بەبێ پارتی هیچ بریارێک نادرێت

بەبێ پارتی هیچ بریارێک نادرێت
هیچ لایەنێک پێشبینی ئەوەی نەدەکرد کە پارتی دیموکراتی کوردستان بەو شێوەیە نیگەران بێت لە رێککەتنی گۆڕان و یەکێتی، بەڵام بەشێک لەدامەزرێنەرانی یەکێتی و ئەوانەی لەناو رێککەوتنی ستراتیژی پارتی و یەکێتی بەشداربوون باش لەوە دڵنیابوون کە پارتی نیگەرانە لەو رێککەتنە، واتە نیگەرانی پارتی لە رێکەوتنەکە بەلای هەندێک لە یەکێتییەکانەوە ئاسایی بوو کتوپڕ نەبوو، چونکە ئاگاداری دۆخەکە بوو، زۆرێک لە چاودێرانی سیاسی و ڕۆژنامەنووسان دەپرسن بۆ پارتی نیگەران بوو تائاستی بڵاوکردنەوەی بەیاننامە؟؟، لە راستیدا خوێندنەوەی دروست بۆ نیگەرانی پارتی ئەوەیەکە (پارتی و یەکێتی پێکەوە رێککەوتنی ستراتیژیان هەبووە) ئەم رێککەوتنەکە جگە لەوەی کۆمەلێک بڕگە و ماددەی تێدایە کە پەیوەندی بە ئایندەی کوردستانەوە هەیە، لەهەمان کاتدا رێککەوتنێکی ئەخلاقی سیاسییە، بەوەی هەردوولا پێوەی پابەند دەبن، یەکێک لە خاڵەکاکانی رێککەوتنەکە ئەوەیە کە پارتی و یەکێتی لە دەرەوەی پەیرەوی ئەم رێککەوتنەکە بۆیان نییە رێککەوتنی دیکە ئەنجام بدەن، هەرچەندە لەسەروبەندی جێبەجێکردنی رێککەوتنەکە بیروبۆچوونی جیاواز لەنێوان پارتی و یەکێتی هەبوو، تا ئەو ئاستەی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان داوای لە پارتی دیموکراتی کوردستان کرد کە پێداچوونەوە بەرێککەوتنەکە بکرێت، پارتیش بەوەرازی بوو و هەردوولا بڕیاریاندا بە پێکهێنانی دەستەیەک بۆ دووبارە داڕشتنەوەی رێککەوتنەکە دواتر کۆبوونەوەی مەکتەبی سیاسی هەردوو حزب لەو بارەوە ئەنجام درا.

