قۆناغێکی هەستیار بۆ کورد

قۆناغێکی هەستیار بۆ کورد
کورد بە درێژایی سەدەی ڕابردۆ بە گەلێک قوناغی دژواردا گۆزەری کردووە دوژمنان بەردەوام پەلاماری کوردیان داوە و کوردیش بو مانەوەی خوی بەرگری لە مانەوەی خوی کردووە ،دوژمنانمان زور بێ ویژدانانە و زور دڕندانە ڕوبەڕوی دۆزی کورد بونەتەوە لە هەمو قوناغەکاندا و کوردیش وەک نەتەوە قوڕبانیەکی زوری پێشکەش کرد بو پاراستنی کەڕامە ت و وناسنامە نەتەوەییکەی تا گەیشتوتە ئەم قوناغە وەک هەستیارترینی قوناغەکان بویە ئەمڕو لە قوناغی ێیستادا کورد وەک نەتەوە بە گشتی کە خاوەنی ئەم هەمو ماڵوێرانی وکاوڵکاریو قوڕبانیدانە یە دەبێ پرسیارێک لە خوی بکات پرسیارەکەش ئەوەیە ئایا کورد دەتوانێت ئەم قوناغە تێپەڕێنێت وئەنجامەکەی بە سودو بەرژەوەندی دوزە ڕەوایەکەی یەکلایی بکاتەوە یانیش بە پێچەوانەوە بە تایبەت لەم ئان و ساتەدا کە کورد وەک نەتەوە بە گشتی حیسابی بو دەکرێت و پێشهاتە سیاسیە هەنۆکیەکانیش ئەوەمان پێ دەڵێن کە بارودۆخی نێودەوڵەتی ئەمڕو هاوکات لە گەڵ هەمو ئەم پێشهاتانە دا لە بەرژەوەندی دوزی کورد دان؟

بێگۆمان گۆڕانکاریەکانی ڕۆژهەڵاتی ناڤین بە گشتی و عیڕاق و سوریا بە تایبەتی کە لە جیاتی سیستەمە دیکتاتوری و شمولیەکانی ناوچەکە سیستەمە دیموکراسیەکان جێگیر ببانایە نەک هەر ئەقڵیەتی دیکتاتوری و شمولی لاواز نەبوو بەڵکۆ بووە هوی گەشە سەندنی تیروریزم بە هەمو چەشنەکانیەوە ئەمەش وایکرد نا سەقامگیری سیاسی و ئەمنی بگاتە ئاستێک کە نەک هەر ئەم ناسەقامگیریە هەڕەشە لە ئاسایش و ئارامی ناوچەکە بکات بەلکۆ بووە هوی ئەوە کە پەل بهاوێژێت و ببێتە مەترسی و هەڕەشە بو سەر ئاشتی و ئاسایشی جیهانی چۆنکە دیکتاتوریت و شمولیەت و تیرور کەوتنە نێو یەک بازنە و ڕاستەو خۆ یان ناڕاستەوخۆ بونە هەڕەشە لەسەر مروڤایەتی وتاکە هێز کە توانی بەرەنگاریان ببێتەوە هێزی پێشمەرگە قارەمانەکانی کوردستان بووە کە توانی ئوستوڕەی تیرویزم بە هەمو چەشنەکانیەوە تێک بشکێنێت وهەم بەرگری لە میللەت و وڵاتەکەی بکات وهەم ببێتە بەرگریکاری مروڤایەتی بە گشتی وهەتا کۆ ێیستاش هێزی پێشمەرگە ی کوردستان لە پێشڕەوی و سەرکەوتنی بەردەوام دایە بە سەر تاریک پەرستەکاندا.
کەواتە ئەمڕو کورد خاوەن پێگەیێکی بەهێزە لە سەر ئاستی نێودەوڵەتی دا بە گشتی و لە نێوەندە سیاسیە بڕیار بە دەستەکان دا حسابی بو دەکرێت ولە هەمان کاتێشدا پشتگیری سیاسی و سەربازی وهتد هەیە بو دۆزی کورد .

