی كوردستان و ناكۆكیی سیاسی و حزبیمان دوو شتی جودان، ڕەنگە هەبن بە ناڕازییەوە بڵێین، ئەگەر تەبایی و یەكدەنگیی لایەنە سیاسییەكان نەبێ، دەوڵەت دروست نابێ!
كاتێك باس لە هەڵكەوتوویی زەمان و زەمینە بۆ بڕیاردانی مافی چارەنووسی گەلی كوردستان دەكرێ، هەر جارەو بابەتێكی بێمانا و بێزاركەری پڕ لە تەمومژاوی دەبیستین!
ئێستا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا، مەسەلەی سەربەخۆیی كوردستان یەكجار چڕبۆتەوە و فۆكسی جیهانی لە سەرە، ئەم پرسە بۆتە بابەتێكی جیددیی ئەمساڵ، هەندێ جار دەڵێین: پێدەچێت لەم ساڵدا، قەدەری كورد وا بێت، كە سەربەخۆبوونەكەی (مەوعیدی لەگەڵ لەدایكبوونی مێژوویەكی نوێ دانابێت) ئەو مێژووەی دەیەوێت لەنێو ژانی میللەتێك و هەژانی گۆڕانكارییەكانی ناوچەكەدا لەدایك بێت.
لە ڕاستیدا حەزوخولیای بە دەوڵەتبوونی كوردستان، لە دڵ و ناخی میللەتەوە هەڵقوڵاوە و پیرۆزترین ئاواتی ئەو میللەتەیە و، كەس ناتوانێ ڕێی لێ بگرێ و سنوورێكی بۆ دابنێ، نە هێزی ناوخۆیی و نە دەرەكی، چونكە ئیرادەیەكی بەهێزی نەتەوەیی و میللیی كوردستانی هەیە و سەرۆك مەسعوود بارزانی پێشەنگی ڕۆحیەتی و ڕێبەرایەتیەكی حەكیم و داكۆكی سەرسەختانەی لێ دەكات، ئەم ئیرادەیەش ئەمڕۆ لە پێگەیەكی بەهێز و سەنگیندایە كوردستان بەرەو سەربەخۆیی دەبات، بۆیە میللەت چیتر لە هێزە لاسار و پۆپۆلیستە بەرژەوەندخوازەكان قەبووڵ ناكات، ببنە ئۆباڵی بەربەست و دواخستنی ئەم پرسە چارەنووسسازە.
ئەمجارەیان پشت و پەنای كاروانی سەربەخۆیی كوردستان، نەوەیەكی زیندوو و هۆشیاری كوردستانن، پێیان وایە سەربەخۆبوون بەهایەكی گەردوونی و دیارییەكی خوداییە بۆ میللەتان، ئەو میللەتانەی لێی بێ بەشكران و غەدری مێژوویان لێكرا و زوڵمی سەدان ساڵەیان لە سەر بووە، ئەم نەوەیە ئازادیی خۆش دەوێت، ئەمڕۆ خوێن دەبەخشێت، بۆ ئەوەی خاكی سەد ساڵ داگیركراوی خۆی وەرگرێتەوە، بۆ ئەوەی وەكو هەر میللەتێكی دیكەی سەر گۆی زەوی ڕزگاری بێ و سەربڵندانە بژی و كەرامەتی پارێزراو بێت.
سەربەخۆیی كوردستان، تێزێكە پێكدادانی ژیوارەكانی نێوان فەرهەنگی زاڵم و مەزڵوومی لێدەكەوێتەوە، كۆتایی بە كۆیلایەتیی میللەتێك دێنێ، هەموو كێشە و گرفتە نێوخۆیی و فشارە دەرەكییەكان و تابۆی بەردەم پێشكەوتنی گەل شەق دەكات.
بە دەوڵەتبوونی كوردستان، ئەو كولتوورە مێژووییە تێكدەشكێنی، كە ساڵەهایە لە لایەن نەتەوە سەردەستەكانەوە بەسەرماندا سەپێنراوە، سەربەخۆیی ڕابوون و ڕزگاری و گۆڕانكاری لە نێو گەل و وڵاتدا دێنێتە ئاراوە.
كورد تا دەوڵەتی سەربەخۆی نەبێت، هێز نییە، چونكە ئەو ڕژێمە ستەمكار و وڵاتانەی كوردیان داگیرو دابەش كردووە، تەنها لە زمانی هێز تێدەگەن، هێزی دەوڵەت ئەو دەوڵەتە ئەگەر لە شارێكیش ڕابگەیەنرێت، دەبێ هەبێت.!