لێرەوە ڕووداوەکە دەست پێدەکات...پارتی دیموکراتی کوردستان چاوەڕوانی ئەوەبوو کە لەگەڵ یەکێتی نیشتیمانی کوردستان کۆبوونەوەکانیان لەسەر رێککەوتنەکە بەردەوامی پێ بدرێت تا بگەنە دەرئەنجامێک، چونکە پارتی بەراشکاوانە بەیەکێتی راگەیاندبوو کە لەبۆشایی رێککەوتنەکە لاسەنگەی سیاسی کوردستان لەق بووە، بەتایبەت شەق بوونی گوتاری شەقامی کورد و سیاسی. بۆیە کاراکردنەوەی رێککەوتنەکە گەرەنتی پاراستنی کوردستانە، واتە پارتی خۆی بۆ ئەوە ئامادە کردبوو کە لە چوار چێوەی رێککەوتنەکە دۆخی سیاسی کوردستان چاک بکرابایەتەوە، تەنانەت تا ئاستی یەکلاکردنەوەی پرسی سیستەمی سیاسی کوردستان، لە کاتێکدا پارتی بەوەش رازی بوو کە بزووتنەوەی گۆڕان بەهاوبەشی یەکێتی پاکێجی هەبێت بۆ ریککەوتنەکە، بەڵام ئەوەی بەلای پارتییەوە نیگەران بوو کە پێش نەخۆشکەوتنی تاڵەبانی لێگەیشتنی دەباشان لەنێوان بەڕێز نەوشیروان مستەفا و بەڕێز جەلال تاڵەبانی هەبوو کە تێیدا باس لەسەر سیستەمی پەرلەمانی کوردستان کراوە بۆیە بزووتنەوەی گۆڕان بەتایبەتی نەوشیروان مستەفا پێش ئەوەی پارتی و یەکێتی لەسەر پرسی رێککەوتنی ستراتیژی بگەنە رێککەوتن بەشێوەیەکی خێرا لەگەڵ یەکێتی لێگەیشتنی دەباشان کرایە جێگرەوەی رێککەوتنی ستراتیژی کە لە خاڵێکدا پارتی زۆر نیگەران کردووە و دژە لەگەڵ رێککەوتنی ستراتیژی ئەوەیە کە گۆڕان و یەکێتی لە یەکێک لە خاڵەکانی رێککەوتنەکە باس لە گۆڕینی سیستەمی سیاسی کوردستان دەکەن و جۆری سیستەمەکەش دیاری کراوە وەک فەرزێک بەسەر پارتی و سیستەمی سیاسی کوردستان، لەهەمانکاتدا پێچەوانەیە لەگەڵ ئەو خاڵەی رێککەوتنی ستراتیژی کە دەلێت(پارتی و یەکێتی بەهاوبەشی و گفتووگۆ لەسەر پرسی سیستەمی سیاسی و داهاتووی کوردستان بەلێک گەیشتن بڕیار دەدەن).

پارتی دیموکراتی کوردستان دەپرسێت پێش تەواوکردنی گفتووگۆی رێککەوتنی ستراتیژی چۆن یەکێتی بەشێوەیەکی خێرا واژۆی رێکەوتنێک دەکات؟؟ لە کاتێکدا کارەکانی رێککەوتنی ستراتیژی بەنیوە چلی جێهێشتووە، لەهەمان کاتدا مافی خۆیەتی بپرسێت ئەگەر لەڕووی یاساییەوە پارتی و یەکێتی نەگەیشتنە دەرئەنجامی تەواو لە رێککەوتنی ستراتیژی رێکەوتنی گۆڕان و یەکێتی شوێنگرەوەی رێککەوتنی ستراتیژی دەبێت؟ ئەگەر دەبێت ئەوە کۆمەلێک ئەگەری مەترسیدار چاوەڕوان دەکرێت.

یەکەم: بەبێ پارتی هیچ بریارێک نادرێت بۆیە فەرزکردنی سیستەمی پێش گفتووگۆ لەگەڵ پارتی واتە رەتکردنەوە و ململانێ ئایا دۆخی کوردستان ئەوە دەخوازێت؟؟.
دووەم: لەئەگەری شوێنگرەوەی رێککەوتنی ستراتیژی ئایا دۆخی ئەمنی و سیاسی کوردستان وەک ئێستا دەبێت، چونکە لە رێککەوتنی ستراتیژی بابەتی دووهێزی چەکدار لەبەر چاوگیراوە ئایا رێککەوتنی گۆڕان و یەکێتی ئەو گەرەنتیانەی رێککەوتنی ستراتیژی دەداتەوە بەتایبەتی لە پرسی سەنگەر گۆڕینەوەی سیاسی و هێرشی راگەیاندنی؟؟
سێییەم: سەرکردایەتی بزووتنەوەی گۆڕان جارێکی دیکە بە عەقلیەتی گۆڕانەوە مامەڵە لەگەڵ پارتی و دامەزراوەکانی حکوومەت دەکەن؟ وەک ئەوەی پێشووتر یەکێتی بەپێی رێککەوتنەکە پابەند بوونی تەواوی خۆی راگەیاندبوو سەرجەم ئەمانە پرسیاری زۆر قرسن لە کۆبوونەوەی داهاتووی پارتی و یەکێتی دەخرێنەڕوو.
Top