جەنابی سەروک بارزانی بە هاوکاری دڵسۆزانی گەلەکەمان هەم توانیویەتی تا ێیستا وەک فەرماندەی گشتی هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان لە شەڕی دژی تیرور دا سەرکەوتن بەدی بێنێت ئەمەش وەک هوکارێکی زور بەهێز ڕەنگی دایەوە لە جیهانی مروڤایەتی و سەرکەوتنەکانی پێشمەرگە ی کۆردستان بە سەرکردایەتی ڕێزدار بارزانی بونە هوی زیاتر بە هێز بوونی دۆزی ڕەوای کورد بە جورێک کە ئەمڕۆ مروڤایەتی پێشە رگەی کۆردستان یە کتر تەواو دەکەن وسیمای دۆزی ڕەوای گەلەکەمان جوانترو جوانتر کردووە.
بویە کورد دەتوانێت ئەم قوناغە تێپەڕێنێت و دۆزی ڕەوای خوی بگەیێنێتە ئامانجی کوتایی کە ئەویش سەربەخویی کوردستانە بەڵام بە داخەوە هندێ باڵ و کەسایەتی سیاسی نێو چەند لایەنێکی سیاسی کە پێم وایە ئەمانە لە ڕابردوشدا هۆکاری زوربەی هەرە زوری ئەو قەیرانانە بونە کە بەسەر گەلەکەمانیاندا هینا ودەستکردی دوژمنان و داگیرکارانی کوردستانن و دەستڕویشتوون بە پاڵپشتی ئەم لاو ئەولا ڕێگرن لە:
یێکەم :ڕێگری دەکەن لە دروست بوونی خیتابکی سیاس یەکگرتوو واتە هەوڵ دەدەن ماڵی کوردی لە یەک بترازێنن .
دووەم:فەرمانی دوژمنان و داگیرکاران جێ بەجێ دەکەن بو تێکدانی ئارامی و ئەمنیەتی باشوری کوردستان.
سێییەم.لە هەوڵی بەردەوام دان بو لاواز کردنی ورەی پێشمەرگە و هاوڵاتیانی کوردستان بو بەرژەوەندی دوژمنان و
لە هەوڵ دان بو دابەش کردنی باشوری کوردستان واتە جیا کردنەوەی سلێمانی و گەرمیان لە هەولێرو دهوک .
چوارەوم وە گەڕ خستنی ڕاگەیاندنێکی چەواشەکار بو شکەست هینان بە پڕوژەی سەربە خویی کوردستان .
ئەمەو دەیان هەوڵی تر لەم شێوەە کە دەیانەوێت دۆزی کورد جارێکی تر بگەڕێننەوە بو سەردەمی سەد ساڵەی ستەمکاری سایکس بیکۆ و نەهێڵن کوردو کوردستان ئاسودە بێت.
لە کۆتاییدا ماوە بڵێم وەک نوسەرێکی کورد پێشنیار م ئەوەیە بو هەمو دڵسوزانو نیشتیمان پەروەرانی وڵاتەکەمان کە ئەمڕو ڕوژی بەرپرسیاریەتی نیشتیمانیە و پێویستە ڕەشو سپی و باش و خڕاب لە یەکدی جیا بکەینەوە ێێمە دۆزێکی نەتەوەییمان هەیە وسەدان ساڵە قوڕبانی بو دەدەین با ئەمڕو چیدیکە نەهێڵین چەند باڵ و کەسانێک گاڵتە بە چارەنۆسمان بکەن وجەستە نامۆکان لە نێو قوناغی هەستیاری ئەمڕومان دا فڕێ بدەینە دەرەوەو هەوڵی سەرخستنی ڕیفراندوم بدەین بو سەربەخویی وسەرفیرازی نەتوەکەمان هاو شانی سەرۆکی کوردستان بارزانی
Top