ئەوانەی باس لەوە دەكەن دەوڵەتبوونی میللەتان دەبێ بە سەر ڕایەڵ و پایەكانی دیموكراسی بڕوات، تەنها خۆڵ لە چاوی خەڵك دەكەن و خۆیان فریو دەدەن، سەربەخۆییە دیموكراسی دروست دەكات، دیموكراسی دەوڵەت دروست ناكات، دیموكراسی دیاردەیەكی خۆڕسك و سروشتی نییە، لە زەوییەكی بەیارەوە بۆ حزبە ناڕازی و لاسارەكانی نێوخۆمان هەڵتۆقیبێ. بڕیاری سەربەخۆیی هێز دروست دەكات، دەوڵەتیش لە سەرەوەڕا هێز و بەرقەراربوونی یاسا و دەستور و سەقامگیری و دیموكراسی وڵات بەرهەم دێنێ.
Bextyar
مریه‌م و سۆران عومه‌ر و جووته‌ پاریزگاكه‌ی زۆنی سه‌وز و نیلی
سووره‌ مه‌رگه‌یی
له‌ هه‌ولێر كه‌سێك خه‌ونی ناخۆش ببینێ سۆران عومه‌ری سه‌رۆكی مافی مرۆڤی په‌رله‌مانی كوردستان، ده‌رگا به‌ ده‌رگای كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن ده‌گه‌ڕێ و ده‌ڵێ: پێشێلكاری به‌رامبه‌ر مافی مرۆڤ ده‌كرێ و تۆمه‌تی پێشێلكاریه‌كه‌ش ده‌خاته‌ پاڵ پارتی دیموكراتی كوردستان، ئه‌ی سه‌رۆكی مافی تیرۆریستان، خۆ مریه‌می كچه‌ ون بووه‌یه‌ كه‌ی هه‌ڵه‌بجه‌ دوو جار مافی هه‌یه‌، یه‌كه‌میان وه‌ك مرۆڤ و دووه‌میان وه‌ك ونبوویه‌كی هه‌ڵه‌بجه‌! ئه‌ی بۆ نایه‌ ده‌نگ و به‌رگری له‌ مافی ئه‌و كچه‌ ماف پێشێلكاروه‌ ناكه‌ی؟ ده‌ك عه‌مری خۆت و لێژنه‌ی مافی مرۆڤ و په‌رله‌مانه‌كه‌شت نه‌مێنێ.
ئه‌ی هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كری وه‌ستای قسان و كۆڵه‌واری ده‌ستان، ئه‌ی گۆڕانخوازی موزایه‌ده‌چی سه‌ر شاشه‌ی (تی ڤی)یه‌كان، تۆ له‌ كوێی؟ ئه‌ی ناڵێی غه‌در له‌ سلێمانی ده‌كرێ؟ ئه‌ی خۆت نه‌كردووه‌ به‌ پارێزه‌ری سلیمانی و سلیمانیه‌كان؟! ئه‌ی تۆ سه‌رۆكی ئێستای ئه‌نجوومه‌ن و پارێزگاری داهاتووی سلێمانی نیت؟! بۆ هێشتت جارێكی تریش هه‌ولێر غه‌در له‌ سلێمانی بكا و مریه‌می هه‌ڵه‌بجه‌یی له‌ خۆی بگرێ؟ ئێستا ده‌ڵێم: هه‌زار جار ئافه‌رین كاك مه‌لا بختیار راستت فه‌موو كه‌ گوتت: ناهێلێن هه‌ڵه‌وه‌رێكی كۆنه‌ به‌عسی هه‌یبه‌تی سلێمانی بشكێنێ.
ئه‌ی ئه‌نجوومه‌نی سه‌رۆكی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ و جه‌نابی پارێزگاره‌كه‌ی، مریه‌م هاوشاریتان بوو، 28 ساڵ به‌ر له‌ ئێستا له‌ناو دوكه‌ڵ و غوباری كیمیا له‌ كه‌سوكاری داده‌بڕا و وه‌ك سه‌دان منداڵی ونبووی تر، دوور له‌ سۆزی دایك و باوكی رۆژانی پڕ له‌ چاوه‌ڕوانی به‌ڕێكرد، ئه‌ی بۆ له‌ شاره‌كه‌ی خۆی میوانداریتان نه‌كرد؟!
جه‌نابی پارێزگاری سلیمانی.. تۆ له‌وانی تر به‌ ویژدان تر بووی، چاك نییه‌ تۆ وه‌ك په‌نابه‌رێك رێزت له‌ مریه‌م گرت و وه‌ك ئاواره‌یه‌ك له‌ خێوه‌تگای ئاواره‌كانی سیته‌ك بۆ حه‌وانه‌وه‌ی خیوه‌تێكت به‌ هه‌دیه‌ پێبه‌خشی، وه‌ڵڵا مریه‌م له‌ هه‌مووتان لیزانتر و وریاتر و به‌ شه‌ره‌ف تریش بوو، هه‌ر زوو مه‌ڵبه‌ندی به‌ ده‌نگه‌وه‌ چوونی كوردانی لێقه‌وماوی دۆزییه‌وه‌، هه‌ر زوو زانی نێچیرڤان بارزانی برای راسته‌قینه‌ی كچ و كوڕانی ونبووی هه‌ڵه‌بجه‌ و هه‌موو كچ و كوڕانی كوردستانیشه‌
Top