پیلانێک لەدژی پرۆژەکەی بارزانی
May 31, 2016
وتار و بیروڕا
پەکەکە بووە تە هۆکار بۆ دەربەدەربوونی سەدان هەزار دانیشتوانی کورد لە باکووری کوردستان لە تورکیا ئێستاش دەیەوێت خۆی لەبەرپرسیاریەتی ئەو ڕووداوانە بدزرێتەوە و بێت لە باشووری کوردستان خۆی بکاتە پاڵەوان گوایە ئەمەی دەکرێت پرۆژەی تورکیایە.
پرسیارێک بۆ سەرکردایەتی پەکەکە دێتە ئاراوە، کێ بەپەکەکەی گوتووە بێت خۆی لەکاروباری باشووری کوردستان هەڵقوڵتێنێت، کێ ئەو مافەی پێداوە لەجیاتی خەڵکی باشووری کوردستان بڕیار بدات؟، لە کاتێکدا ئەگەر خەڵکی باشووری کوردستان هیچ کاردانەوەیەکیان بەرانبەر بە پەکەکە نەبێت پرسیاری هەیە گرنگیان ئەوەیە کە پەکەکە بەچ حەقێک دێت بەهاوکاری حکوومەتی عێراق هێزەکانی خۆی دەخاتە ڕیزی حەشد شەعبیییەوە و لەشنگال یاریەکی هەرێمایەتی پێدەکرێت؟؟ پەکەکە چۆن رێگای بەخۆی دەدات دزە بکاتە ناو گوندەکانی باشووری کوردستان و بازگەی سەربازی دادەنێت و باج و سەرانە لە خەڵک وەردەگرێت؟ پەکەکە لە پێناوی چی دژایەتی خۆی بۆ پرۆسەی سەر بەخۆی کوردستان و ڕیفراندم دەردەبڕێت؟.
یەکێک لەو شتانەی بە گومان و پیلانەوە سەیری دەکەم کە موئامەرەیەکی خراپ هەبێت لەدژی پرۆژەکەی بارزانی بەتایبەتی ئەو ناوچانەی کە پێیان دەگوترێت ناوچەی کێشە لەسەر. بەتایبەتی چەکدارکردنی لایەنگرانی پەکەکە لەلایەن حکوومەتی عێراقەوە و دروستکردنی فەوجی جۆراو جۆر بۆ ئەو کەسانە بەدوای پارەوەن، هاوکات لە نزیک بوونەوەی وادەی پرسی ڕیفراندۆم خەیرە پەکەکە سەرجەم زوومی راگەیاندنی لە سەرجەم سێکتەرەکان گۆڕیووە بۆ لێدان لە پارتی دیموکراتی کوردستان و پرسی ڕیفراندۆم و بارزانی، بۆیە دەبێت پەکەکە زۆر هۆشیار بێت کە نەکرێتە ئامرازێک بۆ لێدوان لە پرسە نەتەوەییەکان، چونکە دواجار ئەوەی زەرەدەکات تاکی کوردە کە تائێستاش تاکی کورد باجی بەکرێگیراوی هێندێک هێزی سیاسی دەدات کە بۆ شەڕی کورد بە کورد و تێکدانی پرۆژەی نیشتیمانی بەکاردەهێنرێن.