ئەگەرچی حزبەكانی كوردستان لە ململانێی بەردەوامی سیاسی و دەستكەوت و گۆڕینی هاوكێشەكاندان و بەردەوام بیر لە بەرژەوەندیی خۆیان دەكەنەوە بەڵام لە ئاستی فكریشەوە ململانێی قووڵ هەیە. هەر ئەو جیاواز

ئەگەرچی حزبەكانی كوردستان لە ململانێی بەردەوامی سیاسی و دەستكەوت و گۆڕینی هاوكێشەكاندان و بەردەوام بیر لە بەرژەوەندیی خۆیان دەكەنەوە بەڵام لە ئاستی فكریشەوە ململانێی قووڵ هەیە. هەر ئەو جیاواز

بەرەی یەكەم كە لە چاوگی هزری چەپ ئاو دەخواتەوە پتر جەخت لە مەفهوومی مرۆڤ و هاووڵاتی و ماف و پێویستییەكانی دەكاتەوە. بەلای ئەوانەوە نان و ژیان و مافی مرۆڤ لەپێشەوەی خاك و سەروەرییەوە دێت. مرۆڤ میحوەری شتەكانە و دەبێ هەموو شتێك لە خزمەت مرۆڤ و كەرامەتەكەیدا بێت. ڕۆشنبیرانی ئەو بەرەیە لە دیتێكی سایكۆلۆژی و كۆمەڵناسانەوە سەیری گۆڕانكارییەكان دەكەن. پرسیار ئەوەیە ئایا لە دۆخی نەبوونی خاك و سەروەری چۆنچۆنی كەرامەتی مرۆڤ و دانیشتوان پارێزراو دەبێت؟
بەرەی دووەم تەئكید لە سەروەریی و خاك و چوارچێوە گشتییەكان دەكاتەوە. ئەوان وای بۆ دەچن بە بێ سەروەری مرۆڤ و دیموكراسی نەزۆك و بێمانایا و هەردەم لەژێر مەترسیی داڕماندایە. ئامانجە سەرەكییەكانی ئەم بەرەیە ڕوونە و خۆی لە سەربەخۆیی بە هەر نرخێك دەبینێتەوە. ڕۆشنبیرانی ئەو بەرەیە لە دیتی مێژوو و جیۆگرافیا سەیری گۆڕانكارییەكان دەكەن. ئەوان وای بۆ دەچن دەبێ سەرەتا چوارچێوە و پەرژینێك بۆ وڵات دابمەزرێ بۆ ئەوەی بتوانرێ تێیدا دیموكراسی گەشە بكات و پارێزراو بێت و ڕێز لە كەرامەتی مرۆڤیش بگیرێت.
كام لەم دوو دیتگەیە واقعبینن و كامیان ڕاست دەكات؟ كەموكوڕییەكانی هەر كامەیان چین؟ چۆن دەكرێ ئاشتبوونەوە و نزیكی لەنێوان ئەو دوو ڕایە بێتە دی؟
Top