توركیا و سه‌ربه‌خۆیی كوردستان !
May 30, 2016
وتار و بیروڕا
"په‌كه‌كه تا رووى ره‌شى خۆى بشارێته‌وه، تۆمه‌ت بۆ سه‌ربه‌خۆیی كوردستان هه‌ڵده‌به‌ستێ "
به‌رده‌وام میدیاكانى په‌كه‌كه و سێبه‌ره‌كانى قسه له‌سه‌ر سه‌ربه‌خۆیی كوردستان بكه‌ن باس له‌وه ده‌كه‌ن ئه‌و ده‌وڵه‌ته‌ى كه له باشوور دروست ده‌بێ ده‌وڵه‌تى ئاكپارتى و توركیا و سعودیه‌یه، تا ئه‌و ئاسته نزمه‌ى كه جه‌میل بایك و ره‌زا ئاڵتون كه دوو سه‌ركرده‌ى كۆنسه‌ى سه‌رۆكایه‌تى په‌كه‌كه‌ن بێن و باسى ئه‌وه بكه‌ن كه سه‌ربه‌خۆیی كوردستان بۆ له خشته‌بردنى خه‌ڵكى كوردستانه به هاوكارى ده‌وڵه‌تى توركیا، كه گوایه ئه‌وه سیاسه‌تى شاراوه‌ى توركیایه ده‌یه‌وێ باشوورى كوردستان سه‌ربه‌خۆ بكات، خۆشیان ده‌كه‌ن به پیاوێكى جگه‌ر سوتا و ده‌ڵێن ئه‌وه كاره‌ساتى له دواوه‌یه بۆ باشوورى كوردستان، له كاتێكدا خۆیان سه‌رچاوه‌ى كاره‌سات و قه‌یرانن بۆ هه‌ر چوار پارچه‌كه‌ى كوردستان.
له راستیدا رێك دیوى ئه‌و قسانه‌ى ئه‌و دوو سه‌ركرده‌یه‌ى په‌كه‌كه راسته، ئه‌وه په‌كه‌كه‌یه به فیتى ئیقلیمى و داگیركه‌رانى كوردستان ده‌یه‌وێ ئه‌و ده‌وڵه‌ته‌ى كه له باشوورى كوردستان به ئیراده‌ى خه‌ڵكى كوردستان و قاره‌مانیه‌تى پێشمه‌رگه دروست ده‌بێ، له‌ناو ببات، ئه‌وه‌ش له پێناوى ئه‌وه‌ى له قه‌ندیل و ناوچه‌كانى باشوورى كوردستان بمێنێته‌وه و له كار‌و بازرگانیه‌كانیان به تلیاك و چه‌كبردن له رێگه‌ى رۆژئاواوه كه ئێستا ده‌روازه‌كه‌یان له‌به‌ر كارى ساخته به‌روویاندا داخراوه به‌رده‌وامى به مانه‌وه‌ى خۆیان بده‌ن.
په‌كه‌كه به‌و قسانه‌ى رووى راستى خۆى له‌و پیلانگێڕیه‌ى كه هه‌یه له دژى هه‌رێمى كوردستان ئاشكرا ده‌كا، چونكه ئه‌و قسانه رێك نیشانه‌ى ئه‌وه‌یه كه ئێوه په‌یوه‌ندیتان هه‌یه به‌و پیلان و ئه‌جێندایانه‌ى له دژى باشوورى كوردستان له‌لایه‌ن وڵاتانى داگیركه‌ره‌وه داڕێژراوه له دژى دروستبوونى ئه‌و ده‌وڵه‌ته.
هه‌موو گه‌لى كورد له باشوورى كوردستان توركیا و ئێران و سوریا و عێراق به داگیركه‌رى كوردستان ده‌زانن، خێره توركیا له باكوور كه‌وتبێته قه‌ڵاچۆكردنى كورد و له باشووریش بێت ده‌وڵه‌تمان بۆ دابمه‌زرێنێ، ئاخر ئه‌وه روونه كه ئێوه‌ى په‌كه‌كه هیچ كات نه‌تانتوانیوه بێشه‌ر دانیشن و ئێستا جگه له‌شه‌ڕ بوون به نۆكه‌رو بكه‌ریش بۆ ئه‌جێنداكانى دوژمن و بێگانه، ئه‌وه‌تا به هه‌زاران كوردتان له باكوور به كوشت دا‌و له دژى سیاسه‌ته‌كانتان ئه‌وه كوردى باكووره له به‌رده‌م ئه‌ردۆگان له دیاربه‌كر هاوار له دژى نه‌ژادى خۆى ده‌كا.
به‌ڵێ په‌كه‌كه هیچ كات نه‌یتوانیوه بێ شه‌ڕ دا‌نیشێت هه‌ركاتێك ئاشتى بووبێت شوشه‌یه‌كى به‌روودا شكاندووه، پارت و هێز له كوردستان نه‌ما شه‌ڕى پێ نه‌فرۆشن، ئه‌وه په‌كه‌كه‌یه كه هێزى په‌رله‌مانى كوردى له باكوور به‌فیڕۆداو له‌به‌رامبه‌ر به‌وه گیانى ملیۆنان كوردى بۆ به‌رژه‌وندیه‌كانى خۆى خستۆته مه‌ترسیه‌وه، ئه‌وه په‌كه‌كه‌یه ده‌یه‌وێ له په‌ناى سیاسه‌ته خۆسه‌پێنه‌كانى ئه‌ردۆگانه‌وه خۆى بشارێته‌وه و له باشوور خه‌ریكى گه‌له‌كۆمه‌یه و سیاسه‌تى رق و كینه و به‌یه‌كدادان په‌یڕه‌و ده‌كات و له رۆژئاوا هه‌موو خه‌ڵكى شار به‌ده‌ر و ده‌ربه‌ده‌ر كردوه، له‌وه‌ش شه‌قامه‌كانى هه‌ولێر شایه‌دن كه رۆژانه چه‌ند ماڵه كورد له رۆژئاوا له‌به‌رامبه‌ر به ژیان له سایه‌ى په‌كه‌كه و ژیان له‌سه‌ر شۆسته‌كان هه‌ولێر، هه‌ولێر هه‌ڵده‌بژێرن كه به قسه‌ى ئێوه سه‌نته‌رى ده‌وڵه‌ته‌كه‌ى ئاكپارتییه، ئه‌وه سیاسه‌ته‌كانى په‌كه‌كه‌یه كه رێگه‌ى له براكانى دیموكرات گرت بۆ چالاكییه‌كانیان به‌گه‌ڕێنه‌وه، ئه‌وه سیاسه‌ته‌كانى په‌كه‌كه‌یه كه ده‌ستى تێكه‌ڵكردوه و حه‌شدى شه‌عبى دروستكردوه له شنگال و پاره له حكومه‌تى عێراق وه‌رده‌گرێ،وه‌كو خۆتان وته‌نى ئیتر به‌سه و ده‌بێ بایك و هاوبیره‌كانى ئه‌وه بزانن ئه‌و سیاسه‌ته له‌ناو هاوپه‌یمانان و له باشووریش تاسه‌ر شوێنى نابێته‌وه و هێنده‌ى نه‌ماوه جامه‌كه پڕبێت و لێى بڕژێت، ئه‌وكات ده‌بێت وه‌كو شه‌ڕه خۆتڕێنه‌كه‌ى باكوورتان په‌نجه‌ى په‌شمانى بگه‌زن.