تەلەفۆنەکەی نەوشیروان مستەفا بۆ نێچیرڤان بارزانی

تەلەفۆنەکەی نەوشیروان مستەفا بۆ نێچیرڤان بارزانی
شەوی یەکلاکردنەوەی دەنگی هەڵبژاردنەکانی ٢٠١٣ی هەرێمی کوردستان، لە شاری سلێمانی و لە (ئەلبیسەکە)بزووتنەوەی گۆڕان، درەنگانی شەو هەڵایەکی راگەیاندنی دروستکرد بەوەی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان بەزەبری چەک دەیەوێت دەسکاری دەنگەکان بکات و سندوقی تەزویر زیاد بکات بۆ ئەوەی باڵانسی دەنگەکان بگۆرێت، دواتر بەو شەوە درەنگە بەیاننامەی بزووتنەوەی گۆڕان دەرچوو کە ئاگاداری حکوومەت هەموو لایەکی کردەوە لەئەگەری دەستکاری کردنی دەنگەکان، درەنگانی ئەو شەوە بەرێز نەوشیروان مستەفا، مەترسی گۆڕینی دەنگەکانی بزووتنەوەی گۆڕان والێ کردبوو پەیوەندی لەگەڵ بەرێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی حکوومەت بکات، ئەوەش بەسیفەتی ئەوەی یەکەم، سەرۆکی حکوومەت بووە وەک دەسەڵاتی جێبەجێکار، دووەم، جێگری سەرۆکی گەورەترین حزب بووە لە کوردستان، سێیەم، زەمەنێکە خەبانی شاخ و شاریان هەبووە، نەوشیروان مستەفا مەترسی ئەلبیسەکە بۆ بارزانی روونکردوەتەوە، ئەویش سەرجەم دەزگا ئەمنییەکانی خستە ئامادە باشییەوە و هێزێکی تایبەتی لەبنکەی جیاکردنەوەی دەنگەکان جێگیرکرد تا یەکلاکردنەوەی دەنگەکان.

دۆخی سیاسی کوردستان کەمێک لەشێوەی ئەلبیسەکە دەچێت، بەڵام کەس لەمەترسی بەهەدەردانی بەئاگانییە، ئێستا ئاساییە ئەو پرسیارە بکەم، چۆن بەڕێز کاک نەوشیروان مستەفا خەم خۆری حزبەکەی بوو بەو شەوە درەنگە پەیوەندی بە بەڕێز نێچیرڤان بارزانی کرد کە دەنگەکانی گۆران نەدزرێن، بۆ ئێستا پەیوەندی بە پارتی دیموکراتی کوردستانەوە ناکات و دان بنێت بەهەڵەی هەندێک لەسەرکردەی حزبەکەی و یەکێتی نیشتیمانی کوردستان و داوای لێبوردن بکات، من دڵنیام ئەگەر نەوشیروان مستەفا داوای لێبوردن بکات. لەوەی تەوافوقی سیاسی لەپەرلەمانی کوردستان تێکشکێنرا دەبێت ئەو تەوافوقە بگەرێتەوە بۆ هێزە سیاسییەکان، ئامادەی حزبەکەی نیشان بدات بۆ قبوڵکردنی داخوازییەکان، دواجار زۆر بەقازانجی نەوشیروان مستەفا و بزووتنەوەی گۆڕانیش دەشکێتەوە، باشە بۆ دەبێت لە مەترسی لەدەست چوونی دەنگی چەند سندوقێکی هەڵبژاردن نەوشیروان مستەفا بێتە سەرخەت و پەیوەندی بە سەرۆکی حکوومەتەوە بکات ئێستا بۆ دەبێت بۆ داوای لێبوردنێک کە دۆخی سیاسی کوردستان ئارام بکاتەوە نەتوانرێت پەیوەندی بە حزبێکی وەک پارتی دیموکراتی کوردستانەوە بکات بۆ دۆخ سیاسی کوردستان ئەولەویەتی زیاترە یان دەنگی حزبێک؟؟.

مێژووی سیاسی کوردستان بەکۆمەڵێک هەورازو نشێوی زۆردا تێپەڕیووە لە قۆناغی شۆرش دژەی داگیرکەران تا شەڕی ناوخۆ و بەرەی کوردستان و حکوومەتی خۆماڵی بەڵام هیچ یەکێک لەو قۆناغانە بەقەد ئەم قۆناغەی کوردستان هەستیارنین، چونکە هەرێمی کوردستان لەبەردەم مەترسیەکی گەورە و دەسکەوتێکی گەورەدایە، ناکرێت بەهۆی ئەوەی کە هێزە سیاسییەکانی کوردستان لەگەڵ یەکتری نایان کرێت پرسی ڕیفراندۆم و ئایندیە کورد لەناوچەکە بەگۆرەپانێکی نادیار داببیەین، چونکە دواجار راستە لە دونیای دیموکراتی هەندێک شت هەیە پێوەرە، بەڵام دواجار واقعی هەرێمی کوردستان لەهەندێک ڕوەوە دەکەوێتە پێش دیموکراتییەت بەتایبەتی ئەوەی لەپەرلەمانی کوردستان ڕوویدا هەڵەیەکی سیاسی گەورە بوو ئەگەر لەرووی دیموکراتییەوە ئەوە راست بێت لەپەرلەمانی کوردستان کراوە دواجار ئەمە لێدان بووە لەو مەبەدەئەی سەرجەم هێزە سیاسییەکانی کوردستان لەسەری رێککەوتبوون و هەڵگەرانەوە بوو لە واقعی سیاسی کوردستان.
Top