پێشمەرگە.. مەدالیای شانازییە بە گەردنی نیشتمانەوە!
May 30, 2016
وتار و بیروڕا
ئێستا پێشمەرگە لە گەڵ بوونەوەرێكی دڕندەو ڕەفتار وەحشیەتی سەردەمدا دەجەنگێ، بوونەوەرێك كە هیچ هێزێكی گەورەی دەوڵەتی لە ناوچەكەدا نەیتوانی بیشكێنێ، بەڵام پێشمەرگە چۆكی پێداداو قۆناغ بە قۆناغ لە ڕیشەوە دەریدێنی، بۆیە پێشمەرگە لە ڕوانگەی جیهانەوە بۆتە خاون مەدالیای جەنگی جیهانیی سێیەم لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا.
پێشمەرگە ڕەمزی ئازایەتی و ڕەمزی غیرەت وهێمای عەشقی ئازادییە،لە ڕاستیدا هیچ وەسف و وشەیەك بۆ ئاستی بەرزو نرخی قوربانیی تۆنییە،ئێوە لەگەڵ سەختیی ژیان و ستەمكاری و بندەستیی نەتەوەیەك لەدایكبوون، بۆیە ڕەمزێكن هەتا هەتایە بە نهێنی دەمێننەوە، سیمای شەهیدەكانت شادومانییان لێ دەدرەوشێتەوە، ئێوە لە سیاسەت و لە حكوومەت و پەرلەمان و حزبەكان گەورەترن، باڵاو شكۆی ئێوە لە پۆپۆلیست و ئەنارشیستەكان و تابووری پێنجەم بەرزترە، ئێوە نرخی سەربەخۆیی میللەتێك دەدەن، ئێوە بەرگەی دوژمنێكتان گرتووەو ئەفسانەیتان تێكشكاندوە، كە جگە لە ئێوە كەس لە ناوچەكەدا بەرگەی نەگرتووە، داستانی مەزن و پڕشكۆی ئەمجارەتان هەموو دنیای سەرسام كردووە.
ئێوە هێندە عاشقی ژیان و مرۆڤایەتین، ناتوانن بژین پێش مەرگی بەهاكانی ژیان و مرۆڤدۆستی دەكەون، دڵنیام ئێوە حەز دەكەن گەلی كوردستان سەربەخۆ بژی و دڵۆپێك خوێن نەڕژێ، بەڵام دوژمنەكانتان هێندە دڕندەن، شایستەی ئەوەن بە سزای كردەوەكانی خۆیان بگەینن..