حه‌وت ساڵ خه‌بات، هه‌گبه‌یه‌كی به‌تاڵ!
June 5, 2016
وتار و بیروڕا
به‌ڵام، له‌و ڕۆژه‌وه‌ی هاتوون، له ئاوی لیخندا ڕاو‌ده‌كه‌ن، سیاسه‌تی هه‌ڵهاتن و بازدان به‌سه‌ر كێشه‌كاندا جێبه‌جێده‌كه‌ن، به ناوی ڕیفۆرمی سیاسی و چاكسازیی ئیداری هاتن و، خۆڵیان له چاوی خه‌ڵك كرد، دروشمی خه‌ڵه‌تاندن و فرتوفێڵیان به‌رزكرده‌وه!
ئێمه هه‌ر زوو وتمان، ئاخر ئێوه‌ش هه‌ڵتۆقیوی نێو ئه‌م كه‌لتوور و كۆمه‌ڵگایه‌ن، هه‌مان په‌روه‌رده و نه‌ریتی سیاسی و حزبی له ناخ و عه‌قڵ و دڵتان‌دا چه‌سپیوه، به‌شدارن له گه‌نده‌ڵی و خواری و خێچییه‌كانی وڵات، کەچی ته‌خوینیان ده‌كردین . ئیدی، ئه‌و نیقاشه له نێوان ئێمه و ئه‌واندا به‌رده‌وامی هه‌بوو، تا چاره‌نووسی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان و ڕۆژی گۆڕانخوازانیان به‌م ئاخیره‌ته گه‌یاند.
وتمان، ئه‌مانه به ناوی گۆڕانخوازییه‌وه، به‌رنامه‌یان ته‌نها دروشمه‌بازی و بزواندنی عاتیفه‌ی خه‌ڵكی ناڕازی و فریودانی عه‌وامه، وتیان: نه‌خێر خۆتان لاده‌ن ئه‌یگۆڕین!.
وتمان به‌ردی گه‌وره نیشانه‌ی نه‌هاویشتنه، وتیان: سیسته‌می سیاسی ده‌گۆڕین و ده‌ستوورێكی مه‌ده‌نی و حكوومه‌تی خه‌ڵك دروستده‌كه‌ین..
وتمان سه‌رده‌می (بژی و بڕووخێ) نه‌ماوه، وتیان، ئێمه ده‌ستی (حزب له ناو حكوومه‌تدا ده‌بڕین!!) كه‌چی ده‌ستی حكوومه‌تیان بڕی و په‌رله‌مان وحكوومه‌تیان به حزبی كرد..
وتمان: ئه‌وانه عاشقی دوو ئیداره‌یی و ئۆباڵی لێكترازان و دابه‌شكاریی سیاسی و ناوچه‌گه‌ریێتی و تێكدانی یه‌كڕیزیی لایه‌نه سیاسییه‌كانی كوردستانن .
وتیان نه‌خێر ئه‌مانه داهێنه‌ری چاکسازین.! كه‌چی ده‌ركه‌وت، ته‌نها داهێنه‌ری: كه‌مپین، پاكێج، بایكۆت، حكوومه‌تی سێبه‌ر و ته‌پڵلێدان و فیكه‌فه‌لافل بوون. داهێنه‌رتریش بوون له برەودان بە فه‌رهه‌نگی سوکایەتی و جنێونامەی نێو میدیای سێبه‌ر و بێحورمه‌تیكردن به سه‌رجه‌م كایه‌كانی نێو كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستان، هیچ شتێكتان به پیرۆزی و ڕێزلێگیراو نه‌هێشته‌وه..
وتیان: چوار ساڵی ئارامیمان له حكوومه‌تێكی بنكه‌فراواندا گه‌ره‌كه، كه‌چی پشێوییان خوڵقاند و حكوومه‌تیشیان له كارخست و پیلانی كونسوڵكوشتن و ڕفاندنی ئه‌ندازیاری بیانیان دانا!..
ئێستا، گۆڕانخوازان هه‌قی خۆیانه، گله‌یی له قه‌ده‌ر و به‌ختی خۆیان بكه‌ن و، بڵێن: تا ئێوه نه‌چوونه حكوومه‌ت، مووچه وه‌كو خۆی و له كاتی خۆی دابینده‌كرا، كاره‌بای نیشتمانی باشتر و سه‌عاتی زیاتر ده‌درا، سلفه‌ی زه‌واج و عه‌قار و ئاوه‌دانكردنه‌وه له لووتكه‌یا بوو، ئیتر هیچی نه‌ما و هه‌موویتان سفركرده‌وه.
ئێوه منداڵی خه‌ڵكی هه‌ژار و بێ ده‌ره‌تانتان له خۆپیشاندانه‌كاندا به كوشتدا، ئاڵوگۆڕی بازاڕ و جموجۆڵی ئابووری و بازرگانیتان وەستاند، قه‌یرانی نه‌وت و به‌نزینتان داهێنا، گه‌نجه‌كانتان له خانه‌واده و كۆمه‌ڵگه و ئینتیما و باوه‌ڕی خاك و نیشتمان دوورخسته‌وه و، ڕێگای ده‌ریای ئیجه و هه‌نده‌رانتان بۆ كردن به گوڵ و ڕه‌یحان.
ئێوه چ وه‌ڵامێكتان بۆ گۆڕانخوازان و ئه‌و خه‌ڵكه هه‌یه، كه ڕۆژگارێك دوای دروشمه بێ بنه‌ماکانی ئێوه که‌وتن.؟ ئه‌ی ئه‌وانه‌ی پێیانوابوو ده‌نگی پڕ هیوا و ئومێدیان پێداون و چاره‌نووسی خۆیان به ئێوه‌وه گرێدا، كوا چی‌یان لە به‌رهه‌مه‌كەتان چنییەوە !؟
مخابن به‌ری ڕه‌نج و ده‌نگی هەزاران کەستان به هه‌ده‌ردا، ئێستا گه‌ل هه‌قی خۆیه‌تی بتانخاته به‌ر حسابات و به قه‌د كرده‌وه چه‌واشه‌كار و دروشمه درۆیینه‌كانتان سزاتان بدات. دواجار ئێوه ئه‌مڕۆشتان نه‌برده‌وه و دواڕۆژیشتان دۆڕاند.!