بێ نیازبوون لە تواناكان كارەساتە

بێ نیازبوون لە تواناكان كارەساتە
ئەوكاتەی بەرپرسە وردیلەكان، لە چاویلكەی ڕەش و كورت بینییەوە لە شتەكان ورد دەبنەوە و، ناتوانن هەستی بەرپرسیارێتییان بەرزبێت و بیر لەوە ناكەنەوە كە تاراندن و تۆراندنی لاوەكانمان دەكرێ سەربكێشێ بۆ چ جۆرە كاردانەوەیەك...!
ئەوكاتەی هەندێك نا بەرپرسانە و بە كورتبینی خۆیانەوە نەك بە ڕۆحی لە خۆبوردنەوە كاردەكەن و، تاكێك جیا ناكەنەوە لە كەسانێكی هیچ لە بارانەبوو بەدەر لە پێدا گوتن نەبێت ...!
ئەو كاتەی میدیای كوردی تەنانەت میدیای جێگای سەرنج و هەستی بەرپرسیارێتی، دەیكاتە پێش بڕكێی هەواڵی سمت و سێكس و قسەی پڕو پوچی وەك ئەو سەدان مانشێتەی ڕۆژانە دەیانبینین و وای لێهاتووە بنەما ڕەوشتەكانیش تێكچوون..!
دەبێ بیر لەوە بكرێتەوە داخۆ دەسەڵاتی كوردی خۆی ئەم پاشاگەردانییەی دەوێ، یان زۆر بێ ئاگان، یەك بەخۆم ئیدانەی هەر دوورخستنەوەی توانایەك دەكەم و بە ئەوپەڕی گومانی خراپ بردنەوە مامەڵە لەگەڵ كەیسەكە دەكەم ......!
ئەو بەرپرسەی لەم كاتە ناسك و هەستیارەدا وا نابەرپرسانە مامەڵە دەكات دەبێ بخرێتە ژێر لێپێچانەوە نەك فەرامۆشكردن.
Top