په‌كه‌كه‌ ره‌وتێكی نامۆوقه‌واره‌یه‌كی دروشمباز....

په‌كه‌كه‌ ره‌وتێكی نامۆوقه‌واره‌یه‌كی دروشمباز....
تائێستا لای شرۆڤه‌كه‌ران له‌مه‌حاڵ ئه‌سته‌متر ئه‌وه‌یه‌ شرۆڤه‌ بۆ ره‌هه‌ندی په‌كه‌كه‌ بكه‌ن ،ئاخر په‌كه‌كه‌ له‌قه‌واره‌یه‌كی دروشمبازوكۆسمۆپۆلیت زیاتر هیچی تری ته‌رجومه‌نه‌كردووه‌.
په‌كه‌كه‌ عه‌یامێك بانگی یه‌كخستنی پارچه‌كانی كوردستانی ده‌دا وپه‌نای به‌ره‌هه‌ندی نه‌ته‌وه‌یی گرتبوو كه‌چی سه‌رێكی تری به‌ستالینزمه‌وه‌ گرێدابوو به‌جۆرێك خۆشی نه‌یده‌زانی خاوه‌نی چ جۆره‌ گوتارێكه‌ كارگه‌یشتبوه‌ ئه‌ومساوه‌مه‌یه‌ی چوارپارچه‌ی كوردستان به‌سێ‌ پارچه‌ شوناس بكات ئه‌وه‌شیان سیاسه‌تی خاتروخۆتری ئه‌وداگیركه‌ره‌بوو كه‌ئێستاشی له‌سه‌ر بێت په‌كه‌كه‌ ئه‌جنداكه‌ی جێبه‌جێ‌ ده‌كات.
دواتر په‌كه‌كه‌ له‌م دروشمه‌ش په‌ژیوان بوه‌وه‌و ده‌ستی به‌خواستی خۆسه‌ریه‌وه‌ گرت له‌مه‌شیاندا نه‌یتوانی شه‌رحی ره‌هه‌ندی خۆی بكات دواتر بۆمان ساغبوه‌وه‌كه‌داواكاری خۆسه‌ری ته‌نانه‌ت له‌مافی ئۆتۆنۆمیش كه‌مترده‌سته‌به‌رده‌كات.
له‌ئێستادا له‌رێی میدیاكانی خۆی وسێبه‌ركانیه‌وه‌ په‌لاماری ویستی نه‌ته‌وه‌یی ده‌دات وئاوده‌كاته‌وه‌ ئاشی داگیركه‌رانه‌وه‌ به‌وه‌ی دژی جوڵانه‌وه‌ی سه‌ربه‌خۆیخوازی له‌باشوری كوردستان ده‌وه‌ستێته‌وه‌ ،رۆژانه‌ لێدوانی بارگاوی به‌ سیاسه‌تی ره‌تكردنه‌وه‌ی سه‌ربه‌خۆیی وده‌وڵه‌تی كوردستان ده‌دات ته‌ریب به‌م رووبه‌رووبونه‌وه‌یه‌ هێزه‌كانی ئه‌م لایه‌نه‌ له‌باشوری كوردستان خۆیان راده‌ستی عێراقی داگیركه‌ر كردووه‌ ووه‌ك خۆیان ده‌ڵێن له‌رووی داراییه‌وه‌ پشتیان به‌حكومه‌تی عێراقی به‌ستوه‌ هه‌ربۆیه‌ ئاڵاكه‌ی عێراقیان له‌ژوور سه‌ریان شه‌كانده‌وه‌ كه‌چی دژی شكۆی ئاڵای كوردستان ده‌جوڵێنه‌وه‌.
چونكه‌ په‌كه‌كه‌ نامۆیه‌ به‌كوردایه‌تی بۆیه‌ له‌جه‌وهه‌ری دا هیچ ره‌هه‌ندێكی نه‌ته‌وه‌یی نیشتیمانی نادۆزینه‌وه‌ ئه‌وه‌بۆیه‌ دژی سه‌ربه‌خۆین ئاڵای كوردستان ره‌تده‌كه‌نه‌وه‌ ئه‌ی ره‌قیب كه‌مارسیلزی نه‌ته‌وه‌یمانه‌ به‌سرودی نیشتیمانی نازانن ،له‌وه‌ش واوه‌تر باكوری كوردستانیان به‌ره‌وئه‌وهه‌موو ئاشوبه‌ برد كه‌بینیمان چۆن به‌گورگان خواردویان دان ورێژه‌ی كورسیه‌كانی كوردیان له‌په‌رله‌مانی توركیا به‌سیاسه‌تی دردۆنگی كه‌مكرده‌وه‌وسه‌ره‌نجام ده‌ستی كه‌مالیسته‌كانیان گرت بونه‌ چاوساغیان تا باكوری كوردستان كاولبكه‌ن.
له‌رۆژئاواش خۆسه‌ریه‌كه‌یان جكه‌له‌خۆسه‌پاندنی تاكره‌ویانه‌ هیچی تری لێ‌ شین نه‌بوو له‌وێش دژی ئیراده‌ی نه‌ته‌وه‌یی وه‌ستاونه‌ته‌وه‌،هه‌روه‌ك چۆن له‌باكور شه‌ریكی سیاسه‌تی هه‌ڵه‌ی ئۆردوغانن به‌وه‌ی به‌ویستی وی ده‌ستی ده‌كه‌نه‌وه‌ بۆ په‌لاماردان وخۆسه‌پاندن له‌رۆژئاواش خزمه‌ت به‌ئه‌جندای رژێمی خۆسه‌پێنی سوریا ده‌كه‌ن كه‌چی له‌باشوریش كه‌وچكه‌كه‌یان له‌ئاگر گه‌رمتره‌وبونه‌ته‌ موالی بۆ به‌رگری له‌یه‌كپارچه‌یی عێراقی داگیركه‌ر.
ئه‌وه‌ی په‌كه‌كه‌ ده‌یكات جگه‌له‌ ته‌وزیفكردنی ئه‌جندای ناحه‌زانی كورد هیچی دیكه‌ نیه‌ په‌كه‌كه‌ هه‌روه‌ك چۆن ره‌وتێكی نامۆیه‌ به‌كوردایه‌تی هه‌رواش قه‌واره‌یه‌كه‌ وێنه‌ی دروشمبازێكی ده‌ستبه‌تاڵه‌ بۆ كوردستان.
Top