به سه‌ربه‌خۆیی كوردستان كێشه‌كان ساغ ده‌بنه‌وه
May 31, 2016
وتار و بیروڕا
سه‌ره‌تا ده‌بێ بزانین داعش بۆچی شار‌ی ره‌قه-ی به پایته‌ختی خه‌لافه‌تی خۆی هه‌ڵبژارد؟ وه‌ك ئاماژه‌م پێدا ره‌قه له بواری كانزا و پتڕۆل ده‌وڵه‌مه‌نده، داعش ویستی سوودی لێ ببینێ و به هۆی فرۆشتنی نه‌وت ئابووریی رێكخراوه‌كه‌ی دابین بكات. به‌غدادی چاوه‌ڕێ نه‌بوو پیاوێكی وه‌كو مالیكی موسڵی پڕ له خێروبێری له‌سه‌ر سینییه‌كی زێڕ پێشكه‌ش بكات. بۆیه له‌وێ بنه‌یان خست و پاشان هێدی هێدی به‌ره‌و رومادی و موسڵ و فه‌لوجه و تكریت قه‌ڵه‌مڕه‌وی خۆیان فراوان كرد و ئاقیبه‌ت به هۆی هه‌ڵه‌ی به‌شێكی سه‌ره‌كی له شیعه‌ی سیاسی به سه‌رده‌سته‌یی نوری مالیكی شه‌ڕه‌كه به درێژایی پتر له هه‌زار كیلۆمه‌تر به‌رۆكی كوردستانی گرته‌وه و تا ئێستاش به‌رده‌وامه. هاوكات وه‌ك كارزانانی سیاسی باسی ده‌كه‌ن، ئه‌گه‌ر كار وا بڕوا و حه‌شدی شه‌عبی بیه‌وێت له ئازادكردنی موسڵ به‌شدار بێ و به ده‌ردی سه‌لاحه‌دین و دیاله و رومادی و ...تاد ببات، ئه‌سته‌مه ئه‌مساڵیش ئازادكردنی ئه‌و شاره گرینگه بێته واری جێبه‌جێكردن.
بێگومان هه‌ر ئه‌وه‌ش وای له ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانانی كرد، ئه‌وله‌وییه‌ت له موسڵه‌وه بگۆڕن بۆ شار‌ی ره‌قه.
لێره‌دا پرسیارێك خۆی فه‌رزده‌كات، ئایا به ئازادكردنی ره‌قه و فه‌لوجه و ته‌نانه‌ت موسڵیش داعش ریشه‌كێش ده‌كرێ؟
مه‌گه‌ر هه‌ر داعش نه‌بو پاڵاوگه‌ی بێجی جێهێشت و شه‌ڕی برده رومادی، دواتر به‌ره‌به‌ره چۆڵی كرد و چووه فه‌لوجه و ئێستاش به‌ره‌و ناوچه‌ی دیكه، واتا ده‌كرێ له شارێك چۆكی پێ دابده‌ی و ده‌ریپه‌ڕێنی، به‌ڵام ئه‌و راكا بۆ ئه‌و كه‌له‌به‌ره‌ی دروست بووه و له‌وێ خۆی قایم كا و ده‌ست پێ بكاته‌وه؟ مه‌به‌ستمه بڵێم، سوپای عێراق توانای ئه‌و شه‌ڕه تاقه‌ت پڕووكێنه‌ی هه‌یه له كاتێكدا خودی ماڵی شیعه و به‌غدا هیچ خه‌مێكیان نه‌ماوه ته‌نیا ئه‌وه نه‌بێ ئاخۆ ده‌كرێ ناوچه‌ی خه‌زرا له به‌غدا بپارێزن؟!
به كورتی پێموایه ئه‌و گه‌مه موخابه‌راتییه هه‌رێمایه‌تییه به پله‌ی یه‌كه‌م ده‌بێ چاره‌ی بنچینه‌یی بۆ بدۆزرێته‌وه، ئه‌و چاره‌سه‌ره‌ش به حكومه‌ته شلكه‌كه‌ی عه‌بادی ناكرێ كه ئه‌گه‌ر كۆڵه‌گه‌كه‌ی (ئێران و قاسم سوله‌یمانی) نه‌بێ، هه‌ر چوار په‌لی ده‌شكێ و راست نابێته‌وه. بۆیه له سه‌ر ئه‌مه‌ریكایه نفوزی خۆی به ته‌واوی به‌كار بهێنێ، ئه‌گه‌رنا یاریی هه‌رێمایه‌تی نێوان توركیا ـ ئێران ـ كه‌نداو مه‌حاڵه رێگه بده‌ن ئارامی بۆ عێراق و سووریای داته‌پیو بگه‌ڕێته‌وه. ره‌نگه ده‌ستپێكیش پشتیوانی كوردستان بێ بۆ سه‌ربه‌خۆیی، ئه‌وسا شیعه حیسابی خۆی ده‌زانێ و سوننه‌ش ده‌بێ بیرێكی جددی له حاڵی خۆیان بكه‌نه‌وه.