جه‌ربه‌زه‌یی پێشمه‌رگه حه‌وزی خازر وه‌ك نموونه
June 1, 2016
وتار و بیروڕا
*ئاشكرا و به‌ڵگه نه‌ویسته، له به‌رایی رۆژانی شه‌ڕی داسه‌پاوی داعش سه‌رۆك به درێژایی (١٠٥٠) هه‌زار و په‌نجا كیلۆمه‌تر چاودێری به‌ره‌كانی كردووه و، له كوێ پێویستی كردبێ به‌ژداری و نه‌خشه داڕێژه‌ری ئۆپه‌راسیۆنه‌كان بووه، دوا ئۆپه‌راسیۆنی خازریش نموونه‌ی ئه‌و راستییه‌یه.
شه‌ڕی خازر نزیكه‌ی (٣٠-٣٥) كاژێری خایه‌ند ماوه‌كه‌ی تا بڵێی كورت بوو له چاو ئه‌وه‌ی بتوانی پتر له (١٥٠) كیلۆمه‌تر چوارگۆشه و (23) كیلۆمه‌تیر درێژایی كۆنتڕۆڵ بكه‌ی و، له سه‌ره‌تا به په‌نجه و په‌لاپیتكه‌ی پێشمه‌رگه زیاتر له حه‌وت هه‌مه‌ر و ترومبێلی تر بته‌قێننه‌وه، ئه‌مه سه‌ره‌تایه‌كی زۆر هیوا به‌خشه، چونكه مانای ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێ مه‌شق و ڕاهێنانی ئه‌فسه‌رانی هاوپه‌یمانان له شه‌ڕه‌كاندا به‌م چه‌شنه كاریگه‌ر بووه و پێشمه‌رگه گیان له‌سه‌ر ده‌ست و قاره‌مانه‌كان ئه‌وپه‌ڕی كه‌ڵكیان لێ بینیوه.
*له لایه‌كی تر، ئاماژه‌یه بۆ وڵاتان و سه‌رجه‌م ڕای گشتی جیهان كه ئه‌وه پێشمه‌رگه‌یه قاره‌مانیه‌تی نه‌وعی ده‌خوڵقێنێ و شه‌ڕی به‌رفراوانی پێ ده‌کرێ، هاوزه‌مان به‌رپرسانی وڵاته دۆسته‌كان له‌به‌رده‌م پارله‌مانه‌كانیان ده‌نگیان زوڵاڵتر ده‌بێ كاتێك ناوی پێشمه‌رگه ده‌هێنن و ده‌توانن پشت ئه‌ستووربن كه ره‌نجیان به خه‌سار نه‌ڕۆیشتووه و پێشمه‌رگه تا ئه‌وپه‌ڕی هه‌ستكردن به به‌رپرسیارێتی سه‌رشانیان كردووه، له به‌رده‌م شه‌ڕێكی واهی ئه‌سته‌م و قورس، واتا هاوكاری بۆ ئه‌و هێزه، ئه‌وله‌ویه‌ته نه‌وه‌ك بۆ ئه‌وانه‌ی چه‌كی قورسی ناتۆ و ئه‌مریكا به (خاكه‌وه) وه‌كو موسڵ و رومادی و سه‌لاحه‌دین و،...تاد ته‌سلیم به داعش ده‌كه‌ن!.
*به كورتی ده‌مه‌وێ بڵێم: ئۆپه‌راسیۆنی خازر، بووه هۆی ئه‌وه‌ی هاوپه‌یمانان زیاتر د‌رك بكه‌ن مه‌حاڵه به‌بێ پێشمه‌رگه موسڵ ئازاد بكرێ. بۆیه، ده‌بێ حكوومه‌تی به‌غدا به مه‌رجه‌كانی كورد و موسڵاویه‌كان رازی بێ، گه‌ر نا چۆن ئێستا به‌بێ حه‌شدی شیعی به ڕێبه‌رایه‌تی ئێران، حه‌یده‌ر عه‌بادی و سوپا ته‌نها مووچه‌خۆره‌كه‌ی، ناتوانن ده‌ست بخه‌نه ئاوه‌وه، به‌وجۆره موسڵیان نه‌ك پێ ئازاد ناكرێت بگره ناتوانن توخنی تخووبه‌كه‌شی بكه‌ون.
پێش ناچێ خه‌ڵكی موسڵ به هه‌موو پێكهاته‌كانی، رازی بن حه‌شد به‌ژداری ئه‌و جه‌نگه قورسه بێ، چونكه دوای ئه‌م هه‌موو ئاگاداركردنه‌وه‌ی حه‌شد كه فه‌لوجه نه‌كاته سه‌ڵاحه‌دین، كه‌چی سه‌ره‌تا به كوشت و بڕی خه‌ڵكی سڤیل و ته‌قاندنه‌وه‌ی مزگه‌وت له ده‌وروبه‌ری ئه‌و شاره ده‌ستیانپێكرده‌وه (گرته ڤیدیۆییه‌كان ئاماژه‌ی ئه‌و ڕاستیه‌ن).
* ئه‌م سه‌ركه‌وتنه پیرۆزبێ و سڵاو و دروود بۆ شه‌هیدان.